بێگومان بۆ گەلی کوردیش کاریگەرییەکی زۆری هەبووە و دەیبێت. بۆ نموونە وڵاتێکی وەک سوریا کە جاران دانی بە هاوڵاتی بوونی ئەو کوردانەش لە سوریا نەدەنا، کە چی ئیستا کوردەکان بۆ گۆرانکارییەکان زۆر بەرچاون
عارف باوەجانی: روخانی رێژیمەکەی ئەسەد ئێران بەرەو ئیفلیجی دەبات.
دیدارێکی گۆڤاری نێوەند لەگەڵ بەڕیز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری: شەنکار عەبدوڵا. تێبینی ئەم دیدارە لەژمارە 97 گۆڤاری نێوەند بڵاوبووەتەوە.

*شۆڕشەکانى بەهارى عەرەبى چ کاریگەرییەکى لەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەگشتى و کوردستان بەهەرچوار پارچەکەیەوە دروست کردووە?
وەڵام عارف: کاریگەری زۆری هەبووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لانیکەم عەرەبی فێری ئەوە کرد کە چۆن بەرەنگاری دیکتاتۆرەکانیان ببنەوە، هەروەها دیکتاتۆرەکانیشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خەبەر کردەوە کە سەردەمی ئەوە نەماوە بە مەیلی خۆیان تاوتاوێن بکەن. کۆمەڵگای بە گشتی وشیارکردەوە. ئەو شەپۆلەی کە لە ژێر ناوی بەهاری عەرەبی لە ناوچەکە هیندێک گۆرانکاری دروستکرد، بێگومان بۆ گەلی کوردیش کاریگەرییەکی زۆری هەبووە و دەیبێت. بۆ نموونە وڵاتێکی وەک سوریا کە جاران دانی بە هاوڵاتی بوونی ئەو کوردانەش لە سوریا نەدەنا، کە چی ئیستا کوردەکان بۆ گۆرانکارییەکان زۆر بەرچاون. زەنگی مەترسی بۆ سەر دیکتاتۆرەکانی دیکە کە خاکی کوردستانیان داگیرکردوە لێداوە، جاران لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەلی کورد بە تەنیا بەرەنگاری دیکتاتۆرییەت دەبووە، ئیستا بە خۆشییەوە گەلانی دیکەش هەستاون، ئەمەش ئاسانکاری زۆری بۆ ئێمەی کورد دروستکردوە.
*وەک دەزانن رۆژ لەرۆژ بێت مەرگى رژێمەکەى ئەسەد نزیک دەبێتەوە، ئایا لەدواى ئەسەد نۆرەى ئێران دێت?
وەڵام عارف: نەمانی ڕێژیمی سوریا پچرانی پردێکی گەورەی پێوەندی ئێرانە بە گروپە تایبەتەکان و وڵاتانی دەوروبەری. یانی نەمانی ئەم ڕێژیمەی ئیستای سوریا نەمانی ٥٠ % ئێرانە. ئێران لە ڕێگەی سوریا و جنوبی لوبنانەوە زۆربەی مەبەست و پلانەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێدەکات. هیچ ڕێژێمێک وەک سوریا بە تەواوی لە ئیختیاری ئێراندا نەبووە. بێجگە لەوەی کە وەک حکومەت هاوپەیمان و گۆیرایەڵی بووە، بگرە زۆربەی بەرپرسانی باڵاشی بە پارە کریبوو کاری خۆی پێ ئەنجام دەدا. بۆیە نەمانی ڕێژیمی سوریا ئێران بەرەو ئیفلیجی دەبات.
*پێتان وایە لەئێستادا چ بەئۆپۆزسیۆن و کوردو چ بەئۆپۆزسیۆنى فارسەوە بتوانن روبەڕوى رژێمى ئێران ببنەوە? ئایا هیچ جموجوڵێک لەئارادایە?
وەڵام عارف : بۆ ڕووبەروو بوونەوەی ئێران دەبێت پشتیوانێکی بە هێز لە ئارادا بێت دەنا بە فارس و کورد لە بواری نیزامییەوە ناروخێت. پێویستە وڵاتانی زلهێز پشتیوان بن بۆ بەستنی دەرگا دیپلوماتییەکان لە رووی ئێرانەوە، ئەو کات کار ئاسانی دەکرێت بۆ جمووجوڵی ئوپوزوسیونەکان، هەروەک ئوپوزوسوینی ئیستای سوریا بە کوردستانیەکان و سوریەکانیشیەوە.
تاچەند گەش بینن بەروخانى ئەسەد?
وەڵام عارف : ئەوەی ئیستا دەبینرێت کە ڕێژیمەکەی سوریا ئەوەندەی خایەند و نەروخا یارییەکی ئابوری ئاشکرایە لە گۆرەپانەکە، چین و سۆڤیەت نایانەوێ گەورەترین موشتەریان لە کیس بچێت، چوون ئێراق و ئەفغانستانیان لە کیس چوو کەس بۆی جوبران نەکردنەوە. بۆیە مانەوەی ڕێژیمی ئەسەد ئاوا دواکەوت. ئێرانیش بازاراەکانی ئابوری لەگەڵ چین و سۆڤیەت گەرمتر کردوە بەو مەرجەی پشتیوانی مانەوەی سوریای ئەسەد بکات. من وەزعەکە وا دەبینرێت کە مانەوەی ئەو ڕێژیمە مەحاڵە. چوون هەمو شەقامی سوریا و هەم وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئوروپا و جیهان لەگەڵ نەمانی ئەم ڕێژیمەن.
*بەگشتى و لەئێستادا رەوشى کوردانى رۆژهەڵات چۆن هەڵدەسەنگێنى?
وەڵام عارف : بۆ وڵامی ئەو پرسیارە دەبێت بە چەند شێوە شیکرێتەوە، لە بواری لایەنە سیاسییەکانەوە. و لە بواری ژیانی ئیستای خەڵکەوە.
وەک لایەنە سیاسییەکان تا چەند ساڵ پێش لەت لەتبوون و نائارامییەک لە ئارادبوو، خەڵکی زۆر بێزار کردبوو. ئیستا بە خۆشییەوە خەریکە فەرهەنگی نزیکبوونەوە پەرە دەستێنێت، ئەمەش وایکردوە کە دڵخۆشییەک بێتە ئاراوە. لە بواری ژیانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە ناوخۆی وڵات، هەروەک جاران لە ژێر فشاری تووندی سیاسی و ئابوری و دەروونی پلانە پر مەبەستەکانی دەزگای داپڵۆسێنەری ئەو ڕێژیمەدان.
*زۆرجار دەوترێت کوردانى رۆژهەڵات لەپارتە کوردییەکان بێ ئومێد بونە، راى تۆ لەو بارەیەوە چیە?
وەڵام عارف : خەڵک لە کردەوەکانی ئەم دوایانەیان لەتبوون وشەری ڕاگەیاندن و دوورکەوتنەوە لە یەک بێزار ببوون، هەر فشاری خەڵکیش وای لێکردوون کە بە خۆشییەوە ئیستا خەریکە هیندێک لێکنزیکبوونەوە دێتە ئاراوە.
*رێکەوتنى کۆمەڵە و دیموکرات چۆن هەڵدەسەنگێنى? ئایا ئەمە هیچ کاریگەرییەکى ئیجابى هەیە بۆ سەر کوردانى رۆژهەڵات? بۆچى ئەم رێکەوتنە بەفراوانى نەکرا?
وەڵام عارف : من لە سەر ئەو ڕێکەوتنە پێشتر لە لایەن چەندین رۆژنامەو گۆڤاری کوردییەوە بۆچوونم لێ وەرگیرابوو، بە داخەوە هیندێک لەو بۆچوونەوەی ئێمە بە هەڵە تێگەیشتبوون و حەساسیەتی زۆریان پێشاندا. من دەڵێم ئەوەی لە نێوان کۆمەڵەودیمۆکرات ڕوویداوە چەند حاڵەت بە خۆیەوە دەگرێت. حاڵەتی یەکەم ئەوەیە کە خەڵکی کوردستانیان لەوە دڵنیاکردوتەوە، لە کاتی گەرانەوەیان بۆ ناوخۆی وڵات شەری براکوژی ناکەنەوە، چوون لە مەر بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات پێکەوە ڕێکەوتوون و ئیدی بە گژ یەکدا ناچنەوە و شەقامی کوردی ناخەنە مەترسی شەری براکووژییەوە، چوون پێشتر لەسەر خاڵەکان ڕێکەوتوون.
دووەم ئەو ڕێکەوتنە هی ٢ حیزبییە، ٢ لایەنیە بە تەماحی بە هێزکردنی خۆیان لە ئاست حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵات و ئوپوزوسیونی ئێرانی و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، ئەمەش شتێکی سروشتییە لە سیاسەتدا. ئیترا نابێت وەک ڕووناکایەکی گەورە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان سەیری بکرێت. ئەگەر ئەم هاوپەیمانییە فەراوانتر بایە ئەوە دڵخۆشی هەبوو. من بۆ خۆم گۆیم لە وتەی یەکێک لە سکرتێرەکانی ئەو لایەنانە بوو کە لە دیمانەیەکی تەلەفزۆینەکەی خۆیاندا وتی لەم هەلومەرجەی ئیستادا مەحاڵە حیزبی دیکە بێنینە ناو ئەو هاوپەیمانییەوە. ئیدی ئەوە ماناکەی روون و ئاشکرایە. یانی خۆیان نایانەوێ ئەو ڕێکەوتننامە هی گشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بێت، دەیاننەوێ ڕێکەوتننامەیەکی ٢ حیزبی بۆ خۆیان بێت، وەک وتم ئەمەش شتێکی سروشتییەو لە جیهاندا باوە، بەس باشتریشە نەیکەن بە ئەستێرە گەشەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
* ئایا لە ئەگەرى روخانى رژێمى ئێراندا وەک پارتە کوردییەکان هیچ بەرنامەیەکتان هەیە? ئایا دەرستان لەبێ پلانى هەرێمى کوردستان وەرنەگرتووە لەکاتى راپەڕین 1991 کەتوشى بوون?
وەڵام: عارف: دەبێت بەرنامەی چێمان هەبێت، وەک ئەوەی باسم کرد کە کۆمەڵەو دیمۆکرات بۆ خۆیان بێ ئەوەی بیر لە هیچ حیزبی دیکە بکەنەوە ڕێکەوتوون، و حیزبەکانی دیکەش وا پرش و بڵاون ئیدی بەرنامە چۆن ڕێکدەخرێت، بەرنامە بە شێوەیەک ڕێکدەخرێت کە هەموو لایەنەکان بتوانن لە سەر مێزێک پێکەوە کۆببنەوە. ئێمە ٣ مانگ پێش نەخشە ڕێگەی نزیکبوونەوەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانمان دایە دەرەوە، ئامادەییەمان بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەی هێزە کوردستانیەکان چ لە ئوروپا و چ لە کوردستان پێشاندا، بەڵام بە داخەوە لایەنە دێرینەکان بە دەم بانگەوازەکەوە نەهاتوون. ئێمە لەو بوارەوە هەر هەنگاوی خۆمان دەنێین.
..........................................................
پارتی سەربەستیی کوردستان:
پارتی سەربەستیی کوردستان: پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز ولیبرڵدیمۆکراتە. لە ١٧/٢/٢٠ ٠ ٦ دامەزراوە. لە ١٣/١١/٢٠ ٠ ٩ کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەستووە. ئەم پارتە کارو چالاکی بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی سەربەخۆخوازی و نەتەوەییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. لە زۆربەی وڵاتانئ ئوروپایی و ئەمریکایی کۆمیتەی هەیە، ناوەندی سەرکردایەتی ئەم پارتە لە هەرێمی کوردستان و لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژە. ئەم پارتە خاوەنی ڕێکخراوەکانی ژنانی سەربەستیی کوردستان ولاوانی سەربەستیی کوردستان و خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستانە. پارتی سەربەستیی کوردستان پێوەندییەکی بە هێزی دیپلوماتی لە ئاست جیهاندا دروسکردوە، بە تایبەت لەگەڵ ڕێکخراوە لیبراڵەکانی جیهان.
عارف باوەجانی
عارف باوهجانی له بههاری ١٩٧٣ له ناوچەی سهلاسی باوهجانی سهر به پاڕێزگای کرماشان له دایکبووه، له ساڵی ١٩٨٠ وێرای بنهماڵهکهی له سهرهتایی شهری نێوان ئێران و ئێراق ئاوارهی باشوری کوردستان بوون، دوای دوو ساڵ بۆ کامپی ئهڵتاش له رومادی دهگوازرێنهوه. له ماوهی تهمهنی ژیانی له کهمپی ئهڵتاش چوار ساڵ دهبێته پێشمهرگهی کوردستان، بۆیه ههر له تهمهنی ١٤ ساڵیهوه خولیای سیاسهت دهبێت و بهکردهوه تێکهڵ به خهباتی ڕهوای گهلهکهمان دهبێت.
له ساڵی ١٩٩٧ له ڕێگهی کۆمیساریای بهرزی پهنابهرانهوه دهگاته وڵاتی نۆرویژ
له ساڵی ٢٠ ٠ ٠ وه لهگهڵ پارتی سوسیال چهپی نۆرویژی دهست به کار دهبێت.
له سالی ٢٠ ٠ ٣ وهک ئهندامی ئهنجومهنی شارهوانی ئۆسڵۆی پایتهختی نۆرویژ، له لیستی ئهو حیزبه بۆ ماوهی چوار ساڵ ههڵدهبژێردریت.
له ساڵی ٢٠ ٠ ٦ به هاوکاری چهند هاوبیرێکی، پارتی سهربهستیی کوردستان دادهمهزرێنێت، پاشان تا بهستنی کۆنگرهی یهکهمی ئهو پارته له کۆنفرانسهکاندا وهک سهرۆکی کاتی ههڵدهبژێردرێت. له کۆنگرهی یهکهمی پارتی سهربهستیی کوردستاندا، له ١٣-١١-٢٠ ١٠ وهک سهرۆکی گشتی پارتی سهربهستیی کوردستان ههڵدهبژێردرێتهوه. لە پلۆنۆمی سێێەمی پارتی سەربەستیی کوردستان کە لە ١٥/٧/٢٠ ١٢ لە هەولێری پایتەختی هەرێم بەسرا بۆ جارێکی دیکە وەک سەرۆکی گشتی هەڵبژێردرایەوە.
عارف باوهجانی وهک کهسایهتییهکی بهرچاو ههمیشه وێرای کاری سیاسی به کاری مرۆڤایهتیشهوه سهرقاڵ بووه. له ساڵی ١٩٩٧ تا ئیستا بهردهوام پشتیوانی له کێشهی پهنابهرانی کورد دهکات. عارف ههر له ساڵی ١٩٨٩ هوه تا ئیستا، بهردهوام نووسینی له ڕۆژنامه و سایتهکان بڵاو بووهتهوه، خاوهنی ٣ پهرتووکی چاپ نهکراوه، ناوبراو له ساڵی ٢٠ ٠ ٠ تا ٢٠ ٠ ١ له ههندهران گۆڤارێکی به ناوی گۆڤاری ههڵوهدا لە تاراوگە بڵاودەکردەوه. له ڕێگهی کاری دیپلوماتییهوه پێوهندییهکی به هێزی لهگهڵ دهیان کهسایهتی جیهانی دروستکردوه. له چهندین خوڵی جیهانی له بوارهکانی بهرێوهبهری، سیاسی و دیپلوماسیدابهشداریکردووه