رویا تلووعی خه‌ڵاتی پێن ئاوارد بۆ ساڵی 2006 ی پێ‌بڕا .
ماڵپه‌ری هه‌ڵوێست
پاش ته‌واو بوونی قسه‌کانی شاره‌داری لاهه و پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان، دوکتور رویا له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کدا، وێڕای رێز و پێ‌زانین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی پێن ی جیهانی و به‌ڕیوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که، به نیشاندانی کورته فیلم و ئیسلاید،
رویا تلووعی خه‌ڵاتی پێن ئاوارد بۆ ساڵی 2006 ی پێ‌بڕا .
سایتی هه‌ڵوێست 19 11 2006 .
رۆژی شه‌ممه 18ی نوڤامبر (27ی گه‌ڵاڕیزان) شاری لاهه له وڵاتی هوله‌ند شاهیدی رێزگرتن له چلاکییه مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤه‌کانی خاتوو دوکتور رویا تلووعی بوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م(PEN AWARDS) لقی هوله‌ند ،به یارمه‌تی و هاریکاریی ناوه‌ندی ناحکومیی " Oxfam Novib" به‌ڕیوه چوو، له‌وحی رێزگرتن و خه‌ڵاتی دیاریکراو پێسکه‌شی پێنج که‌س کرا که دوکتور رویا یه‌ک له‌وانه بوو.
له‌م مه‌راسمه‌دا که به به‌شداریی ژمارێک له که‌سایه‌تییه سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی وڵاتی هوله‌ند و ژمارێکی زۆر له خه‌ڵک به‌ڕێوه چوو، سه‌ره‌تا له پێنج نووسه‌ری دانیشتووی هوله‌ند رێز گیرا . پاشان به‌ڕیز "رودلف گیل" سه‌رۆکی پێن(لقی هوله‌ند) قسه‌ی کرد. ناوبراو له قسه‌کانی خوی‌دا پاش ئه‌وه‌ی به‌کورتی باسی مه‌به‌ستی پێن له پێشکه‌ش کردنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی کرد، وتی: خه‌ڵاتی "پێن ئاوارد/ئۆکسفان نۆویب" به‌مه‌به‌ستی رێز و پێ‌زانین له ئه‌رک و ماندوویی و کوێره‌وه‌ریه‌کانی که‌سانێک دانراوه که له ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌م و نووسینه‌وه به‌گژ حاکمانی زۆردار و سته‌مکاردا ده‌چنه‌وه.
پاش سه‌رۆکی پێن، سه‌رۆکی ڕێزدار "باک ڤان براندی"سه‌رۆکی ناوه‌ندی Oxfam Novib قسه‌ی کرد. "براندی" له قسه‌کانی خۆیدا مه‌به‌ستی رێکخراوه‌که‌ی له پشتیوانی و ساپۆرتی AWARDS PEN ی به‌م شێوه ده‌ربڕی: ئامانجی ئێمه له ساپۆرتی ئه‌م خه‌ڵاته، رێز لێنان له دلێری و بوێریی که‌سانێکه که بێ هیچ پشتیوانییه‌ک، به شێوه‌ی هیمنانه و بێ په‌نابردن به گرژی دژی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر ڕاده‌وه‌ستن و که‌منین له‌م که‌سانه که له‌م رێگه‌دا تووشی زیانی گیانی و ماڵی و ته‌نانه‌ت مردن ده‌بن.
پاشان سه‌رۆکی شاره‌وانیی لاهه به‌ڕێز" ویم دیتمه‌ن "خۆشحاڵی خۆی له میوانداریی ئه‌و نووسه‌ر و چالاکه بوێرانه ده‌ربڕی و له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: پشتیوانی و دیفاع له که‌سانێک که به‌شێوه‌ی ئاشتخوازانه و هێمن و مه‌ده‌نی بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ تێده‌کۆشن، ئه‌رکی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه. شاره‌داری لاهه پاشان وێرای خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ڵات ده‌کرێن، ڕایگه‌یاند : ئێمه ده‌بێ له‌ئه‌رک و ماندوویی و ته‌حه‌مولی ئه‌م که‌سانه ڕیز بگرین.وه‌ک نموونه به‌کورتی باسی ژیان و خه‌بات و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی دوکتور تلووعی کرد و ناوبراوی شیوای پشتیوانی بۆ به‌ئامانج گه‌یاندنی خه‌باته‌که‌ی زانی.
سه‌رۆکی شاره‌وانیی لاهه، پاشان له‌وحی رێزگرتن و خه‌ڵاتی دیاریکراوی پێشکه‌ش به به‌ڕێز هراند دینک و خاتوو دوکتور تلووعی کرد ڕایگه‌یاند:
به‌ڕێز هراند دینک که ئه‌رمه‌نێکی خه‌ڵکی تورکییه‌یه، ناچار کراوه که زبانی دایکیی قسه‌نه‌کات و له‌به‌ر ئه‌وه به نووسین داویکردووه که ده‌وڵه‌تی تورکییه ده‌بێ کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نه‌کان قه‌بووڵ بکات تووشی راوه‌دوو و چه‌رمه‌سه‌ری هاتووه و سه‌ره‌نجام ناچار بووه وڵات به‌جێ بهێڵێ .
خاتوو تلووعی که خه‌ڵکی ئێران و کورده تێکۆشه‌رێکی مافی مرۆڤ و مافی ژن و مافی گه‌له‌که‌ی واتا گه‌لی کورده.ئه‌م خاتوونه بۆ ئه‌م ئامانجانه به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی و هێمنانه خه‌باتی کردووه، به‌لام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به توند‌و تیژی له‌گه‌لی ره‌فتاریان کردووه و به‌خاتری ده‌ربڕینی بۆچوونه‌کانی زیندانیان کردووه و ئه‌شکه‌نجه‌یان داوه. بۆیه ناچار بوو پاش ئه‌وه‌ی به‌بارمته ئازادکرا، هه‌ڵ‌بێت و سه‌ره‌نجام له ئامریکا ببێته په‌بابه‌ری سیاسی. بۆیه ئێمه لێره‌دا له‌م خاتوونه کورده رێز ده‌گرین و شیاوی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ده‌زانین.
پاش ته‌واو بوونی قسه‌کانی شاره‌داری لاهه و پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان، دوکتور رویا له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کدا، وێڕای رێز و پێ‌زانین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی پێن ی جیهانی و به‌ڕیوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که، به نیشاندانی کورته فیلم و ئیسلاید، (له ڕاستیدا به‌شێوه‌یه‌کی زیندوو) باسی چۆنییه‌تی ژیانی ژنانی کورد و میلله‌تی کورد و چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسیی کرد و سیمای دڕنده‌ی حکوومه‌تی ئیسلامی و ده‌ست‌و پێوه‌نده جه‌نایه‌تکاره‌کانی بۆ حازر بووانی رێوره‌سمه‌که خسته‌روو. دوکتور تلووعی له قسه‌کانیدا باسی خۆسووتاندنی ژنانی کوردی کرد و بێمافی ژنانی چ له ماڵ و له له یاساکانی حکوومه‌تی ئیسلامی‌دا دایه به‌ر باس و مه‌حکوومی کردن.
به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دوکتور رویا، بێ مافی گه‌لی کورد بوو. که به‌جوانی بۆ به‌شدارانی شیکرده‌وه. هه‌روه‌ک ئاماژه کرا، به‌ڕێز تلووعی ، له هه‌موو باسه‌کانیدا به نیشاندانی فیلم و ئیسلاید، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی پێشکه‌ش به حازران ده‌کرد.
قسه‌کانی دوکتور رویا له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه پێشوازییه‌کی بێ‌وێنه‌ی لێ‌کرا و تێکڕای سالون(هۆڵ)ه‌که به چه‌پڵه لێدانی دڕیژماوه ، هه‌ستی خۆیان له ئاست قسه‌کانیدا ده‌ربڕی.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌ک له ناوه‌ند و کۆر و کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بوون ، که ده‌کرێ به نوێنه‌ری پێنی کورد(ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کورد) خاتوو بێریڤان دۆسکی، نوێنه‌رانی ئه‌نجمه‌نی یارسان ، به‌ڕێز دوکتور گوڵمورادی ، نوێنه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی چاک به‌ڕێز عه‌لی ره‌حیمی، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست ، تیمی هه‌واڵنێری و فیلم‌هه‌ڵگرتنی تیشک تی‌ڤی و ... ئیشاره بکرێت.
له کۆتایی مه‌راسمه‌که‌دا دوکتور رویا به پرسیاری رۆژنامه‌وانان و هه‌واڵده‌رییه‌کان وه‌ڵامی دایه‌وه.
به ناوی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پیرۆزبای ئاراسته‌ی د. ڕویا تلوعی ده‌که‌ین، هیوادارین که هه‌رده‌م چالاکی و تواناکانی خۆی بخاته گه‌ڕ له پێناو نیشتمانی داگیرکراومان .
2006-11-20 15:36:47
19 ساڵ و 3 مانگ و 11 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان