، ئاماژەیان بە شەپۆلی خەباتی گەلی کورد لە گشت بەشەکانی و هەروەها شەهیدبوونی ڕۆڵەکانی لە پێناو بە دەستهێنانی مافەڕەواکانمان کرد، کە شەهید عەبدولڕەحمان جەلۆی وەک نموونەیەک هێنایە
بەشداری شاندێکی پسک لەچلەی ماتەمینی عەبدولڕەحمان جەلۆ سکرتێری پارتی دیمۆکراتی کوردی سوریا.
شاندێکی پارتی سهربهستی کوردستان بریتی بوون لە بەڕیزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و هەڤاڵان رەحمان ئەمینی و هەژار کرماشانی ئەندامانی پێوەندییەکان.له سهر بانگیشتی فەرمی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورەکانی سوریا، لە چلەی عەبدولڕەحمان جەلۆ سکرتێری پارتی دیمۆکراتی کوردی سوریا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەشداریانکرد.
لە لایەن زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا و سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردی سوریا بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو چلەی ماتەمینەدا کە نۆێنەرایەتی چەند پارتێکی کوردستانی تێیدا بە پەیام و بروسکە بەشداربوون. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیش لە نۆرەی خۆیدا چەند وتەیەکی پێشکەشکرد. بەڕێزیان وێرای ئاراستەکردنی سەرەخۆشی لە چلەی ماتەمین، ئاماژەیان بە شەپۆلی خەباتی گەلی کورد لە گشت بەشەکانی و هەروەها شەهیدبوونی ڕۆڵەکانی لە پێناو بە دەستهێنانی مافەڕەواکانمان کرد، کە شەهید عەبدولڕەحمان جەلۆی وەک نموونەیەک هێنایە.
ناوبراو ئاماژەشی بەوەکرد کە ئیستا هەلومەرجی کوردەکانی رۆژ ئاوا بەرەو پێش دەچێت و نەمانی حکومەتی بەشار ئەسەدیش نزیکبووەتەوە، هەر بۆیە یەکریزی گەلەکەمان لەو بەشەی کوردستان زۆر پێویستە و جێگەی خۆشحاڵییە کە ئەو ئەنجوومەنە نیشتیمانییە لە لایەن کوردانی رۆژئاوا دروستکراوە.
لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا، بە ناوی گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان پرسەو ماتەمینی ئاراستەی پارتی و ئەنجوومەن و بنەماڵەی شەهید کردو. پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستانی بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣٠ /٦/٢٠ ١٢