شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

عارف باوەجانی بۆ رووداو. مالیکی بە فەرمانی ئێران دەیەوێ پێشمەرگە لە سنووری سووریا بکشێنێتەوە

رووداو- هەولێر
عارف باوەجانی بۆ رووداو.  مالیکی بە فەرمانی ئێران دەیەوێ پێشمەرگە لە سنووری سووریا بکشێنێتەوە

ارتی سەربەستی کوردستان سەرۆک وەزیری عیراقی بە مۆرە کۆماری ئیسلامی ئێران ناو برد و گوتی "مالیکی یەکێک لەو سەرکردانەیە کە بە تەواوی لەژێر کاریگەری ئێراندایە و بە ئەمری ئێران هەڵسوکەوت دەکات.

عارف باوەجانی بۆ رووداو.
"مالیکی بە فەرمانی ئێران دەیەوێ پێشمەرگە لە سنووری سووریا بکشێنێتەوە"
28/07/2012 13:31:00 رووداو

رووداو- هەولێر

سکرتێری پارتی سەربەستی کوردستان دەڵێ مالیکی بە پلانی ئێران، سوپای عێراقی بۆ ناوچەی رەبیعە ناردووە تا دزە بخاتە ناو سنووری دوو پارچەی کوردستاندا.

عارف باوەجانی، سکرتێری پارتی سەربەستی کوردستان لە لێدوانێکد بۆ (رووداو) ئاماژەی بە گرژی وئاڵۆزی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە ناوچەی رەبیعە کرد و گوتی "ئاشکرایە هاتنی سوپای عێراق پلانێکە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ مالیکی دیاری کراوە بۆ ئەوەی تاکە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بکەوێتە دەست حکومەتی عێراقەوە".

باوەجانی گوتیشی "کۆماری ئیسلامی چەندین جار راگەیاندووە بە هەموو توانایەکەوە هەوڵ دەدات پشتیوانی لە مانەوەی رژێمی ئەسەد بکات و ئیستاش بۆ ئەوەی نەهێڵێ حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان بکات و سەرکردەکانی رۆژئاوای کوردستان به ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بکەن".

ناوبراو گوتیشی "ئێران بەو کارەی هەوڵ دەدات گرژی و ئاڵۆزی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر بکات و ئەوە بەشێک لە سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامییە کە هەردەم دەرەوەی سنوورەکانی پڕ لە کێشە و گرفت بمێننەوە".

سکرتێری پارتی سەربەستی کوردستان سەرۆک وەزیری عیراقی بە مۆرە کۆماری ئیسلامی ئێران ناو برد و گوتی "مالیکی یەکێک لەو سەرکردانەیە کە بە تەواوی لەژێر کاریگەری ئێراندایە و بە ئەمری ئێران هەڵسوکەوت دەکات.

ئەو ناوچانە لە ساڵی 2003وە لە لایەن هێزی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵ دەکرێن. ئەی بۆچی مالیکی ئیستا بیری لێ کردووەتەوە کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانە لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدایە و پێویستە سوپای عێراقی سنوورەکانی بپاریزێت? بۆ ناچێ ناوەند و باشووری عێراق بپارێزێ کە هەر لەو رۆژانەدا بە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون? ئەوە هەموو پلانە بۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایشی کوردستان لە سنوورەکانی رۆژئاوا، باکوور و باشووری کوردستاندا".

ناوبراو راشیگەیاند "نابێ بە هیچ شێوەیەک رێگە بدرێت سوپای عێراق بێتە ناو خاکی کوردستانەوە چون ئەگەر بە پاساوی پاراستنی سنوور هاتە ناو ئەو ناوچەیە ئەوا دەرکردنی زۆر زەحمەت دەبێ. ئەمە کێشەیەکە هەموو کورد دەگرێتەوە و پێویستە راگەیاندنی کوردی و سەرجەم هێزەکانی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە هەڵوێستی هێزی پێشمەرگە بکەن و شەڕەکە نەکەنە شەڕی پارتی و یەکێتی".

سکرتێری پارتی سەربەستی کوردستان داوای لە پارتەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد ئەو کێشەیە به کێشەی خۆیان بزانن و گوتی "ئەمە کێشەی خاک و سنوورە و سنوور شەرەفی کوردستانە بۆیە داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکانی چوارپارچەی کوردستان دەکەم پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان بکەن و هێزی پێشمەرگەی خۆیان بۆ هاوکاری لیوای 8 بۆ ناوچەکە بنێرن و رێگە نەدەن پلانی تاران و دیمەشق و بەغدا بەدژی کورد سەرکەوێ".

دوێنێ هەینی، کاژێر 5ی به‌یانی هێزێکی سوپای عێراق که‌ له‌ هه‌ردوو لیوای 37 و 38 ی پێکهاتوون لە نزیک گوندی قاهیره‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ی پارێزگای موسڵ جێگیر کران.

ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق به‌ مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی رژێمی سووریا، ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌ی پێشخابوور که‌ ده‌که‌وێته‌ قه‌زای زاخۆ بگرێت ، که‌ تاکه‌ ده‌روازه‌ی سنووریی هه‌رێمی کوردستانه‌ له‌گه‌ڵ سووریا و وەک ئەنوەری حاجی عوسمان دەڵێت "ئەو هێزه‌ی سوپای عێراق به‌ به‌رنامه‌ داڕێژراو جوڵه‌یان بۆ ناوچه‌ی پێشخابوور کردووه‌ و پێداویستی جه‌نگی زۆریان له‌ گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌ تا سنووری هه‌رێمی کوردستان و سووریا داگیربکه‌ن".

هەر ئەمڕۆ شەممە، موقەدەم عیسا زێوەیی، بەرپرسی هەواڵگری لیوای 8ی هێزی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا به (رووداو)ی راگەیاند "ئێستا لیوای 37 و 38ی سوپای عێراق کە لە 7 هەزار سەرباز پێک هاتوون، بە چەکی قورس لە ناوچەی وەلید جێگیربوونە و دەیانەوێ سنووری کوردستان ببەزێنن بەڵام هێزی پێشمەرگە لە گوندی قاهیرە تا دەڤەری زومار بە درێژایی 60 کم بڵاو بوونەتەوە و رێگە بە سوپای عێراق نادەن یەک هەنگاوی دیکە بەرەو ناوچە کوردییەکان بهاوێژن".

موقەدەم عسیا راشیگەیاند "هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەدووری کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە گوندی قاهیرە بەرامبەر یەک وەستاون و سەنگەریان لێک گرتووە و ئەگەری پێکدادان لە هەر ئان و ساتێکدا لە ئارادایە".

بەرپرسی هەواڵگری لیوای 8ی هێزی پێشمەرگە گوتیشی "هێزی پێشمەرگە جگە لە فڕۆکە هەموو پێداوسیتییەکی سەربازی ئامادە کردووە و ئەگەر هاتوو سوپای عێراق نەکشێتەوە و بۆ ناو ناوچەکانی ژیر کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستان هاتن ئەوا بە هەموو شێوەیەک رووبەڕوویان دەبینەوە".
2012-07-30 18:03:49

13 ساڵ و 6 مانگ و 9 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©