شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان جەژنی قوربان لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆز دەکات

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان جەژنی قوربان لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆز دەکات

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان ئاواتەخوازین کە وەک نەریتی هەمیشەیی جەژنانە، رۆژانی جەژن ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و برایەتی، نێوان گشت چین و تۆێژ و ئاینە جیاوازەکانی کوردستانی،

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان جەژنی قوربان لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆز دەکات

موسڵمانی کوردستانی وڵاتداگیرکراو.
وەک نەریتێکی ساڵانەی جەژنە ئاینییەکانی کوردستان و جیهان، وا ئەمساڵێش بەرەو پێشوازی جەژنی پیرۆزی قوربان دەچین.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز و لیبراڵدیمۆکرات، کە خۆی بە پارتی گشت چین و تۆێژەکانی کوردستان دەزانێت، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان ئاواتەخوازین کە وەک نەریتی هەمیشەیی جەژنانە، رۆژانی جەژن ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و برایەتی، نێوان گشت چین و تۆێژ و ئاینە جیاوازەکانی کوردستانی، و ڕێگە بە داگیرکەری کوردستان نەدرێت لە ڕێگەی جیاوازی ئاینییەوە کێشە و ناکۆکی بخاتە نێو چین و تۆێژەکانی کوردستانەوە.

جارێکی دیکە جەژنی قوربان لە هەموو لایەکتان پیرۆز بێت.

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
جەژنی قوربانی ٢٧١٢ ی کوردی. ٢٠ ١٢ی زاینی.
2012-10-24 15:42:11

13 ساڵ و 3 مانگ و 11 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©