له‌مباره‌وه عارف باوەجانی سه‌رۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، له لێدوانێکی بۆ رووبه‌رنێت رایگه‌یاند که کێشه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق زۆر ئاڵۆزه و چه‌ند وڵاتێکی هه‌رێمی ده‌ستی تێدایه،
عارف باوەجانی لە وتووێژێکی نۆیدا لە ماڵپەری رووبەرنێت، باس لە سەر پلانەکانی ئێران و سوریا و بەغدا دەکات
هیوا به‌رزنجی ـ رووبه‌رنێت

سه‌رۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه پیلانی ئێرانه که‌ده‌یه‌وێت وابڵاوی بکاته‌وه که کێشه‌کان شه‌خسین، تا کورده‌کان یه‌کگرتوو نه‌بن و پشتگیری له هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌که‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که هاتنی سوپای عێراق پلانێکە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ مالکی دیاری کراوە.
له‌مباره‌وه عارف باوەجانی سه‌رۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، له لێدوانێکی بۆ رووبه‌رنێت رایگه‌یاند که کێشه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق زۆر ئاڵۆزه و چه‌ند وڵاتێکی هه‌رێمی ده‌ستی تێدایه، ده‌شیوت"کێشه‌که هه‌روا ئاسان نییه که چه‌ند راگه‌یاندن و لایه‌نێک ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن، چونکه ده‌بینین ئێران و سعودیه و تورکیا ده‌ستیان له کێشه‌کان هه‌یه، پێموایه تائێستا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئۆپۆزسیۆنییشه‌وه هه‌ڵوێستێکی باشیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه هه‌بووه و پێویسته زیاتر یه‌کگرتووبن و کێشه‌که به‌که‌م نه‌گیرێت، چونکه ئه‌مه پیلانێکی چه‌ند ده‌وڵه‌تییه و هه‌ر وڵاتێک ده‌یه‌وێت عێراق به‌وجۆره راکێشێت که خۆی ده‌یه‌وێت به‌تایبه‌تی ئێران ده‌یه‌وێت عێراق هاوشێوه‌ی لوبنانی لێبکات".
باوه‌جانی ئه‌وه‌ش ره‌تده‌کاته‌وه کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد شه‌خسی بن و له‌نێوان بارزانی و مالکیدابن، چونکه بارزانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکی کوردستانه، تاڵه‌بانیش سه‌رۆک کۆماری عێراقه، ئه‌میش نابێت ببێته به‌شێک له کێشه‌کان و لایه‌نگری لایه‌نێک بکات، ده‌شڵێت"بۆیه ئاسایه سه‌رۆکی هه‌رێم رووبه‌رووی ئه‌و کێشه‌یه ببێته‌وه و باسیشی بکات، دیاره ئه‌و پیلانی ئێرانه که‌ده‌یه‌وێت وابڵاوی بکاته‌وه که کێشه‌کان شه‌خسین، تا کورده‌کان یه‌کگرتوو نه‌بن و پشتگیری له هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌که‌ن".
سه‌رۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات ئه‌و کاته کورد به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانی شکست ده‌هێنێت که له‌ناوخۆدا ململانێی یه‌کتر بکه‌ن و شه‌ڕی دژ به‌یه‌کتر بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش پیلانی دوژمنانه، وتیشی"پێویسته کورد له ئه‌زموونه تاڵه‌کانی سود وه‌ربگرێت، وه‌ک سه‌رۆک بارزانیش ئاماژه‌ی بۆ کرد که دەڤەرەکە گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینیوە و گۆڕانکاری زۆرتریش بەڕێوەیە، چونکه ئێستا رژێمی سوریا له‌لێواری رووخاندایه، بۆیه کورد له سوریا که‌پێشتر ناوی نه‌ده‌هێنرا، هه‌نووکه له سه‌رکه‌وتن نزیکه، ئه‌وکاته‌ی سوریاش رووخا، بێگومان ئێرانیش ده‌روخێت و باشوری لوبنانیش به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت، بۆیه پێویسته کورد سود له‌وگۆڕانکاریانه وه‌ربگرێت و یه‌کگرتوو بێت، ئه‌گینا ده‌که‌وێته به‌ره‌ی ناهامه‌تییه‌کان و نغرۆ ده‌بێت".
عارف باوەجانی ئاماژەی بە گرژی وئاڵۆزی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە ناوچەی رەبیعەش کرد و وتی "ئاشکرایە هاتنی سوپای عێراق پلانێکە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ مالکی دیاری کراوە بۆ ئەوەی تاکە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بکەوێتە دەست حکومەتی عێراقەوە".
باوەجانی راشیگه‌یاند"کۆماری ئیسلامی چەندین جار راگەیاندووە بە هەموو توانایەکەوە هەوڵ دەدات پشتیوانی لە مانەوەی رژێمی ئەسەد بکات و ئیستاش بۆ ئەوەی نەهێڵێ حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان بکات و سەرکردەکانی رۆژئاوای کوردستان به ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆیه ئێران بەو کارەی هەوڵ دەدات گرژی و ئاڵۆزی نێوان هەولێر و بەغداد زیاتر بکات و ئەوە بەشێک لە سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامییە کە هەردەم دەرەوەی سنوورەکانی پڕ لە کێشە و گرفت بمێننەوە".