شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

مێژووی خەیاڵی ئێران هیچ پێوەندییەکی بە داهاتووی کورد لە ڕۆژهەڵاتەوە نییە!

ئاریتما موحەممەدی
مێژووی خەیاڵی ئێران هیچ پێوەندییەکی بە داهاتووی کورد لە ڕۆژهەڵاتەوە نییە!

بەڵام هندێک جار کە باس لە مێژووی کورد و فارس دەکرێت هندێک کەس لە ژێر ناوی رۆشەنبیر پێان وایە کە کورد و فارس لە بەر ئەوە کە زمانەکانیان لە یەک نزیکن کەواتا لە یەکن

مێژووی خەیاڵی ئێران هیچ پێوەندییەکی بە داهاتووی کورد لە ڕۆژهەڵاتەوە نییە!

ئاریتما موحەممەدی

بەڕیزان چەند ڕۆژی پێش بینەری بەرنامەیەک بووم لە ژێر ناوی (پرگار) کە لە پەنجەرەی بی بی سی فارسیەوە دەوەشێنرا. لەم بەرنامەیەدا شۆناسی ئاریاییبوون دەچێتە ژێر پرسیارەوە!
بەڕێوەبەرانی فارسی بی بی سی زێتر سەڵتەنەتخوزەکان پێکی دێنن کە باوەڕێکی قوڵیان بە جوگرافیای پشیلەکە نییە و پێیان وایە کە زۆر زوڵمیان لێکراوە، لە بەر ئەوە دەبوایە دەسەڵاتای ئەوان زۆر زێتر لە چوار گۆشەی پشیلەکە بووایە!. فاشیستەکانی فارس باوەڕیان وایە کە خاک و میراتی سیاسی و کەلتووری ئەوان کوردستانی ڕۆژئاوا، باکور، باشوور هەروەها ئاسیای نێوەڕاست وڵاتانی دەوروبەری کەنداوی عەرەب دەگرێتە خۆی وە هندێک جاریش پێداگیری لە سەر قەفقاز زۆر شوێنی دیکە دەکەنەوە! کە پێویست بە ئاماژە کردن ناکات و کاریگەریشی لە سەر ئامانجی نوسینی بابەتەکە نییە!

لەم بەرنامەیەدا کۆمەڵیک پرس و بابەت هاتوونەتە گۆڕێ کە کاریگەری نیگەتیڤی لە سەر بە ئاریایی بوون هەیە، هەر چەند ئەوە بۆ ئێمە شتێکی نوێ نییە بە گشتی، بەڵام کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک لە ژێر کاریگەری ئەو مێژووە دەستکرد و هەروەها ڕای گشتی لە هەمبەر نێوێکی بێواتای وەک !ئاریایی حەساسییەت نیشان دەدەن، هەرچەند ئەو تیئۆرییە! دەستکردە، بەڵام کەلتوورسازی بۆ کراوە و سنورەکانی تێپەراندووە و هاتووەتە نێوو هزر و مێشکی کەسانی بە ناو ڕۆشەنبیر و سیاسی و سیاتەوانی کوردیش، زۆر دژوارە لە کۆمەڵانی خەڵک گازندە بکرێت کە چۆن شانازی بە ئاریایی بوونەوە دەکەن و کورد و فارس پێکەوە گرێ دەدەن کە ئەمە خۆی لە خۆیی دا کاریگەری نیگەتیڤی لە سەر بزاڤی نەتەوایەتی کورد هەبووە، لە بەر ئەوە کە ئەم تیئۆرییە لە هزر و مێشکی کەسانی سیاسی کورد دا جێکەوتووە و هەروەها لە باوەڕەکانیشاندا وڵاتی ئێران، وڵاتێکی خۆشەویست و خۆ بە دڵسۆزی دەزانن.

ئاریایی چیە? لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت? واتای چییە? ئاریایی ووشەیەکی نەناسراوە کە لە ئەوێستا کتێبی ئایینی زەردۆشتیان دا چەند جارێک بە کار هاتووە و تاکوو ئیستا کەس نەیتوانیوە لە واتای ئەو ووشەیە تێبگات، هیچ مێژوونوسێک و ئاسەوار ناسێک نەیتوانیوە لە واتای ئەم ووشە تێبگات و هەروەها کەس نازانێت کە واتای ئەم ووشەیە چمکی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری یان نیشانە و ڕەگ و ڕیشەی خەڵکانیک یان گرووپێکە، ئەم ووشەیە لە سەدەی ڕابردوودا دەستکاری کراوە و ئاڵوگۆڕی بە سەردا هاتووە وە هێدی هێدی بە ئاریایی گۆڕاوە! بەڵام شای فاسدی ئێران بە یارمەتی کۆمەڵێک کەس لە ڕۆژئاوا و بەتاییبەتی چەند کەسێک لەو یەهوودیەکان کە لە بواری شوێنە مێژوویەکان و ئاساری کۆنەوە گەڕان و بەدواوەچونیان دەکرد وە بە بیرۆکەی پێکهێنانی ئێرانێکی یەک نەتەوە کە لەم ئێرانەدا، یەک نەتەوەش دەسەڵاتدار بێت، هاتن بە درووست کردنی مێژوو و ڕابردووێکی پڕ لە درۆ و دوور لە ڕاستی وە بە لاڕێدا بردنی زیهنییەتی خەڵک، کۆنە مێژوویکیان بۆ ئێران تاشی. هەر چەند ئەم مێژووە کۆنە داتراشاوە بۆ زۆر کەس ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام لە گەڵ ئەوەش دا بۆ بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێران چ ڕۆشەنبیر و چ بازاڕی وەک هێڵی سور دادەنرێت و بە ڕابردووی مێژووی خەیاڵی ئێران شانازی دەکەن.

هەموومان باش ئەوە دەزانین کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جێگای سەرهەڵدانی ئایین و مەزهەبی جیاواز بووە و هەمێشە ناوچەیەکی پڕ ئاڵۆز بووە و لە مێژووش دا جێگای وەرچەرخانی کشتوکاڵی، گەورە شار و پێتەختی شەهرستانیەت بووە، ئارامیەکان، لۆلۆیەکان، گۆتیەکان، ئیلامیەکان و دەیان شەهرستانیەتی تری تێدا ژیاوە، هەر کام لەمانە و بگرە لەوە گەورەتریشی تێدا بووە کە ئێمە لێی بێخەبەرین، یان گرنگییەکی ئەوتۆی پێنادەین، هەر لە بەر ئەم هۆکارانە ئەم ناوچە ئاڵۆزە هەمیشە لە ژێر پێی شەهرستانیەتە دوورە کانی وەک ڕوومیەکان، یۆنانیەکان، بگرە مەغولەکانیشدا بووە، هەر کام لەم ئیمپراتوور و هێزانە بە داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئەو کات هەوڵیاداوە کە ئاسەواری داگیرکەری پێش خۆیان بە هەموو شێوەیەک بسڕنەوە و بە سیستمی و شێوە ژیانی خۆیان داهێنانی نوێی تێدا بکەن. زۆر جاریش لە پاش ئەوەی کە هێزە دەرەکی و داگیرکەرییەکان ناوچەکەیان داگیر کردووە و پاش ڕاماڵکردن و بە دەسهێنانی سەروەت و سامانی ناوچەکە حکومەتێکی دەستکردیان لە شوێنی خۆیان داناوە بۆ ڕەشوڕووتکردنی زێتری خەڵک و درێژەدان بە ملهووڕی خۆیان.

لەم مێژووە خەیاڵییەی کە بۆ ئێران و ڕابردووی ئەم ناوچەیە درووست کراوە و بە شێوەیەک باس لە مێژوو و ڕابردووی هاخامنشیەکان دەکرێت کە ئەگەر کەسیکی ناشارەزا بیت لە ڕابردووی ئەم ناوچەیە* دەڵەێت چلۆن هێزێکی ئەوەندە مرۆڤ دۆست و پیشکەوتوخواز لەم ناچەیە هەبووە و من لێی بێ خەبەر بوومە! و ئەو هێزە دەسەڵاتی بە سەر بەشێکی زۆر لە دوونیا دا هەبووە!. ئەوەی کە لێرە جێگای لێ وورد بوونەوەیە ئەمەیە کە تاکو ئیستاش یەک سکە یان یەک شتی کۆن نەدۆزراوەتەوە کە ڕاستی ئەو مێژووە درۆیە بسەلمێنێت، فاشیستەکان و شای ئێران ویستیان بە درووستکردنی پاسەرگاد و شوێنێک بە ناوی تەختی جەمشید و چەند شوێنێکی تر لە چەند جیگای دوور لە یەک، ڕاستی ئەو مێژووە خەیاڵی و دوور لە ڕاستیە بسەلمێنێت، بەڵام وەک باس دەکرێت زۆر ناشارازایانە دروستکراوە وە خۆڵوخاکێکی تێدا بەکار هێنراوە کە نا مێژوویبوونی دەسەلمێنێت وە ئەو شێوە بەردانەی کە لەو دروستکراوە دا بە کار هاتووە بە هی سەردەمیکی نا کۆن لە قەڵەم دەدرێت، (وەک کۆمەڵێک لە مێژوونوسان باسی لێوە دەکەن کە ئەو بینا رۆخاوە دەستکردانی ئەمڕۆ کە لەو شوێنەدا دەبینرێن زۆر بە پەلە دروستکراوە و هی ئەم سەردەمەیە نەک سەردەمێکیتر!). شتێکی ترکە جێگای سرنجە ئەمەیە کە هەموو ئەو شوێنانە کە ئەم مێژووە خەیاڵییەی تێدا دروست کراوە خۆی لەو چوار گۆشە جوگرافیایە دەبینێتەوە کە دەڵین پارسەکان کە هاتوونەتە ئەم ناوچەیە لەوێدا نشتەجێ بونە * واتا ناوچەکانی دەوروبەری شیراز و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەسفەهان و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەهواز و چەند ناوچەیەکی تر، بەڵام شوێنێکی وەک هەمەدان کە لەو مێژووە خەیاڵییەدا وەک هیگمەتانە ناوی هاتووە کە بە پێتەختی مادەکان ناسراوە، بەڵامª"¬ (لە ڕێگای ماد و پارسەوە دەیانهەوێت کورد و فارسەکان پێکەوە گرێ بدەن و شەوناسی کورد لەبەین ببەن، ئەم تاکتیکە تاکو ئیستا بە باشی جێبەجێ کراوە) ª"¬هیچ ئاسەوارێکی تێدا نەدۆزراوەتەوە کە بیسەلمێنێت هی سەردەمی هاخامەنشیەکان بووە، لێرە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە مەبەست لە درووستکردنی ئەو مێژووە خەیاڵییە بە گەورەو نیشاندانی فارسەکانە کە بە ª"¬مەبەستª"¬ لە پاش ماوەکانی هخامەنشیەکانن وە بە میراتگەری ئەم ناوچەیە ناو بنرین!. بەڕێزان سەردەمی هخامەنیشیکان لە مێژووی خەیاڵیدا بە سەردەمێکی زێڕینی ئەم ناچەیە ناوی هاتووە کە میراتگەرەکی فارسەکانی ئەمڕۆن،* بەڵام ئیمپراتووری هخامەنیشیەکان! کە دەڵێن دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوای بەشێکی زۆر لە دوونیا بوونە ئاسەوارەکەیان بەس لە دەوروبەری شیراز دەبیندریت وئیتر لە هیچ شوێنێکیتری دوونیا هیچ ئاسەوارێکی نییە، ئەو ئاساوارناسانە کە سەردانی * تەختی جەمشیدیان کردووە باس دەکەن کە ئەو بینا ڕۆخانوە دەسکردانە هی سەردەمی ئەمڕۆن و هیج پێوەندییکیان بە سەردەمی کۆنەوە نەبووە. ئەگەر هاخامنشیەکان بوونیان هەبووە دەبێت لە گۆشەو کنارەکانی ئەو ئیمپراتوورە دا شتێک، یان ئاسەوارێکان لێجێمابێت! وە ئیستا لە ژێر دەستی مێژوو نوسان و ئاسەوارناساندا بووایە!.

لە زۆر شوێنی گشتیدا یان لە نێو زۆر لەو کتێبانەی کە هەژموونی فاشیستی فارسی تێدا دەبیندرێت باس لە مرۆڤدۆستی و گەورەی و دانایی کابرایەک دەکرێت بە ناوی ª"¬ کورشª"¬ زۆر جار پێی دەڵێن کورشی کەبیر! کە من پێم وایە ئەو کابرایە ئەگەر بوونی هەبووبێت زۆر بچوک بووە لە بەر ئەوە ئەو نێوەیان لێناوە، لێرەدا پێویستە ئاماژەی پێبکەم کە ووتەی زۆر جوانیان لە سەر زمانی ئەو کابرایەوە درووست کردوە و لە نێو خەڵک و کەمەڵگا بڵاو دەکەنەوە و بە کابرایەکی فرەزان و فیلسوف ناوی دەبەن کە باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ هەبووە!. شایانی ووتە کە فاشیستە فارسەکانی سەدەکانی ڕابردوو هێندە تینیوی مێژووی خەیاڵی خۆیانن کە گۆڕێکیان سازکردووە و دەڵێن ئەمە گۆڕی کورشی کەبیرە، بەردەکانی سەر ئەو گۆڕە نوێن و دەستلێنەدراون، ئەو گۆڕە لە سەر شێوەی یونانی سازکراوە و هیچ پێوەندییەکی بە سەردەمی کۆنی باستانی هاخامنشیەکان نییە و کەسیش نازانیت ئەو گۆرە هی کێە و چی کەسێکی تێدا نێژراوە، یان چۆن ئەو گۆرە لە درێژایی ئەم هەزاران ساڵە دەستی نەخواردووە و لە سەر ئەم شێوە ماوەتەوە، وەک لە مێژوو دا باس دەکەن کە کاتێک مەغوڵەکان دێنە ئەم ناوچەیە هەموو شتێک دەڕۆخێنن و دارەکانیش دەبڕن و شارەکان وێران دەکەن، ئەگەر ئەم گۆڕە گۆڕی کەسێکی گرینگ بووایە بە تەکید لە لایەن دووژمنەکانیوە تێکدەدرا و هیچ ئاسەوارێگی گۆڕی پێوە نەدەما، هەر وەک چۆن هەموو پادشا و سەکردانە لە ڕەوڕەوەی مێژوودا هیچ ئاسەوارێک لە گۆرەکانیان نەماوە و لە پاش کورشیش بە دەسەڵات گەیشتوونە! ئەم پرسیارە و دەیان پرسیاری تر بێ وڵام دەمێننەوە و گۆری کورش و مێژووی خەیاڵی و دەستکردی هاخامنشیەکان بە مێژوویەکی خەیاڵی و درۆین لە قەڵەم دەدەن.

بەڕێزان، ئەوەی کە ئیستا گرینگە ئەوەیە کە خودی سەرتەنەتخوزەکان هەستیان بەوە کردووە کە ئەو مێژووە خەیاڵییە کە بۆ ئیسباتی تاج و تەخ پادشاهی درووستیان کردووە، لە سەردەمی ئیستا دا و لەم قۆناغەی ئیستا دا لە بەرژەوەندی تاج و تەخت و یەکێتی ئێران نییە، چونکوو دەبێتە هۆی دوور کەوتنەوەی عەرەبەکان، ئازەریەکان، تورکەمەن و بەلوچەکان وە لەوانەیە ئەو نەتەوانە هەوڵ بۆ جیا کردنەوەی جوگرافی سیاسی خۆیان بدەن لە ئێران، هەر بەو مەبەستە دەستیان کردووە بە ڕەد کردنەوەی تیئۆری ئاریایی* و دەیانهەوێت ئازەریەکان لە مێژووی مەغولەکان و توورکەکان جیا بکەنەوە، ئەمە خاڵێک بوو کە تاکوو ئیستا پێداگیریان لە سەری دەکرد، و بە شان و باڵی کورش و نەوەکانیدا شیعریان دەوت و شانازیان پێوە دەکرد و جەژنی ٢٥٠ ٠  ساڵەیان بۆ دەگرت! کە چی ئیستا نازانن چۆن زیهنییەتی خەڵک لە بەشێک لەو هەڵبەستانە پاک بکەنەوە.
بەڵام هندێک جار کە باس لە مێژووی کورد و فارس دەکرێت هندێک کەس لە ژێر ناوی رۆشەنبیر پێان وایە کە کورد و فارس لە بەر ئەوە کە زمانەکانیان لە یەک نزیکن کەواتا لە یەکن، بەڵام ئازەری و تورکیش لە باری زمانەوانی و مێژوویشەوە زۆر لە یەک نزیکن، ئەی چڵۆن ئیستا دەڵێن ئازەری و توورکەکان پێوەندی ڕەگەزی و نژادیان پێکەوە نییە?!
من وەک خۆم پێم وایە کورد لە ڕووی هەموو ڕەهەندێکی کەلتووری، زمانەوانی، مێژووی لە فارسەکان جییایە و خۆ لەوان نزیکردنەوە دەبێتە هۆی تێکدانی ڕابردوو، شۆناسی نەتەوەی خۆمان هیچ بەرژەوەندییەکی سیاسی، ئابوور ی و کۆمەڵایەتی بۆ ئێمە تێدا نییە.

بەڕێزان، ئەوەی کە دەمهەوێت لە کۆتایی ئەم بابەتەدا بە کورتی قامکی لە سەر دانێم ئەوەیە کە لەو بەرنامەیەدا هیچ ئاماژەیە بە مادەکان نەکرا کە کوردەکان وەک پاش ماوەی ئەوان لە قەڵم دەدرێن، وە بە پێویستی دەزانم کە هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردیەکان، هەموو تاکی کۆمەڵگا و کەسایەتی ڕۆشەنبیرو ئاکادمیک بە مێژوو و ڕابردووی خۆمان دا بچینەوە و خۆمان لەو هەوراز و نشیوە مێژوویانەی کە داگیرکەران و دووژمنانی گەلەکەمان لە سەر ڕێمان درووستیان کردووە دەبازکەین و ڕووی ڕاستی مێژووی خۆمان وەک ئاوێنە ببینین، مێژووێک بوونی نەبێت زۆر لەوە باشترە کە بە خۆ لکاندن بە قەومیەتی فارس و خۆ بەستنەوە بە ئێران شۆناسی نەتەوایەتی خۆمان لە بەین ببەین و شانازی بە ڕابردووی خەیاڵی قەومیەتی فارس بکەین کە لە نەتەوەی کورد وەک کەرەستەیەک بۆ پارێزگاری کردن لە ئێران بەکاریان هێناوە، ئێمە وەک کورد لە ئێران و ئێرانیبوون هیچ دەفەرت و هەلومەرجێکی باشمان بۆ نەڕەقساوە کە بتوانین دەسکەوتێکی گرنیگی لێبەدەست بهێنین، وە پێم وایە کە بە خۆ بەستنەوە بە ئیران دەرفەتاکن لە دەست دەدەین و لە سەر ڕێی خەبات و ڕزگاری گەلەکەمان لا دەدەین.

لە مێژووی نە زۆر دووری ئێران دەرکەوتووە کە ئەو قەومانەی کە لە دەرەوەی ناوچەکە هاتوونە نێو ئەم جوگرافیایەی کە ئەمرۆ پێی دەڵێن ئێران باشتر دەرفەتیان بۆ ڕەقساوە و زێتر لە کوردەکان باوەڕیان پێکردوون و لە ناکاویشدا دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووە و بۆ ماوەیەکی زۆر دەسەڵاتدار بوونە و بەڵام لە ڕەوڕەوەی ئەم مێژووەدا کە ئەگەر کورد لە شوێنکدا دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتە بێت ئەوا لە دەرەوە ی دەسەڵاتی فارسەکان بووە و ئەوان دەرفەتێکیان نەبووە بۆ بەگرژداچونەوەی مافەکانی کورد، ئەگەر چاو لێبکەین دەبینین ئەو بەشەی کوردستان کە لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکاندا بوو کوردەکان نیمچە دەسەڵاتێکیان هەبوو و سکەشیان درووست کردووە، ئەگەر میرە کوردەکان ئامانجێکی هاوبەشیان هەبووایە بێگومان دەسەڵاتی زۆرتر و لەوانە دەوڵەتیشیان پێکبهێنایە، بەڵام ئەو بەشەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئێران و سەفەوەیکاندا بوو هەمیشە کڕ و کپ بووە. ئێمە دەبێت لەو مێژووە تاڵە دەرس وەربگرین و ئەوەندە خۆمان بە دەوروبەرەوە نەبەستینەوە بۆ ئەوە دەرفەتاکه لەوە زێتر لە دەست نەدەین. ئێمە لەو مێژووە کە خۆمان خەبەرمان لێی هەیە و دەزانین کە چۆن ئاڵوگۆڕەکاندا پێکهاتوون، دەبینین کە سەرکەوتنمان قەد مسۆگەر نەکردووە یان ئەگریش سەرکەوتنێک هەبوو بێت ئەوا بە لوتکە نەگەیشتووە و ڕۆخانی بە دوا دا هاتووە، هۆکارەکانیشی هەمیشە باوەڕبە خۆنەبوون بووە، لە سەردەمی کۆماریشدا هەروەها، پێشەوا هەنگاوی زۆر گەورە هەڵهێنا، بەڵام هێدی هێدی لەو بڕیارە پاشگەز بووە و کەوتە ڕێ خۆی بەدەستەوە بدات، پێشەوا مرۆڤێکی نەتەوەیی و زۆر ڕۆشەنبیرە بووە و باش ئاگاداری دەوروبەری خۆیی بووە و هەستی بەوە کردەبوو کە خیانەتی لێدەکەن بۆیە ئەو بڕیارە داوە، چونکوو هەستی نەتەوایەتی لە لای دەرەبەگەکانی دەوروبەری کۆمار گرنگی نەبوو و شتانیکی لاوەکەی زۆرتر گرنگی پێدەدرا.

بەو هیوایە کە ڕۆشەنبیرانی کورد، ئاکادیمیان و سیاسیان هەوڵ بۆ ئەوە بدەین کە شۆناسی نەتەوایەتی کورد لە فارسەکان جیا بکەینەوە و لە قووڵایی مێژوودا بە یەکیان نەبەستیەوە، چونکو کاریگەری لە سەر بڕیاری سیاسی کورد لە داهاتوودی ئێراندا دادەنێت.

ئەم قۆناغەی ئیستا کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێدا تێپەڕ دەبێت قۆناغێکی گرینگ و هەستیارە و پەیوەستە بە ویست داخوازیەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر بە پێویست دەزانرێت کە هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردیەکان هەوڵ بۆ یەکێتی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان بدن و ئاوات و ئامانجی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات بەستراوەتەوە بە تەبایی نێوان لایەنەکان و هەروەها قورسی و گڕ و تینی پێوەندی نێوان پارت و ڕێکخراوەکان دەبێتە هۆی گرنگی پێدانیان لە لایەن ڕۆژئاوا، ئێمە لە ڕۆژهەڵاتدا دەتوانین لە ژێر ناوی کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە گەڵ یەک کۆبینەوە و بەنامە و پلاو بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵات دابڕێژین، ئیتر پێویست ناکات موشکیلی نێوان لایەنەکان بهێنینە نێو باسەکانەوە، چونکە ئێمە وەک پارت و ڕێکخراوەکان کۆ نابینەوە، بەڵکو وەکو کوردەکانی رۆژهەڵات لە تاراوگە کۆ دەبینەوە و هەژموونی هیچ لایەنێکیش بە سەر کۆبونەوەکەدا پەل ڕاناکێشێت، من پێموایە بەم شێوەیە دەتوانین پلانیکی گشتگیرمان بۆ رۆژهەڵات پێ بێت و ئەمە وڵامێکیشە بۆ ئێرانی و فارسە فاشیستەکان کە نەتوانن لایەنە کوردیەکان بۆ لای خۆیاندا ڕابکێشن.

----------------------------------------------------
بۆ نوسینی ئەم بابەتە لە چەند سەرچاوەی باوەڕپیکراوی مێژووی کەلک وەرگیراوە
2012-06-08 22:54:06

13 ساڵ و 8 مانگ و 4 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©