سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له واشنگتۆن له 18 یه‌مین کۆنفرانسی کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد به‌شداری کرد.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .

له‌ڕۆژی دووه‌می کۆنفرانسی ساڵانه‌ی که‌ی ئینسی پارت و لایه‌نه‌کان به نۆره وتاری خۆیان پیشکه‌ش کرد، کاک عارف باوه‌جانی وته بێژی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وتاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی پێشکه‌ش کرد،
سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له واشنگتۆن له 18 یه‌مین کۆنفرانسی کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد به‌شداری کرد.
کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی کوردی یه له ئه‌مریکاو له ساڵی 1988 له ئه‌مریکا له لایان چه‌ند که‌سایه‌تی ئاکادیمیکاری کورد پێک هاتووه،کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد وه‌ک ڕێکخراوێکی کورده‌کانی ئه‌مریکا خه‌بات ده‌کات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دروست بوونی ده‌وڵه‌ت له به‌شه‌کانی کوردستاندا، هه‌روه‌ها یه‌کێکه له‌و ڕێکخراوه کوردیانه ! که جێگای باوه‌ڕی ته‌واوی دام ه ده‌زگاکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئاکادیمیکاری ئه‌مریکیش له‌و ڕێکخراوه‌دا وه‌ک ئه‌ندام کار ده‌که‌ن، کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد هه‌موو 2 ساڵێک جارێک کۆنفرانسی خۆی ده‌گرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری تازه هه‌ڵده‌بژێرێت.
شایانی باسه که کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان نزیک به نیوساڵه سه‌رقاڵی نزیک کردنه‌وه، هێزه‌کوردستانی یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانه، به مه‌به‌ستی پێک هێنانی به ره یه‌کی کوردستانی له نێۆ ئه‌و کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به جیا‌و کورده‌کانی ڕۆژئاوا به جیا،
کۆنفرانسی ساڵانه‌ی که‌ی ئین سی ، یه‌که‌م ڕۆژی کۆنفرانس له 16 مارش ده‌ستی پێ‌کرد، که له‌و ڕۆژه‌دا کاروباری چه‌ند ساڵی ڕابووردوی که‌ی ئین سی باس کرا،کاروباری یه‌ک ساڵه‌ی کۆنگفره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له کۆنگره‌ی 17 تا کۆنگره‌ی 18 هه ڵسه‌نگێندرا،زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌و کۆنفرانسه بانگهێشت کراون،
پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بریتی بوون له 1. حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، 2، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران. 3.پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان 4.یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان. 5.کۆمه‌ڵه ، شاخه‌ی کوردستانی سازمانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.
له‌ڕۆژی دووه‌می کۆنفرانسی ساڵانه‌ی که‌ی ئینسی پارت و لایه‌نه‌کان به نۆره وتاری خۆیان پیشکه‌ش کرد، کاک عارف باوه‌جانی وته بێژی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وتاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی پێشکه‌ش کرد، شایانی باشه که وتاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به چه‌پڵه لێدانی زۆری به‌شداران پێشوازی باشی لێ‌کرا،پاش خۆێندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ر 5 پارته کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان،پانێلێکیان بۆ ئه و پارته کوردیان پێک هێنا که بریتی بوو له وڵام و پرسیاری به شداران،
پاش کۆتایی هاتنی پانێله‌که زۆر به‌ی به شدارانی ساڵۆنی کۆنفرانس وته‌بێژی کارتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیان کردوه، خۆشحاڵی خۆیان له دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی ده‌ربڕی ،دیسانه‌وه پێشوازی خۆیان له وتار و وڵامی به‌شداران له ناو پانێل‌دا.
شایانی باسه له‌و کۆنفرانسه وته‌بێژی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل زۆر له که‌سایه‌تی سیاسی و ڕێکخراوه کانی کوردستانی و ئه‌مریکی پێک هێناوه، هه‌روه‌ها وتۆوێژی له‌گه‌ڵ ڕادۆی کوردی ئه‌مریکا پێک هێناوه،که له چه‌ند ڕۆژی داهاتووداو ڕاپۆرتێکی ته‌واوی ئه‌و سه‌فه‌ره‌تان پێشکه‌ش ده‌کرێت.
2006-07-22 09:21:39
19 ساڵ و 6 مانگ و 18 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان