چاوپێکەوتنی شاندێکی پارتی یەکیتی کورد لە سوریا لە گەڵ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
چاوپێکەوتنی شاندێکی پارتی یەکێتی کورد لە سوریا لە گەڵ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان
لە میژووی 30 ڕەزبەری 2712 یکوردی بەرامبەر 20/10/2012 زایینی لە شاندێکی ڕێکخستنی ئەڵمانیای پارتی یەکێتی کورد لە سوریا دیداری جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، وە جێی باسە ئەمە دووەم دیداری لەو شێوەیە بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکان و دیالۆگ بۆ تاوتویکردنی بارودۆخی سیاسی هەرێمەکەوبە تاینەتی شۆڕشی سوریا لە سایەی هاوپەیمانی ئەمنی هەردوو ڕژێمی سوری وئێرانی بۆڕووبوونەوەی داواکاریە ڕەواکانی گەلان لە پێناو ئازادی وسەرفرازی وپێکەوە ژیانی ئاشتییانە و ژیانی ئارام لە سایەی وڵاتێکی دیموکراسی دوور لە تیرۆری دەیان ساڵەی هەردوو دەوڵەت دژی هەردوو گەلی بندەست، وە پێویستی هاوهەڵویستی ویەکڕیزی کورد لەم بارودۆخە ترسناکەدا بۆ بە دیهێنانی مافە رەواکانیان بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
چاوپێکەوتنی شاندێکی پارتی یەکێتی کورد لە سوریا لە گەڵ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان
لە میژووی 30 ڕەزبەری 2712 یکوردی بەرامبەر 20/10/2012 زایینی لە شاندێکی ڕێکخستنی ئەڵمانیای پارتی یەکێتی کورد لە سوریا دیداری جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، وە جێی باسە ئەمە دووەم دیداری لەو شێوەیە بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکان و دیالۆگ بۆ تاوتویکردنی بارودۆخی سیاسی هەرێمەکەوبە تاینەتی شۆڕشی سوریا لە سایەی هاوپەیمانی ئەمنی هەردوو ڕژێمی سوری وئێرانی بۆڕووبوونەوەی داواکاریە ڕەواکانی گەلان لە پێناو ئازادی وسەرفرازی وپێکەوە ژیانی ئاشتییانە و ژیانی ئارام لە سایەی وڵاتێکی دیموکراسی دوور لە تیرۆری دەیان ساڵەی هەردوو دەوڵەت دژی هەردوو گەلی بندەست، وە پێویستی هاوهەڵویستی ویەکڕیزی کورد لەم بارودۆخە ترسناکەدا بۆ بە دیهێنانی مافە رەواکانیان بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
دەربارەی شۆڕشی سوریا هەردوولا پێداگریان لەوە کردەوە کە گەلی کورد پێشرەوی شۆڕشی سوریابوو بە هەموو توانا مرۆیی وسیاسی وحیزبیەکانی وجەماوەرییەوە، کورد لە ڕۆژانی یەکەمەوە بە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بڕیاری خۆی دا کە بەشیکی دانەبڕاوە لە شۆڕشی سوریاوە ، وە داواکاری ڕژێمی بۆ چاوپێکەوتنی تاکلایەنەی ڕەتکردەوەو، وەبە پێی پێویستی بارودۆخەکە دەبێت دیالۆگی گشتی نێوان هەموو لایەن وگەلانی سوریا وە نەتەوەکان وە لەوانەش نەتەوەی کورد وەک سمبوڵی دژە چەوساندنەوەو دیکتاتۆری، کورد چاوەڕوان دواڕۆژی باشتر لە سایەی دەوڵەتی مەدەنی لە چوارچێوەی سیستەمی دیموکراسی فرەیی کە مافە نەتەوەییەکانی لە سەر خاکی مێژوویی خۆی پارێزراوبێت،وە داوای لێبووردن لە گەلی کورد لە رووی هەموو کردوە شۆڤینیستی وڕەگەزپەرستی وبێبەشکردنی دژی لە دەیان ساڵی ڕابووردوو، وە قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو زیانانەی لە سایەی داگیرکردنی خاک وزەویەکەی و دوورخستنەوەی قوتابیان وکرێکاران ودژایەتی کردنی گەلی کورد لە ژیان وتا دەگاتە مەرسومی 49 کە بوونی ژیانی بە هەموو شێوەیەک لە ناوچە کوردییەکان کردە دۆزەخ و ژیانی ڕاگرت.
هەروەها هێزە کوردییەکان کاری بۆ یەکڕیزی کرد توانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی وواژۆکردنی ڕێکەوتنی تایبەت لە گەڵ ئەنومەنی ڕۆژئاوای کوردستان ودامەزراندنی لیژنەی هاوبەش وەک لیژنەی ئاسایش وخزمەتگوزاری لە بۆ ڕێگرتن لە ئاژاوەو ئەنارشیزم لە ناوچەکە وپاراستنی خوێنی کوردی وهەماهەنگی سیاسی و نێوان هەردوو ئەنجومەن و مانەوەی یەکڕیزی کورد تا دەگاتە نزمترین ئاست ودورکەوتن لە گومڕایی وتێکدەری وبیرتەسکی پارتایەتی کە هیچ خزمەتێک بە کورد ناکات و ئەو ڕێکەوتنە تیشکی وەدیهێنانی مافی کوردە،ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی کەوتە دیالۆگ لە گەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی سوری لە قاهیرە ولە ژێر چاودێری کۆمکاری عەرەبی ولە کوردستان ولە عیراق ولە شوێنی تر بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری بۆ سەرخستنی شۆشی سوری .
وە هەروەها هەڤاڵان پێداگریان لە شیوازی ئاشتییانەی شۆڕشی سوریا لە پێناو بەدیهێنانی ئازادی ودیموکراسی کردو، بەڵام ڕژێم بە کردەوەی دڕندانە ڕووی کردە چارەسەری سەبازی وئەمنی بە بەکارهێنانی چەک وکەوتە کوشتنی هاووڵاتیانی بێ دەسەڵات لە شەش مانگی سەرەتای شۆڕش وە خەڵکی بێدەسەڵات دەستیان بردە چەک لە پێناو خۆپاراستن و پاراستنی خۆپیشاندنە ئاشتییەکان ،وە بەردەوامی کۆمەک وبەشداری ڕاستەوخۆی ئێران لە گۆرەپان ومەیدانەکانداو وە بە کارهێنانی ڤیتپی روسی وچینی لە بەرژەوەندی ڕژێمی ئەسەدو وە بارودۆخەکە وەرچەرخانی بە خۆوە دی وبۆردومانکردنی هاووڵاتیان بە تانک وڕۆکیت وبە فڕۆکەی جەنگی وسوریا بووە گۆرەپانی جەنگی ڕاستی ڕژێم لە لایەک وگەلی سوری لە لایەکی تر.
وە هاوڕییان بەڕوونی کە پارتی یەکێتی کورد لە سوریا لە گەڵ شۆڕشی سوریایەو ، وە خۆی بە بەشێک لە شۆڕشەکە دەزانێ و وە پارتی یەکێتی کورد لە سوریا لە گەڵ جوڵانەوەی ئاشتییانەی ناوچە کوردیەکان ولە پیناو بەرژەوەندی گشتی وەدوورخستنی ناوچە کوردیەکان لە توندوتیژی ولە کاتێکدا بە هەزاران پەناهەندە لە ناوچەکانی ناوخۆیڕوویان کردوەتە ناوچەکوردییەکان و وە نەبوونی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ ڕزگارکردنیان ،بەڵام کۆمەڵگەی مەدەنی کوردی لە ڕووی مرۆیی ویژدانی مرۆڤایەتیەوە هەستا بە دامەزراندنی لیژنەی بۆ هاوکاریکردنیان بەڵام تواناکنیان سنوردارە وکاتێک ناوچەکوردییەکان پێشوازی لە هەزاران هەڵهاتووی خەڵکی ناوچەی شەڕەکان دەکات.
وە هەروەها ئیبراهیم جاف نوێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ گەکی سوریا بۆ داهاتوویەکی پڕ لە ئاسوودەیی دامەزراندنی سوریایەک لە سەر بنچیەن دیموکراسی کە مافی هەمووان لە دەستورێکی سەردەمییانە ونوێدا پارێزراوبیت و وە پشتیوانی خۆی بۆ مافەڕەواکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی جارنامەکانی نێودەوڵتی ونێونەتەوەیی لە دیاریکردنی مافی چارەیخۆنوسین لە لایەن گەلانەوە بڕیاری چارەی خۆنوسین بدات.
2012-10-21 23:31:43
13 ساڵ و 3 مانگ و 4 کاتژمێر و 4 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان