کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ره‌ی دێمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز.
پ.س.ک
له‌سه‌ر داوای به‌ره‌ی دێمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز که ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆخواز و چالاکی عه‌ره‌به‌کانی بن ده‌ستی ئێرانه،ئه‌مڕۆ 15 ی پوشپه‌ڕی 2706 کوردی کاتژمێر17 پاش نیوه‌ڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دووقؤلی له نێوان به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی.
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ره‌ی دێمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز.
له‌سه‌ر داوای به‌ره‌ی دێمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز که ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆخواز و چالاکی عه‌ره‌به‌کانی بن ده‌ستی ئێرانه،ئه‌مڕۆ 15 ی پوشپه‌ڕی 2706 کوردی کاتژمێر17 پاش نیوه‌ڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دووقؤلی له نێوان به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی و تهبێژو سه‌رۆکی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وبه‌ڕێز ئه‌بوعادل ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی به‌ره‌ی دێمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حوازی پێک هات،له‌و کۆبوونه‌وه‌دا وێرای باسێکی گشتی له‌سه‌ر کوردستان وئهحواز، هه‌ردوو به‌ڕێز گه‌لێک باسیان له سه‌ر زه‌روره‌تی خه‌بات بۆسه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی بن ده‌ست کرد،پاشان له‌سه‌ر ئه‌وه باس کرا که به‌ره‌ی پارت ولایه‌نه‌کانی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران چالاک بکرێته‌وه، درێژه به چالاکی یه دیپلوماتیه‌کانی له گه‌ل جیهان بدات،
شایانی باسه که له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌ڕێزان ئه‌بو به‌شار سه‌رۆکی گشتی به‌ره‌و به‌ڕێز ئه‌بوشه‌ریف وته‌بێژی به‌ره له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فونیه‌وه له گه‌ڵ کاک عارف باوه‌جانی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان کرد، به تێکڕا وێرای پێدا گرتن له‌سه‌ر پێوه‌ندی به‌رده‌وامی هه‌ردوو پارتی سه‌ربه‌خۆ خوازی کوردستان و ئه‌حواز،هه‌روه‌ها زۆر گرنگیان به دروست کردنی پێوه‌ندی نێوان پارته سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران درا.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له دریژه کاره دیپلوماتیهکانیدا وێرای پیوه‌ندی له‌گه‌ل زۆربه‌ی پارت ولایه‌نه ئوروپی و ئه‌مریکیه‌کاندا، هه‌روه‌ها پێوه‌ندیه‌کی باشی له‌گه‌ل سه‌رجه‌م پارته سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانی دیکه‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران دروست کردوه، که له داهاتوودا له دیدار وکۆبوونهکانیاین ئاگادار ده‌کرێنه‌وه.
ئاگاداری.
له‌سه‌ر پێشنیاری به‌ڕێز ئه‌بو شه‌ریف وته‌بێژی گشتی به‌ره ی دیمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز،سبه‌ینێ هه‌ینی 16 ی پوشپه‌ڕی 2706 ی کوردی کاتژمێر 21 به کاتی ئوروپا، له ژوری ئه‌ل ئه‌حوازی ڕایه‌ڵه‌ی ئینته‌رنێتی پاڵتالک، سیمینارێک بۆ به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی به زمانی عه‌ره‌بی ده‌گیرێت له‌سه‌ر ناساندنی پارتی سه‌ربه‌ستی و گرنگی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست بۆ عه‌ره‌به‌کانی بن ده‌ستی ئێران پێک دێت،
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بکه‌ن
www.alahwaz.org
2006-07-19 16:16:16
19 ساڵ و 7 مانگ و 11 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان