٢٠ ی ڕەزبەری ٢٧١٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٢ ئوکتۆبەری ٢٠ ١٢ی زاینی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان بە فەرمی دەستبەکاربوونی خۆی ڕادەگەیەنێت.
بەم پێناسانەی خوارەوە
ئاگاداری دامەزردانی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان.

بۆ ڕای گشتی کوردستانیان و ڕێکخراوەکانی لیبراڵی جیهانی.
پاش ٤ مانگ ئامادەکاری بۆ کۆکردنەوەی هیندێک ڕێکخراو کەسایەتی لیبراڵی کوردی، لە دەوری یەکێتیەک، وا ڕادەگەیەنین کە ئەمرۆ هەینی ٢٠ ی ڕەزبەری ٢٧١٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٢ ئوکتۆبەری ٢٠ ١٢ی زاینی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان بە فەرمی دەستبەکاربوونی خۆی ڕادەگەیەنێت.
بەم پێناسانەی خوارەوە.
بۆ یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان?
هەموو چەمکە سیاسییەکانی جیهانیش لە کوردستاندا سیاسەتی پێکراوە، و دۆست و لاینگری خۆی هەبووە و هەیەتی. چەمکی لیبرالیزم کە یەکێکە لەو هزرە پۆشتەو پووختەیە، کە مافەکانی مرۆڤ بە کۆ و بە تاک دەپارێزرێت. ئەم هزرە دەتوانێ بە پێێ نەریتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەر کۆمەلگایەک بە سیستەمی ئەو کۆمەلگا بگونجێت. لە لیبراڵیەتدا مافی سیاسی و ئابوری و ئاینی و ژن و هەموو چین و تۆێژێک پارێزراوە.
لە کوردستانیشدا خەڵکانێکی زۆری پرش و بڵاو خۆیان بە لیبراڵ دەزانن. هەروەها زۆر ڕێکخراویش هەبووە، کە بەهزر و کردەوە لیبراڵ بووە. بەڵام بە هۆی نەبوونی ئەزموونی سیاسی بە چەمکی لیبراڵیزم لە ناوچەکە خۆی ئاشکرا نەکردوە.
یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان، وەک چەترێک بۆ کۆکردنەوەی گشت پارت و لایەنە سیاسیی، کۆمەڵایەتی و کەسایەتییە لیبراڵەکانی کوردستانی دامەزراوە. هەر لە هەنگاوی یەکەمی دامەزراندنیدا بە چەندین ڕێکخراوی لیبراڵی جیهانی ناسراوە. پێشوازیشیان لە دروستکردنی چەترێک بۆ لیبراڵەکانی کوردستان کردوە. بە دروستبوونی ئەم یەکێتییە کوردەکان بە باشتر و یەکگرتووتر دەتوانن لە ڕێکخراوە لیبراڵ و کۆنسەرڤاتیڤەکانی جیهانی نزیک ببنەوە.
کە لە هەنگاوی یەکەمی دامەزراندنیدا ٥ پارت و ڕێکخراوی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان. پارتی سەوزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان، بەفەرمی وەک
ئەندامی دامەزرێنەرن. هەروەها تا کاتی نووسینی ئەم کورتە پێناسەیە ٢٣٦ کوردی نەتەوەیی و لیبراڵ ئامادەیی ئەندامەتی خۆیان بۆ یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان ڕاگەیاندووە.
کارنامەی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان.
ئەم یەکێتییە بە هۆی پێشوازی زۆری ڕێکخراو تاکەکانی لیبراڵی کوردی، پشتیوانی سیاسی لیبراڵەکانی جیهانی، لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنگرە یا کۆنفرانسی خۆی گرێدەدا.
کارە بەرچاوەکانی کە لە کۆنگرە یا کۆنفرانس دەخرێنە بەر باس و شرۆڤەوە، بە شێوەی خوارەوە دەبێت.
١- دیاری کردنی لێژنەیەکی گشتی بۆ سەرپەرەستی گشت کارەکانی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان.
٢- دیاریکردنی یاسای تایبەت بەساختارو کرداری ئەم ڕێکخراوە.
٣- بڵاوکردنەوەی وەرزنامە یا کاتنامەیە کە تایبەت بێت بە هزری لیبراڵیزم.
٤- بڵاوکردنەوە و وەرگێرانی پەرتووک وزانیاریە بەکەڵکەکانی جیهانی لە سەر لیبراڵیزم، بۆ سەر زمانی کوردی.
٥ - بەستنی کۆر و کۆنفرانسی زانستی و سیاسی و ئابوری لە سەر پێناسەی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە ڕوانگەی هزری لیبراڵیزمەوە.
لیستی ڕێکخراوەکانی ئەندام لە یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان.
١- پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢- پارتی سەوزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٣- ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان
٤- ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
٥- ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان
ئەم لیستە بە هاتنی ڕێکخراوی نۆی بەردەوام نۆیدەکرێتەوە.
هەروەها دەیان کەسایەتی نەتەوەیی و لیبراڵ، وەک کەسایەتی سەربەخۆ ئەندامەتی خۆیان لەم یەکێتییە ڕاگەیاندوە. چاوەروانی ڕێکخراو کەسایەتیەکانی دیکەی کوردستانی دەکەین بەو ناونیشانەی خوارەوە پێوەندیمان لەگەڵ بگرن.
یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان
Kurdistan Liberal Union
Yeketi Liberalekani Kurdistan
[email protected]facebook (Liberali Kurdi )
تێبینی:
١- ئەوەی کە لە سەرەوە بۆ ئاگاداری دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە ئاماژەی پێکراوە دەتوانرێت ڕەشنووسێک بێت. لە داهاتوودا گۆرانکاری بە سەردادێت، زانیاری زیاتر و پرۆژەی زیاتر باسی لێوەدەرکرێت.