مه‌سعود بارزانى وه‌ک سه‌رۆکى ولاتێکى سه‌ربه‌خۆ پێشوازى لێده‌کرێت و به‌گشتى ئه‌م به‌شه‌ى کوردستان به‌روه ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو ده‌نێت. عارف باوه‌جانى ئێمه‌تێده‌کۆشین له‌پێناو به‌دى هێنانى کوردستانێکى لیبراڵموکرات سه‌ربه‌خۆ ئێمه‌هه‌ڵگرى خه‌بات و هزرى سه‌ربه‌خۆین
چاوپێکەوتنی گۆڤاری کلیک لە گەڵ عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر هەلومەرجی کوردستان بە گشتی و ئێران و ئێراق و ناکۆکییەکان.
مه‌سعود بارزانى وه‌ک سه‌رۆکى ولاتێکى سه‌ربه‌خۆ پێشوازى لێده‌کرێت و به‌گشتى ئه‌م به‌شه‌ى کوردستان به‌روه ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو ده‌نێت.

عارف باوه‌جانى ئێمه‌تێده‌کۆشین له‌پێناو به‌دى هێنانى کوردستانێکى لیبراڵموکرات سه‌ربه‌خۆ ئێمه‌هه‌ڵگرى خه‌بات و هزرى سه‌ربه‌خۆین
عارف باوه‌جانى سەرۆکی پارتى سه‌ربه‌ستیى کوردستان له‌دیدارێکى تایبه‌ت له‌گه‌ل گۆڤارى کلیک وێراى خستنه‌روى بارودۆخى پارته‌که‌یان باس له پرسى ئێستاى کوردستان و ئێراق ده‌کات و پێگه‌ى کورد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رز ده‌نرخێنێت، باوه‌جانى پێى وایه کاتى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى کوردى هاتوه و ده‌ڵێت هه‌نگاوه‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم زۆر جوامێرانه‌یه ، وه‌ده‌شڵێت ئێمه‌ى وه‌ک رۆڵه‌کانى رۆژ هه‌ڵاتى کوردستان ئاماده‌ین به‌دڵ و گیان خزمه‌ت به‌ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى کوردى بکه‌ین.

ده‌قى چاوپێکه‌وتنه‌تایبه‌تیه‌که‌ى نێوان عارف باوه‌جانى و ئازاد قایته‌وه‌نى
١- سه‌ره‌تاى دروست بوونى بیرۆکه‌ى پارته‌که‌تان بۆکه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه ?
عارف باوه‌جانى : بیرۆکه‌ى دروست بوونى ئه‌م له‌لایه‌ن خۆمه‌وه له‌سالى ٢٠ ٠ ٣وه سه‌رى هه‌ڵداوه دواى ماوه‌یه‌کى زۆر کارم بۆکرد و خه‌ڵکم بۆکۆکرده‌وه تا سه‌رئه‌نجام له‌١٧/٢/٢٠ ٠ ٦ وه‌ک پارتێکى نه‌ته‌وه‌یى و نوێخواز دامه‌زراندنمان بۆ راى گشتى و کوردستان و جیهان راگه‌یاند
٢ - ئامانچى دروست بوونى پارته‌که‌تان چیه ?
عارف باوه‌جانى : ئامانجى سه‌ره‌کیمان خه‌باته بۆ کوردستانێکى لیبراڵدیموکرات سه‌ربه‌خۆ، ئامانج له‌دروست بوونى پارتێکى به‌و شێوه بۆرۆژهه‌لاتى کوردستان ئه‌وه‌بوو که وه‌ک جووڵانه‌وه‌یه‌کى به جه‌سته‌نوێ، به‌کرده‌وه نوێخواز، چالاک و چاونه‌ترس له‌پێناو بڵاوکردنه‌وه‌ى هزرى سه‌ربه‌خۆخوازى، سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌ستى گه‌لى کورد. دوورکه‌وتنه‌وه‌ى لاوانى کورد له‌بیرى ئێرانى بوون وپێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌به‌درێژایى مێژوو ده‌مان چه‌وسێنێته‌وه.
٣- جیاوازى ئێوه‌و پارته کوردییه‌کانى دیکه‌ى رإۆژهه‌لا٠ێتى کوردستان چیه ?
عارف باوه‌جانى: جیاوازیه‌کان زۆرن به‌ڵام ئه‌م خاڵانه زۆر زه‌قترن، ئێمه پارتێکى لیبراڵدیموکراتین، ئه‌وان زۆربه‌یان سوسیالدیموکراتن، ئێمه سه‌ربه‌خۆخوازین ئه‌وان زۆربه‌یان فیدراڵیخوازن، ئێمه‌پارتێکى لاوان و تازه نه‌فه‌سین و هه‌ڵگرى هزرى نوێن له‌خه‌باتى سه‌رده‌میانه‌دا.
٤- پێتان وایه لیبرالیزم له‌گه‌ڵ سیسته‌مى ژیانى کوردستان گونجاوه یان خه‌ڵک ده‌توانێ له‌گه‌ڵى رابێت ? بۆئه‌و چه‌مکه‌تان هه‌ڵبژاردوه، ئایه ئه‌و چە‌مکه له‌گه‌ڵ دیموکراسى ناته‌با نیه ?
عارف باوه‌جانى : به‌بۆچوونى من باشترین چه‌مکى لیبراڵدیموکرات گوونجاوه‌ترین ئامێرى جووڵێنه‌رى ژیانى خه‌ڵکى کوردستانه، و نموونه‌که‌شى شێوه‌ى ئیدارى و ئابوورى ئازادى ئێستاى هه‌رێمى کوردستانه که‌به‌و شێوه ده‌بینین ئیداره ده‌کرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش که‌پارته سه‌ره‌کیه‌کانى ئه‌و به‌شه‌ى کوردستان سۆسیالدیموکراتن.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌و چه‌مکه ئێمه پێمان وایه که‌کێشه‌ى کوردستان کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کى خاک داگیرکراوه ئه‌م نه‌ته‌وه‌ش پێویسته له‌بواره‌کانى هزرى کۆمه‌ڵگاو تاک و ئابورییه‌وه پۆشته‌و پوخته بێت. ئێمه پێمان وایه که‌لیبرالیزم وه‌ک مێژوو سه‌دان پیشییه‌وه تائێستا سه‌لماندیه‌تى که‌جوولانه‌وه‌یه‌کى کۆمه‌لایه‌تیه، شۆرشى بیرى نوێى کوردستانیه به‌سه‌ر دواکه‌وتنى که‌مه‌ڵایه‌تى که‌س په‌رستى و ده‌سه‌لات په‌رستیدا.
شۆرشێکه بۆ ئازادکردنى بیر‌و ده‌روونى مرۆزه‌هۆشمه‌نده‌کان ، هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌تان له‌مه‌ر لیبرالیزم و دیموکراسى، من ده‌ڵێم ناوه‌رۆک و نێوکاکڵى یبرالیه‌ت بۆ خۆى دیموکراسییه واته هیچ که‌سێک ناتوانێت لیبرال بێت ئه‌گه‌ر باوه‌رى به‌دیموکراسى نه‌بێت هه‌موو پێناسه‌کانى لیبراڵیش گرێدراوى دیموکراسیه من خه‌ڵێک له‌لیبراڵیه‌ت نابینم که‌دژایه‌تى هه‌بێت له‌گه‌ڵ دیموکراسیه‌ت که‌وابێت هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان لیبراڵى و دیموکراتى نابێت ، وشه‌ى دیموکراتى ته‌واوکه‌رى گشت چه‌مکه سیاسییه‌کانه وه‌ک نمونه ده‌ڵێن سوسیالدیموکراتى ،لیبراڵدیموکراتى ، به‌لام پێناسه‌ى لیبرالیسم له‌رێگایى کۆمۆنیست و جه‌په‌کانه‌وه بۆ حوێنه‌رى کورد خراپ باسکراوه، واده‌زانن هه‌ر مرۆڤێک بیرۆکه‌ى لیبراڵى هه‌بێت ئه‌و ئیتر کاپیتان لیزمه‌و هه‌زاران قوتده‌دات به‌ڵام که‌ده‌چیته تاو قولاى لیبرالیزم و مێژووه‌که‌ى ده‌خوێنیته‌وه و کرده‌وه‌کانى هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ده‌بینى زۆر پێچه‌وانه‌یه ده‌بینى که‌ته‌نیا لیبرالیزمه‌ده‌توانێ هه‌ژارى بنبربکات.
٥ - بار‌و دۆخى ئێستایى پارته‌که‌تان به‌چ ئاقارێکدا هه‌نگاو ده‌نێت ?
عارف باوه‌جانى : به‌ره‌و ئاقارێکى زۆر باش ده‌روات له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا گۆنگره‌ى دووه‌م گرێده‌ده‌ین و سه‌رکردایه‌تیه‌کى نوێ تر و به‌رنامه‌و پرۆگرامى نوێ و پلانى کارى نوێ بۆ ٤ ساڵى داهاتوو داده‌رێژین ، ده‌توانم بڵێم ئه‌و کۆنگره سه‌نگى مه‌حه‌کى سیاسى و رێکخستنى ئێمه بۆ زۆر لایه‌نى کوردستان و ولاتانى ده‌روه‌ش پێشانده‌دات.
٦- په‌یوه‌ندیه‌سیاسیه‌کانتان له‌گه‌ڵ پارته کوردیه‌کان له‌چ ئاستێکدایه ?
عارف باوه‌جانى : ئێمه‌په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌رپارتێکى کوردى به‌پرنسیپێکى جوان و سیاسیانه هه‌ڵسوکه‌وتمان کردوه و هه‌رواش ده‌بین ، بۆیه له‌ولامى پرسیاره‌که‌ت ده‌ڵێم له‌لایه‌ن ئێمه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى پارت و لایه‌نه‌کانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستانى داگیرکراو زۆر باشه، به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌نى رۆژهه‌لا٠ێتى کوردستانى له‌په‌یوه‌ندى کردن به‌ئێمه سارد و سرن و بروبیانووى زۆر دێننه‌وه له‌په‌یوه‌ندى دوولایه‌نه.
٧ - له‌سه‌ر ئاستى ولاتانى زلهێزى دونیا‌و حزبه‌سیاسه‌کانى په‌یوه‌ندیتان چۆنه ?
عارف باوه‌جانى : به‌پێى بێ ئیمکاناتی و تازه‌ته‌مه‌نى پارته‌که‌مان له‌ئاستێکى زۆر زۆر باشداین بۆنمونه له‌گه‌ڵ زۆر له‌حزبه لیبراڵه‌کانى جیهان و زۆر رێکخراوى دیکه‌ى په‌یوه‌ندى باشمان هه‌یه ئه‌و په‌یوه‌نییه رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ى زیاترى ده‌سه‌نێت.
٨ - تاچه‌ند توانیوتانه کار له‌سه‌ر ئه‌و سته‌م کارییه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران بکه‌م که‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکى کورد ئه‌نجامى ده‌دات وه‌تاچه‌ند به‌ولاتانى دونیاتان ناساندوه ?
عارف باوه‌جانى : هه‌ر جۆره جینایه‌ت و کرده‌وه‌یه‌کى نادروستى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌به‌رانبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجامدرابێت ئێمه له‌ئاستیدا بێده‌نگ نه‌بوین و به‌رده‌وام له‌کاردا بوین جیهان و رێکخراوه چاودێره‌کانى جیهانیمان لێ ئاگادارکردوه‌ته‌وه..
٩ - به‌دیدى ئێوه بارودۆخى ئێران له‌چ ئاستێکدایه ?
عارف باوه‌جانى : بارودۆخى ئێستاى رژێمى ئێران له‌گشت بواره‌کانى سیاسى ئابورى مرۆڤایه‌تى و ئه‌منیه‌ته‌وه له‌دۆخێکى زۆر خراپدایه چونکه زۆربه‌ى ولاتانى مه‌زنى جیهان په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و لاواز بوون ده‌روات ،له‌سێداره دان و گرتنى ئازادى خوازان زیاتر په‌ره‌ى سه‌ندوه هه‌موو جۆره چالاکییه‌کانى مافخوازى له‌و ولاته قه‌ده‌غه‌یه به‌م کرده‌وانه‌شى وایکردوه که‌ته‌مه‌نى ئه‌م رژێمه به‌ره‌و نه‌مان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
١٠ - ئێران دروشمى ئیسلامیه‌تى به‌رز کردوه‌ته‌وه پێتان وایه سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانى هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئسلام که‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکى رۆژهه‌لاتى کوردستان ئه‌نجامى ده‌دات?
عارف باوه‌جانى : کرده‌وه‌کانى رژێمى ئێران نه ئیسلامیه و نه ئینسانیه ، ئه‌وان ته‌نیا له‌ناوى ئیسلام که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ فریودانى خه‌ڵک مێژووى ٣٢ ساڵه‌ى ده‌سه‌لاتدارێتى ئه‌م رژێمه سه‌لماندویه‌تى، بۆنمونه ئێستا ئامارى به‌کار هێنانى ماده‌ى موخه‌ده‌رات وهۆشبه‌رو به‌کارهێنانى خوارده‌مه‌نى ئه‌لکحولى که‌هه‌موو ئه‌مانه له‌یاسایى سه‌ر کاغه‌زى کۆمارى ئیسلامى ئێران قه‌ده‌غه‌ن، به‌لام له‌رێژه‌ى ولاتانى رۆژهه‌لاتى ناڤین ئێرانى به‌ناو ئیسلامى له پێش هه‌موویانه، مه‌سه‌له‌ى له‌شفرۆشی و هه‌ژارى له‌باس کردن نایات ئایه ولاتێکى ئیسلامى ده‌بێت وابێت?.
١١ - به‌دیدى ئێوه چاره‌نوسى ئێران به‌چى شێوه‌یه‌ک یه‌کلاى ده‌بێته‌وه?
عارف باوه‌جانى : چاره‌نوسى نه‌ته‌وه‌کانى بنده‌ست که‌له لایه‌ن ده‌سه‌لاتى وشکى ناشونالیزمى فارسى چ له‌قاڵبى ئاینى و چ له‌قاڵبى علمانیش بێت ته‌نیا چاره‌ئه‌وه‌یه نه‌ته‌کانى بنده‌ست خۆیان مافى چاره‌ى حۆنوسى خۆیان دیارى بکه‌ن وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانى پێشووى سۆڤیه‌ت وه‌ک هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى دیکه‌ش له‌م سالا٠ێنه‌ى کۆتایدا چاره‌نوسى خۆیان دیاریکرد.
١٢- چۆن ده‌روانیته ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یى ئێستا له‌نێوان کوردستان و ئێران‌دا هه‌یه ?
عارف باوه‌جانى : حکومه‌تى هه‌رێم مافى خۆیه‌تى په‌یوه‌ندى دیپلۆماتى و ئابورى له‌گه‌ڵ هه‌ر ولاتێک پێویست بێت هه‌یبێت ، به‌تایبه‌ت ولاتانى دراوسێ به‌لام ئێران ئێران هه‌رگیز له‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ کورد نیازى پاک نه‌بووه مێژوو باشترین شاهێدى ئه‌و کرده‌وانه‌ى ئێرانه، بۆیه من پێم وایه هه‌رجۆره‌کارکردنێک له‌گه‌ڵ ئێران پێویسته به‌وریایى بێت، چونکه ئه‌وان هه‌میشه له‌فکرى گورزلێدانن چ به‌شێوه‌ى سیاسى بێت یان ئابورى.
١٣- ئایه ئێوه‌و پارته به‌رهه‌ڵستکاره‌کانى دیکه‌ى رۆژهه‌لاتى کوردستان نابنه هۆى دروست بوونى ساردبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و تاران ?
عارف باوەجانی: ئێمه‌و زۆر به‌ى هه‌ره‌زۆرى پارته‌کانى رۆژهه‌لاتى کوردستان له‌به‌ر پاراستى ده‌ست که‌وته‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌موو جۆره چالاکیه‌کى سه‌ربازیمان دژ به‌کۆمارى ئیسلامى ئێران راگردوه ، جا بۆده‌بێت له‌به‌ر خاترى لایه‌نه‌کانى رۆژهه‌لات ساردبوونه‌وه دروست بێت? وه‌ک له‌ولامى پرسیارى سه‌ره‌وه وتم ئێران هه‌موکات له‌به‌هانه‌دایه بۆنانه‌وه‌ى ئاژاوه‌له‌کوردستان.
١٤ - له‌رووى بازرگانیه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کى بته‌و هه‌یه له‌نێ,ان کوردستان وئێران تاچه‌ند پێتان وایه ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌قازانچى هه‌ردوو لایه ?
عارف باوەجانی: ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌که بۆ ئاڵوگۆرى بازرگانى بێت ئه‌وه له‌قازانچى هه‌ردوو ولاته، به‌لام وه‌ک پێشتر هێمام بۆکرد ئێران به‌ناوى بازرگانى و خاجى سوره‌وه‌و به‌ناوى وه‌رزش و کۆمپانیایى وه‌به‌رهه‌م هێنانه‌وه وه به زۆر شتى تر‌ى له‌م بوارانه کارى جاسوسى خۆى ده‌کات.
پرسى ئێستایى کوردستان و ئێراق
١٥- خوێندنه‌وه‌ت چیه بۆبارودۆخى ئێستاى کوردستان ?
عارف باوه‌جانى : کوردستان له‌هه‌موو به‌شه‌داگیر کراوه‌که‌ى دا ئێستا له‌بارودۆخێکى تایبه‌تدایه، بۆنمونه باشورى کوردستان ئێستا له‌ئاست جیهاندا ده‌نگ و ناوى خۆى هه‌یه ئه‌وتا بۆچاره‌سه‌رى کێشه‌کان و نائارامییه‌کانى ئێراق باس زیاتر باسى کورده، به‌رێز تاڵه‌بانى که سه‌رۆک کۆمارى ئێراقه کورده و رۆڵى گرنگى هه‌یه له‌ئاست جیهاندا، به‌رێز سه‌رۆک بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه له‌ئاست ئێراقدا وه‌ک سه‌رۆکى ولاتێکى سه‌ربه‌خۆ پێش وازى لێده‌کرێت و به‌گشتى ئه‌م به‌شه‌ى کوردستان به‌روه ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو ده‌نێت. له‌باکورى کوردستان خه‌باتى سیاسى و مه‌ده‌نى خه‌باتى سه‌ربازى سه‌ر چیاکانى کوردستان له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه‌کانى گه‌ل به‌رده‌وامه ئه‌مه‌ش له‌ئاست میدیاکانى جیهان ده‌نگ دانه‌وه‌ى هه‌یه. له‌رۆژ هه‌لاتیش به‌هۆى نائارامیه‌کانى سوریا‌و نه‌خشه‌ى گرنگى کورد له‌خۆپیشاندانه‌کان و له‌رۆڵى نه‌مانى ئه‌م حکومه‌ته به‌چاره.
له‌رۆژهه‌لاتى کوردستان خه‌بات به‌رده‌وامه کرده‌وه‌کانى رژێم له‌کوردستان ده‌نگ دانه‌وه‌ى ئه‌و جیهانه له‌ئاست دونیا ده‌ره‌وه رووناکاییه‌کى تێدایه بۆ کورد، ده‌توانم به‌گشتى بڵێم که‌بارودۆخى ئێستاى کوردستان زۆ جیاوازتره له‌ده‌سان ساڵى پێشتر به‌هه‌موو که‌موکوریه‌کانیه‌وه کوردستان له‌ئاستێکى باشدایه.
١٦ - چۆن ده‌رواننه پێگه‌ى حومه‌تى کوردستان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى?
عارف باوه‌جانى : له‌ئاستێکى زۆر باشدایه ئه‌وه‌ته به‌رده‌م کردنه‌وه‌ى کۆنسولگه‌رى ولاتانى جیهان له‌هه‌ولێر به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، هاتنى کۆمپانیا جیهانیه‌کان بۆ وه‌گه‌ر خستنى وزه‌و سەرمایە کانیان له‌کوردستان ئه‌مه بۆخۆى زۆر مانا به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، ئیستا که‌م کۆمپانیایى جیهان هه‌یه به‌کوردستان ئاشنا نه‌بێت کوردستانیش له‌زۆر له‌ولاتانى دونیا نوێنه‌رایه‌تى کردوه‌ته‌وه. وه‌ک باسم کرد که‌سه‌رۆکه‌که‌ى وه‌ک پرێزیده‌نتى ولاتێکى سه‌ربه‌خۆ له‌ئاستێکى به‌رزدا پێشوازى ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش بێت سه‌ردانه‌که‌ى نه‌ورۆزى ئه‌م ساڵى جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى وه‌پێشچاوى خۆمان بێنینه‌وه له‌چى ئاستێکى گرنگى ولاتانى ئه‌وروبایى و ئه‌مریکا پێشوازیکرا، هه‌رگیز سه‌رۆکى هیچ ولا٠ێتێکى فیدراڵى له‌وئاسته پێشوازى نه‌کراوه.
١٧ - ئایه تێبنیتان له‌سه‌رئادائى حکومه‌تى هه‌ریه‌رێم هه‌یه?
عارف باوه‌جانى : ئه‌گه‌ر بڵێم سه‌د له‌سه‌د دروسته له‌وانیه راست نه‌بێت به‌لام هۆکاره‌که‌ى دیاره که‌حکومه‌تى هه‌رێمیش به‌شى خۆى کێشه‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى له‌گه‌ڵ ولاتانى ده‌وروبه‌ر هه‌یه، هاورکارى کردنیان به‌به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستان کێشه‌کانیان زیاتر ده‌کات، له‌وانه‌شه سیاسى و سه‌ربازى ده‌ره‌قه‌تى ئه‌و هه‌موو کێشه‌یه نه‌بنه‌وه، به‌لام هاوکارى ده‌توانیت شکڵ و شێوه‌ى هه‌بێت هه‌م مێژوو هه‌م داگیرکه‌رانیش ده‌زانن ئێمه‌ى کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین مناڵیچک کورد له‌جه‌لاولا و تا ئه‌یوان و سه‌لماس و خۆیه په‌نجه‌ى خوێنى لێبێت هى هه‌موومانه ئه‌وه‌ش ئه‌رکى نه‌ته‌وایه‌تى رۆڵه‌کانى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که.
١٨ - شرۆڤه‌تان چی بوو بۆ هه‌ڵوێستى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌هه‌مبه‌ر نورى مالکى ?
عارف باوه‌جانى : هه‌ڵوێسته‌که‌ى جه‌نابى سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڵوێستێکى زۆر جوامێرانه بوو له‌چێگایى خۆیدابوو ئه‌و هه‌ڵوێسته چێگه‌ى شانازییه بۆ هه‌موو کوردێک سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌هه‌موو ده‌سه‌لاتدارێکى به‌غدادى سه‌لماندووه که‌کورد ئاماده نه‌بووه بۆ دیکتاتۆرترین سه‌رۆکى ئێراق مالکه‌چى بکات بۆئه‌وانیش کوڵنادات ، به‌رێز بارزانى به‌و هەڵویستە جوامیرەی
رێگاى خۆشکرد بۆ زۆر له‌لیسته‌کانى دیکه‌ى ئێراقى به‌دژى مالکى هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و رێگربن له دروست بوونه‌وه‌ى دیکتاتۆریه‌ت، هیوادارم هه‌میشه کورد له‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌دا یه‌کده‌نگ بێت و پشتگیرى یه‌کتر بن.
١٩ - سه‌رۆکى هه‌رێم له‌کۆنگره‌ى ١٣ حزبه‌که‌ى هێماى بۆ سه‌ربه‌خۆبوونى کوردستان کرد له نه‌ورۆزى ئه‌م ساڵیش زۆر به‌راشکاوى ئه‌و پرسه‌ى به‌گوێى نه‌یارانى کوردا به‌گشتى ئێوه چۆن ده‌رواننه ئه‌م گوتارانه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم ?
عارف باوه‌جانى : سه‌رۆک بارزانى وه‌ک سه‌رۆکێکى جوامێر له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایدا به‌رده‌وام مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌لى کوردى له‌کۆنفرانس و کۆنگره‌و تووێژى میدیاکان باسکردوه. ئه‌مه‌ش وایکردوه زیاتر گه‌ل و رووناکبیرانى بۆ ئه‌و دۆزه هانداوه ئه‌و مه‌سه‌له رۆژانه له‌روانگه‌ى کوردستانیان و نوسه‌رانى بێگانه‌وه باسى له‌سه‌رده‌کرێت وتاوتۆده‌کرێت تاسه‌رۆک بارزانى وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان خاوه‌ن ئه‌م هه‌ڵوێسته بێت رووناکى زیاتر بۆگه‌له‌که‌مان به‌رپاده‌بێت ئێمه‌وه‌ک پارتى نه‌ته‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆ خواز زیاتر له‌حیکمه‌تى ئه‌و لێدوانه گرنگانه‌ى سه‌رۆک بارزانى ده‌کۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
٢٠ - زۆر که‌س ولایه‌ن پێیان وایه پێکهێنانى ده‌وڵه‌تى کوردى یان راگه‌یاندنى نزیک بوه‌ته‌وه ئایه له‌م باره‌یه‌وه خوێندنه‌وه‌ى به‌رێزتان چیه ?
عارف باوه‌جانى : به‌لێ ئه‌مه‌راسته من پێموایه لایه‌نى که‌م ٧٠ % ئاماده‌کارى بۆ کراوه و زه‌مینه‌که‌ى بۆ ئاماده‌کراوه، کارکردن بۆ گێرانه‌وه‌ى ناچه‌دابراوه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ى پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى ته‌واوکه‌رى ده‌وڵه‌ته‌که ده‌بێت، هیچ ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆش له‌سه‌ره‌تاوه بێ که‌موو کورتى نه‌بوه به‌لام به‌بۆچوونى من ده‌ست پێکردن له‌دواخستنى زۆر پێویست تره.
٢١ - ئایه پێکهێنانى ده‌وڵه‌تى کوردى ته‌نا له‌م به‌شه ئازاد کراوه‌ى کوردستان به‌لاى به‌رێزتانه‌وه‌چۆنه ?
عارف باوه‌جانى : ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کاتێک زیاتر سه‌رهه‌ڵده‌دات وپه‌ره ده‌سه‌نێت که حکومه‌تى ئێران به‌ته‌واوى بروخێت ئه‌وکات ده‌بینین نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ى هه‌موو ده‌سه‌لاتى ناوچه‌ى خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن بیرى جیابوونه‌وه و دیارى کردنى مافى چاره‌ى خۆنوسین زیاتر له‌روانگه‌ى ناسیونالیستى کورد له بنده‌ستى ئێرانى ناشیونالیستى فارسى خاکى پێنچ نه‌ته‌وه‌ى دیکه‌ى داگیرکردوه ، ئه‌م نه‌ته‌وانه به هه‌موویانه‌وه له‌و ده‌سه‌لاتانه‌ى به‌درێژاى مێژوو به‌گلێین ، بۆیه ئێران وه‌ک ئێراق نیه له‌ئێراق نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب بالا٠ێده‌سته و زۆر ینه‌ى ئێراقیش پێک دێنن به‌ڵام له‌ئێران فارس نه ئه‌و زۆرینه‌یه نه ئه‌و ده‌سه‌لا٠ێته‌ش له‌پاشه‌رإۆژ لێیان بترسین.
٢٢ - هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن هه‌ن پێیان وایه ده‌بێت ده‌وڵه‌تى کوردى له‌کاتێکدا رابگه‌یندرێت کە پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان ئازاد کرابن ئایه به‌دیدى به‌رێزتان ئه‌مه سیاسه‌تێکى دروسته ?
عارف باوه‌جانى : نه‌خێر من دروستى نازانم چونکه هه‌ڵکه‌وته‌که‌ى جوگرافیایى به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستان و به هۆکارى جیاوازى داگیر که‌ران واپیشاننادرێت که ئه‌م گه‌له بن ده‌سته بتواندرێت پێکه‌وه له‌ژێر سته‌مى داگیرکه‌ران نه‌جاتى بێت ئێستا بۆ نمونه له‌باشورى کوردستان ئاسانکارییه‌کى زۆر کراوه به‌لام له‌به‌شه‌کانى دیکه کاتى زۆر ماوه خۆ ناکرێت ناکرێت باشور چاوه‌روانى سێ به‌شه‌که‌ى دیکه‌بکات.
٢٣ - هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن هه‌ن ده‌وڵه‌تى کوردى به خه‌ون ده‌زانن ئایه به‌راستى ده‌وڵه‌تى کوردى خه‌ونه ?
عارف باوه‌جانى :ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر گرنگه لێک دانه‌وه‌ى زۆرى ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بیر‌و راى جیاواز هه‌یه به‌ڵام له‌روانگه‌ى منه‌وه دواخستنى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئیتر شکوگومان دروستکردنه بۆ مافه ره‌واکانى خۆمان ، و شک‌و گومان دروستکردنه بۆ نه‌ته‌وه‌بوونى خۆمان هه‌تا ئه‌م پرسه گرنگه دوابخه‌ین له‌ئاست حیهان و مافه‌کانى خۆمان به‌جێ ده‌مێنێن, ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کێن به‌پێى هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان یاسا ئاینیه‌کانیش مافى خۆمانه به‌پێى ئه‌و پێناسه‌ى هه‌مانه داواى سه‌ربه‌خۆى خۆمان بکه‌ین.
٢٤- ئێوه بیرۆکه‌ى سه‌ربه‌خۆبونتان هه‌ڵگردوه ئایه سلان وپێشنیارى ئێوه بۆ پێک هێنانى ده‌وڵه‌تى کوردى چیه ?
عارف باوه‌جانى : به‌ڵێ ئێمه بۆ ئه‌و بیرۆکه‌یه کارى زۆرمان کردوه به‌پێى ئیمکانیه‌ت و تواناکانمان کارمان له‌سه‌ر کردوه‌و کاری به‌رده‌وامیشى بۆده‌که‌ین من بۆ کۆنگره‌ى دووه‌م که‌له‌نزیکترین کاتدا ده‌به‌سترێت نه‌خشه رێگه‌ى ئه‌و جۆره حکومه‌ته‌کوردییه‌ى ئێمه له‌رۆژهەڵاتى کوردستان داواى ده‌که‌ین ئاماده‌کراوه له‌کۆنگره ده‌یخه‌ینه به‌رلێکۆڵینه‌وه‌و تاوتۆێکردن.
٢٥- ئه‌گه‌ر له‌م به‌شه ئازادکراوه‌ى کوردستان ده‌وڵه‌تى کوردى راگه‌یاندرا ئێوه وه‌ک کوردانى رۆژ هه‌ڵات پاڵپشتى ده‌که‌ن ?
عارف باوه‌جانى : ئه‌وه پرسێیارێکى سه‌رسورهێنه‌ره که‌رووبه‌رووى من بکرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى کوردى له هه‌رێمى کوردستان رابگه‌یه‌ندرێت ئێمه ئاماده‌ین به‌دڵ وگیان خزمه‌تى تێدابکه‌ین.
٢٦- له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى ئێراق حکومه‌تى ئێراق له‌قه‌یراندایه خوێندنه‌وه‌ى ئێوه بۆئه‌م دۆخه‌ى ئێستایى ئێراق چیه ?
عارف باوه‌جانى : من هه‌رگیز نابینم له‌ئێراق حکومه‌تێکى یه‌کگرتو دروست بکرێت چونکه مه‌سه‌له‌ى شیعه و سونه له‌ئێراق بوونى هه‌یه‌و ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه ناکۆکن ، چه‌ندین حکومه‌تى ناوچه‌که‌ش هه‌ن به‌رده‌وام ده‌ست له‌کارو بارى ناخۆى ئێراق وه‌رده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت ئێران بۆیه ئه‌مانه و هه‌ندێ هۆکارى تر واده‌کات ئێراق به‌م چه‌شنه‌ى ئێستا بمێنێته‌وه.
٢٧ - زۆر که‌س و لایه‌ن هه‌ن ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه چاره‌نوسى ئێراق ته‌نها دابه‌ش بوونه بۆسێ هه‌رێم به‌رێزتان چۆن ده‌رواننه ئه‌م بیرۆکه‌یه?
عارف باوه‌جانى : منیش هاورام و پێم وایه ئێراق به‌سه‌ر سێ کوچکه‌دا دابه‌ش ده‌بێت کوردساتان ناوچه سونیه‌کان، ناوچه شیعه نشینه‌کان.
٢٨- هه‌ندێک لایه‌نى ئێراقى پروپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌یانده‌کرد گوایه سه‌رۆکى هه‌رێم قه‌یرانى دروست کردوه به‌بۆچوونى جه‌نابتان وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کى سیاسى ناسراو وه‌ک سکرتێرى حزبێکى کوردى ئایه به‌راستى سه‌رۆکى هه‌رێم قه‌یرانى دروست کردوه ?
عارف باوه‌جانى : سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هیچ قه‌یرانێکى دروست نه‌کردوه به‌ڵکو دژى پلانى مه‌ترسیدار بۆسه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان به ولا٠ێم هاتوه ، به‌رانبه‌ر به‌پلانێکى نوێ له‌ژێر ناوى ئێراقێکى نوێ پاش حکومه‌ته‌که‌ى سه‌دام حسێن ، دیاره‌بوو ئه‌یان ویست له‌ژێر ناوى دیموکراسیه‌ت له‌ئێراقى نوێ‌دا مافى کورد پێشێل بکه‌ن به‌لام سه‌رۆک بارزانى زۆر زیره‌کانه و وشیارانه شان به‌شانى لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى کوردستان و نوێنه‌رانى کورد له‌په‌رله‌مان و حکومه‌تى ئێراق هه‌ڵوێستى وه‌رگرد، ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه‌و یه‌ک ده‌نگى کوردى واده‌کات قورسایى کورد له‌ناوچه‌که به‌هێز و به‌رچاوتر بێت ، تاوه‌کو سه‌رۆکوه‌زیرى ولاتێکى داگیرکه‌ر بخاته ژێرفشار بۆ دور خستنه‌وه‌ى له‌پۆسته‌که‌ى ، بونى ئه‌م هه‌ڵوێستانه زۆرگرنگ و پێویسته وه‌ده‌بێت کوردستانیان له‌م باره‌یه‌وه یه‌ک ریز و یه‌ک ده‌نگ بن.
٢٩ - باس و خواستێک له‌ئارادایه له‌هه‌مبه‌ر به‌ستنى کۆنفراسى نه‌ته‌وه‌ى بۆچوونى به‌رێزتان وه‌ک سه‌رۆکى پارتێکى نه‌ته‌وه‌یى کوردستانى له‌م بواره‌دا چیه ?
عارف باوه‌جانى : ئه‌و کۆنفراسه له‌مێژ بوو ده‌بوو ببه‌سترێت ، به‌لا٠ێم ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش ببه‌سترێت هه‌ردره‌نگ نیه گرنگ ئه‌وه‌یه که‌ده‌ست به‌کاره‌کانى بکات به‌بۆچوونى من کۆنفراسێکى به‌و شێوه‌یه پێویسته به‌رإاشکاوى باس له‌یه‌ک نه‌ته‌وه بوون و یه‌کخاک بوونى کوردستان بکات ، بۆنمونه با دروشمى سه‌ره‌کى کۆنفراس ( کروسدتان یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک پارچه‌یه ) دیارى بکرێت هه‌روه‌ها ئه‌و که‌س و لایه‌نه‌ى که‌هه‌ڵده‌ستن به‌ئاماده‌کارى بۆئه‌م کۆنفراسه سیاسه‌تێکى واله‌به‌رچاوبگرن که‌هه‌موو لایه‌نێکى کوردستانى به‌ئه‌رکى سه‌رشانى خۆیانى بزانن و دوور له هه‌ر چه‌شنه‌ده‌مارگیریه‌کى حزبیانه له‌م کۆنفراسه که‌خه‌ونى ده‌یان ساڵه‌ى گه‌له‌که‌مانه به‌شدارى بکه‌ن ، هه‌روه‌ها بۆ باشتر به‌رێوه چوونى کاره‌کانى کۆنفراس پێویستى به‌لێژنه‌یه‌کى سه‌ره‌کى هه‌یه له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان
٣٠ - وێراى سوپاسمان بۆ به‌رێزتان بۆ ئه‌م دیداره ئێمه شتێکى ئه‌وتۆمانه نه‌ماوه دوا وته‌ى به‌رێزتان چیه ?
عارف باوه‌جانى : سوپاس بۆ ئێوه‌و بۆ ئه‌و کاته‌ى به من تاندا دوا وشه‌م ئه‌وه‌یه که‌جارێکى دیکه داواى یه‌ک ده‌نگى و یه‌ک گوتارى کوردستانیان ده‌که‌م له‌به‌رانبه‌ر پلانى نه‌یارانمان ،
سوپاس بۆ تۆش براى بەڕێز ئازاد قایته‌وه‌نى