شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ بارەگای ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
 سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ بارەگای ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا.

لایەنە کوردستانییەکان بەو شێوە یەکگرتووانەو یەکگوتار نەبن، هیچ لایەنێکی جیهانی و ناوچەکەش گۆیرایەڵی داواکاری یەکلایەنە ناگرن. ئەو کۆدەنگییە پشتیوانی جیهانیمان بۆ زیاد دەکات و گەلیش بەو یەکدەنگییە هەم گۆیرایەڵمان دەبن و هەم خۆشحاڵ دەبن

سەردانی شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ بارەگای ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا.

لە ڕێکەوتی٤ی پوشپەری ٢٧١٢ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٥-٦-٢٠ ١٢ ی زاینی. شاندێکی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا لە هەولێر کرد.
کە لە لایەن سەرکردایەتی ئەنجوومەنی ناوبراو بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارە دۆستانەدا بەڕێز باوەجانی پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی گەلی کورد لە ڕۆژ ئاوای کوردستان و گشت لایەنەکانی ئەندام لەو ئەنجوومەنەکرد، کە وا ١٦ لایەنی سیاسی بەرپرسانە و لە دەوری ئەنجوومەنێکی سیاسی کۆبوونەتەوەو خۆیان بۆ هەر گۆرانکارییەک لە سوریا ئامادە دەکەن. ڕۆحی برای و پێکەوە کارکردنیان دروستکردوە.
بەڕێز باوەجانی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد تا لایەنە کوردستانییەکان بەو شێوە یەکگرتووانەو یەکگوتار نەبن، هیچ لایەنێکی جیهانی و ناوچەکەش گۆیرایەڵی داواکاری یەکلایەنە ناگرن. ئەو کۆدەنگییە پشتیوانی جیهانیمان بۆ زیاد دەکات و گەلیش بەو یەکدەنگییە هەم گۆیرایەڵمان دەبن و هەم خۆشحاڵ دەبن.
هەروەها بەڕێزیان ئاماژەیان بەو بۆشایەکرد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لایەنەکانی رۆژهەڵات نەیانتوانیوە پێکەوە بەو شێوەیە نزیک ببنەوە و ئاواتی خواز ئەوانیش لە دەوری یەک ئەنجوومەن کۆببنەوە .
هاوشاندەکەی بەڕێز عارف باوەجانی پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئاهورا هەورامی و ئاریتما موحەممەدی (هاشم) ئەندامانی سەرکردایەتی، و هەژار کرماشانی و فەرحان کەریمی ئەندامانی پێوەندییەکان.
شاندی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا بریتی بوون لە بەڕێزان نوری بریمۆ وتەبێژی ئەنجوومەن، مەحمود موحەممەد باڤی سابر، و دوکتور کاوە ئەزیزی، جەدعان عەلی، فەیسەڵ سمائیل، بێهجێەت بەشیر.
شایانی باسە کە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا، لە لایەن ١٦ پارتی سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپێشاندان و نائارامییەکانی سوریاوە پێکهاتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢٥/٦/ ٢٠ ١٢
2012-06-25 20:57:06

13 ساڵ و 7 مانگ و 8 کاتژمێر و 15 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©