شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی هەشتەمی بەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی ئەحواز.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی  هەشتەمی بەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی ئەحواز.

عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و شێرکۆ پاڵانی جاف جێگری بەرپرسی گشتی کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەشدارییان لە هەشتەمین کۆنگرەی بەرەی

بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی هەشتەمی بەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی ئەحواز.

لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧١٢ی کوردی/ ١٦ / ٦/ ٢٠ ١٢ ی زاینی، لە سەر بانگهێشتنی فەرمی بەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی ئەحوازی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و شێرکۆ پاڵانی جاف جێگری بەرپرسی گشتی کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەشدارییان لە هەشتەمین کۆنگرەی بەرەی ناوبراو لە شاری ئارڤیکای سوید کرد.

شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن بەریز مەحمود بەشاری سەرۆکی بەرەو ئەندامانی سەرکردایەتی بەرەی ناوبراو بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو کۆنگرەدا پەیامی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە زمانی عەرەبی بۆ کۆنگرەی ٨ی بەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی ئەحواز پێشکەشکرا، ناوەرۆکی پەیامەکە وێرای پیرۆزبایی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە بەرەی ناوبراو. هاوکات بەڕیز باوەجانی ئاماژەی بە خۆراگری و خەباتی گەلی کورد و گەلی عەرەبی ئەحواز بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاربوونیان لە ژێر ستەمی ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان و بە تایبەت فارسی حاکم کرد. هەروەها ئاماژەی بە گرنگی پێوەندی دۆستانەی نەتەوەکانی بندەستی ئێران لە ئیستاو داهاتووداکرد، بەڕیزیان ڕایانگەیاند کە لە داهاتوودا هیچ شک و گومان نییە کە ئەم نەتەوانە بە سەربەخۆیی خۆیان دەگەن، و لەو سەردەمانەش زیاتر پێویستییان بە یەکتر دەبێت وەک ٢ وڵاتی دراوسێ لە گشت بوارێکدا. شایانی باسە کە وتەکانی بەڕێز باوەجانی بە چەپڵە ڵیدوان و خۆشحاڵییەوە پێشوازی لێکرا. هەر لەو کۆنگرەدا کە چەندین میدیای سویدی و عەرەبی و کەسایەتی سیاسی و مرۆڤایەتی وڵاتان و لایەنەکانی تێدابوو، لەگەڵ شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان و بە یەک ئاشنا بوون و بیرورایان گۆرییەوە و بەڵێنی دیدارو پێوەندییان بە یەکتردا.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە لەو کۆنگرەدا چەندین کەسایەتی دۆستی بەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی ئەحواز بە نیشانەی وەفاو پێزانین خەڵاتکران، کە یەکێک لەو کەسانە بەڕێز عارف باوەجانی بوو.
لە پارتەکانی کوردستانی بێجگە لە بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان، شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانیش لەو کۆنگرە بەشدارییان هەبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٦/٦/٢٠ ١٢
2012-06-17 11:38:41

13 ساڵ و 8 مانگ و 15 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©