شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕاگەیاندراوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پلۆنۆمی سێیەم.

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاگەیاندراوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پلۆنۆمی سێیەم.

بەشی سێیەمی کاری پلۆنۆم: تایبەت بوو بە نۆێکردنەوەی سەرکردایەتی ئیستا و کاندیدەکانی سەرکردایەتی بۆ کۆنگرەی دووەم. کە سەرکردایەتی لە نێوان پلۆنۆمی سێیەم تا کۆنگرەی دووەم بە شێوەی خوارەوەیە

ڕاگەیاندراوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پلۆنۆمی سێیەم.

خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
ئەندامان و هاوبیران و دۆستانی پارتی سەربەستیی کوردستان و پشتیوانانی خەبات بۆ سەربەخۆیی کوردستان. بەخۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە پلۆنۆمی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان کە دەبێتە دووەم پلۆنۆمی پاش کۆنگرەی یەکەم لە ڕێکەوت٢٤ی پوشپەڕی ٢٧١٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٥/٧/٢٠ ١٢ی زاینی. لە ژێر ناوی ( ئامادەکاری و ئاسانکاری بۆ کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان) لە یەکێک لە هۆڵەکانی کۆبوونەوە لە شاری هەولێر بە بەشداری ٧٨ نۆێنەر و ئەندامانی سەرکردایەتی و ڕاوێژکاران و بەشێک لە بەرپرسان و کادیرانی پارتیمان و نۆێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و لاوان و خۆێندکاران بەڕێوە چوو. کە ١٠ % بەشدارانی پلۆنۆمی لە دەرەوەی وڵات بە سەرپەرەستی بەڕێز ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی بە شێوەی ئیلیکترۆنی بەشدارییان لە پلۆنۆم کرد. بە شێوەی سیستەمی لایڤی تایبەتەوە ڕاستەوخۆ هۆڵی پلۆنۆم بۆ ئەندامانی دەرەوە دەبینرا.
سەرەتای کاری پلۆنۆم بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و پاشان پلۆنۆم لە لایەن موحەمەد کەریمی وەک بە تەمەن ترین ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان کرایەوە.
بە ڕەزامەندی هەموو بەشداران ٣ کەس وەک لیژنەی بەڕێوەبەری کاری پلۆنۆم دیاریکران.
سەرەتایی کاری لیژنە بە بانگکردنی بەڕێز عارف باوەجانی بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکەی دەستی بە کارەکانی کرد.
بەڕێز عارف باوەجانی وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی لە پاش پلۆنۆمی دووەم تا بەستنی تا پلۆنۆمی سێیەم پێشکەشکرد. باسەکەی ناوبراو بە سێبەش دابەشکراوبوو. بەشی یەکەمی لەسەر گۆرانکارییەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین و کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. بەشی دووەمی لە سەر ڕووداوەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بوو. بەشی سێیەمی تایبەت بە ناوخۆی پارتی سەربەستیی کوردستان بوو. کە ناوبراو ئاماژەی بە چالاکی و پێوەندییەکانی پسک بە ڕێکخراوەکانی کوردستانی و جیهانی کرد. هەر لە درێژەی ئەو باسەدا باسی کۆچی دوایی کاک فەرهاد جەهانگیری وەک جێگری دووەمی سەرۆکی گشتی کرد. پاشان ئاماژەی بە دامەزراندنی ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان کرد. و ڕایگەیاند کە بەخۆشییەوە ئیستا پارتی سەربەستیی کوردستان خاوەنی ٣ ڕێکخراوی پێویستی وەک ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستانە. بەڕێز باوەجانی لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە هیندێک پلانی کۆماری ئیسلامی کرد بۆ تێکدانی ڕێزەکانی پسک، و هەروەها بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بابەتی ناڕاست لە سەر پارتی سەربەستیی و سەرۆکەکەی لە سایتەکانی سەربەخۆیان، ناوبراو وتی بە خۆشییەوە و بە هۆی هۆشیاری کادیرانی پسک ئەو پلانانە نەیانتوانی کاریگەری خۆیان هەبێت. کاک عارف لە بەشی کۆتایی وتەکانیدا ئەوەی بە بیری هاوبیرانی هێنایەوە کە پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەر بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە کوردستانی بندەستی ئێران لە خەبات بەردەوام دەبێت. بێگۆمان لە لایەن داگیرکەرانەوە دژایەتی کردنی بەردەوام دەبێت، و بۆیە پێویستە هەموومان بە هۆشیارییەوە بەرەنگاری ئەو پروپاگەندە و هێرشانەیان بینەوە.
بەشی دووەمی کاری پلۆنۆم تەرخانکرابوو بۆ باسێک لە سەر دیاریکردنی کاتی کۆنگرەی دووەم و شێوەی کارەکانی کۆنگرە، و دیاریکردنی ئاماری بەشدارانی کۆنگرە. کە بە سەرپەرەستی بەڕیز ئیبراهیم جاف وەک بەرپرسی کۆمیتەی کۆنگرە پێشکەشکرا. کە لەو بەشەدا بەشی زۆری بەشداران ڕاوبۆچوونی خۆیان پێشکەشکرد. لە کۆتاییدا و لە پاش باس و بیروراگۆرینەوە بە ڕەزامەندی هەموو لایەک کات و کارەکانی کۆنگرە دیاریکران، و هەروەها لیژنەیەک دیاریکرا بۆ گۆرانکاری لە بەرنامە و پرۆگرامی پارتی سەربەستیی کوردستان و گونجاندنی گشتی پێشنیارەکان. کە ئەو لێژنە لە ماوەی ١٠  رۆژدا بەرنامە و پرۆگرام بنێرێتەوە بۆ گشت بەشدارانی پلۆنۆم و بگاتەوە دەست گشت ئەندامانی پسک، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ رۆژی کۆنگرە بریاردان لە سەر بەرنامە و پرۆگرام. هەر لەو بەشەدا پلۆنۆم بە دەنگی هەموو بەشداران پشتیوانیان لە نەخشەڕێگەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ لێکنزیکبوونەوەی پارت و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربرێ و داوایان کرد زیاتر لە سەر ئەو نەخشەڕێگەیە کار بکرێت و موڵەتی زیاتر بۆ پارت و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بدرێت.



بەشی سێیەمی کاری پلۆنۆم: تایبەت بوو بە نۆێکردنەوەی سەرکردایەتی ئیستا و کاندیدەکانی سەرکردایەتی بۆ کۆنگرەی دووەم. کە سەرکردایەتی لە نێوان پلۆنۆمی سێیەم تا کۆنگرەی دووەم بە شێوەی خوارەوەیە.
١- عارف باوەجانی/ سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢- ئیبراهیم جاف / جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣- دڵشاد پەروانە / ئەندامی سەرکردایەتی. بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٤- ڕێبوار ئەحمەدزادە / ئەندامی سەرکردایەتی و یاریدەری بەشی دارایی پسک.
٥- ئاریتما موحەممەدی / ئەندامی سەرکردایەتی. بەرپرسی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان.
٦- سمایل ڕەسووڵی/ ئەندامی سەرکردایەتی. بەرپرسی پێوەندییەکانی سلێمانی پسک.
٧- سەرکەوت ئیلامی / ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٨ - نیشتیمان مهابادی ( پەروین فیشاڵ ) ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٩ - نەدا کوردی: ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان .

جێگرەکانی سەرکردایەتی.
١ - عەلی مورادی / جێگری سەرکردایەتی. بەرپرسی کۆمیتەی شارەزوور.
٢- موحەممەد کەریمی / جێگری سەرکردایەتی و ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی.
٣- هێدی ئیلامی / جێگری سەرکردایەتی.

ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی و سەرۆکی گشتی.
١- ئاهورا هەورامی : ڕاوێژکاری بواری جیاوازی سەرۆکی گشتی.
٢- دڵشاد مەریوانی. ڕاوێژکاری بواری ڕێکخستن و پێشمەرگە.
٣- شێرکۆ پاڵانی جاف / ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی
٤ - رەحمان ئەمینی / ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی بۆ کاری ڕێکخستن.
٥ - شلێر مورادڕەسووڵی/ ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

هەروەها بە پێێ بریاری پلۆنۆم تا ١٥ رۆژ پێش بەستنی کۆنگرەی دووەم ئەو کەسانەی کە خۆیان بۆ کۆنگرە کاندید دەکەن، ئەو مەرجانەیان تێدابێت کە پلۆنۆم باسی لە سەر کردوە، پێویستە (سی ڤی) خۆیان ئاراستەی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرە بکەن.
بەشی چوارەمی کاری پلۆنۆم: تایبەت بوو بە پێوەندی نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و لایەنەکانی ئوروپایی و ئەمریکایی و نەتەوەکانی بندەستی ئێران، هەروەها لایەنەکانی کوردستانی، کە بە وردی لە لایەن ئەندامانی بەشداری پلۆنۆمەوە تاوتۆیکرا، و پاش گۆرینەوەی ڕاوبۆچوون و پێشنیاری جیاواز، ئەو بەشەش بریاری لە سەردرا.
پلۆنۆم لە پاش ٧ کاتژمێر بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

دەتوانن لە فایسبووک لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ١٠ ٢ دانە لە وێنەی پلۆنۆمی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان ببینن.
https://www.facebook.com/media/set/?set=a.500374003311644.132211.100000171455211&type=1¬if_t=photo_album_comment

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ی پووشپەری ٢٧١٢ی کوردی، بەرامبەر بە ١٥/٧/٢٠ ١٢ی زاینی
www.psk2006.org [email protected]
2012-07-15 19:02:42

13 ساڵ و 7 مانگ و 8 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©