بەڵام لە ئاکامی داواکاری مەدەنیانەی خەڵکی ئەو دەڤەرانە کەوتنە بەر هێرشی بێبەزییانەی هێزەکانی سەرکوپکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ژمارەی ئەو هێزانە لە سەرەوەی پێنجهەزار نەفەرە.
ڕاگەیاندراوی پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە خەڵکی ڕاپەریوی ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆرو کۆمەڵانی مرۆڤدۆستی جیهانی
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان
ماوەی چەند رۆژێکە خەڵکی ناوچەکانی ئەرکەوازی و مەلەکشای سەربە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بیانووی ناڕازای لە فرت و فێڵکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەڵبژاردنی نۆێنەرێکی تایبەتی ئەو ناوچانە، هاتنە سەر شەقام و داوای پوچەڵکردنەوەی ئەو دەستێوەردانەیان کرد.
بەڵام لە ئاکامی داواکاری مەدەنیانەی خەڵکی ئەو دەڤەرانە کەوتنە بەر هێرشی بێبەزییانەی هێزەکانی سەرکوپکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ژمارەی ئەو هێزانە لە سەرەوەی پێنجهەزار نەفەرە. هەروەها بە گۆێرەی زانیارییە گەیشتووەکان لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی ناوخۆی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە، تا ئیستا لە هێزەکانی ڕێژیم و خەڵکی بێلایەن ٦٥ کەس کوژراو و بریندار هەیە، و ژمارەی گیراوەکانیش لە سەرەوەی ٤٢٠ کەسە. بەڵام ڕێژیم ناوچەکەی بە تەواوی پرکردوە لە هێزەکانی خۆی و ڕێگانادات کە ئاماری دروستی کوژراو بریندارو گیراوەکان بە دەستبهێنرێت. ئەو ئامارانە لە زاری خەڵکی ناوچەکانی مەلەکشاو ئەرکەوازییەوە دەگوترێت.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، کە بە هیچ شێوەیەک هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەند ناکەین، بەڵام پشتیوانی خۆمان لە خەڵکی ڕاپەریوی ئیلامی تێکۆشەر دەردەبرین، و داوا لە گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی جیهانی دەکەین، کە بە هانای خەڵکی ناوچەکانی ئەرکەوازی و مەلکشایی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بچن.
ئێمە وێرای ئیدانەکردنی گشت جینایەتەکانی ڕێژیمی داگیرکەری کوردستان، هاوکات داوا لە گشت سەربازە کوردەکان دەکەین بە تایبەت ئەوانەی کە لە کرماشانەوە بە زۆر دەیانهێنن بۆ سەرکوپکردنی خەڵکی بە زاڵەهاتووی ئیلام خۆ ببۆێرن، ئەوە بە ئاشکرا پلانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان خەڵکی کرماشان و ئیلام.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ گشت خەڵکی بە شەرەفی ئیلامی بووکی زاگرۆز دەردەبرین، و ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەکین کە پێمان بسپێردریت.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان چەند ناوەندێکی جیهانی لەو کۆمەڵکوژییە ئاگادارکردەوە.
مردن و نەمان بۆ داگیرکەران.
با پێکەوە بە یەکێتی و برایەتی کاربکەین بۆ وەدەرنانی داگیرکەران لە کوردستان.
پارتی سەربەستیی کوردستان
١٤ی جۆزەردانی ٢٧١٢ی کوردی، بەرامبەر بە ٤ / ٦ / ٢٠ ١٢ ی زاینی
www.psk2006.org
[email protected]