ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی و نیشتیمان خانم ئەندامی سەرکردایەتی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، بەشدارییان لە ئاهەنگی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئۆسڵۆ بە سەرپەرەستی ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی بەشدارییان لە ئاهەنگی٣٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کرد.
ڕێکەوتی ٣/٦/٢٠ ١٢ لە لایەن ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاهەنگێک لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ ئاهەنگێک بە بۆنەی یادی ٣٧ساڵەی دامەزراندنیەوە ڕێکخرا.
پارتی سەربەستیی کوردستانیش بە فەرمی بۆ ئەو ساڵیادە بانگهێشت کرابوو.
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی و نیشتیمان خانم ئەندامی سەرکردایەتی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، بەشدارییان لە ئاهەنگی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد. لە لایەن بەڕێوەبەرانی ی ن ک لە وڵاتی نۆرویژ بە گەرمی پێشوازیکران.
شاندی پسک بە پێشکەشکردنی پارچەگوولێک بە بەرپرسی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وڵاتی نۆرویژ، پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستانی پێڕاگەیاندن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣/٦/٢٠ ١٢
2012-06-05 10:04:21
13 ساڵ و 8 مانگ و 17 کاتژمێر و 33 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان