پیته‌ر گاڵبرایت: له کوردستان ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ وه‌ک به‌ربه‌ستێک له نێوان وڵاتانى عه‌ره‌ب و تورکیا راده‌گه‌ێنرێت
پیته‌ر گاڵبرایت
پێنج ساڵى دیکه له کوردستان ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ که وه‌ک به‌ربه‌ستێک له نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بى و تورکیا ده‌بێت راده‌گه‌ێنرێت و مه‌سعود بارزانیش ده‌بێته سه‌رۆکى ئه‌م ده‌وڵه‌ته.
پیته‌ر گاڵبرایت: له کوردستان ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ وه‌ک به‌ربه‌ستێک له نێوان وڵاتانى عه‌ره‌ب و تورکیا راده‌گه‌ێنرێت
Kurdistan TV .
21.11.06 پیته‌ر گاڵبرایت باڵیۆزى پێشوتر و نوسه‌رى ئه‌مه‌ریکى که وتاره‌کانى له چه‌ندین رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریکا بڵاو ده‌کرێنه‌وه، رایگه‌یاند: پاش پێنج ساڵى دیکه له کوردستان ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ که وه‌ک به‌ربه‌ستێک له نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بى و تورکیا ده‌بێت راده‌گه‌ێنرێت و مه‌سعود بارزانیش ده‌بێته سه‌رۆکى ئه‌م ده‌وڵه‌ته.
رۆژنامه‌ى (ئاکشام)ى تورکی له چاوپێکه‌وتنێکى له گه‌ڵ گالبرایت له شارى ئه‌ستنبول له سه‌ر ژماره‌یه‌ک پرسى کوردستانى عێراق گوتى: له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست شتێک هه‌یه پێى ده‌گوترێت عێراق، به‌ڵام عێراق به‌ماناى ده‌وڵه‌ت که خاوه‌ن داموده‌زگاى ئه‌وتۆ بێت بتوانێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى به سه‌ر گشت به‌شه‌کانى خاکیدا بسه‌پێنێتØ› نه‌ماوه.
هه‌رێمى کوردستانیش خاوه‌ن سوپا و ئاڵاى خۆیه‌تى و شیعه‌کانیش ده‌وڵه‌تێکى نوێیان بۆ خۆیان له باشور دامه‌زراندوه و ئه‌وه‌ى راستیه ئه‌وه‌یه که عێراق پارچه پارچه بوه و ناتوانرێت دوباره عێراق بکرێته‌وه به ده‌وڵه‌تێکى یه‌کگرتو و یه‌ک پارچه.
گالبرایت له درێژه‌ى قسه‌کانى بۆ رۆژنامه‌ى (ئاکشام)ى تورکى ئه‌وه‌ى ته‌ئکید کرده‌وه که سنورى ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردیه‌ش که له هه‌رێمى کوردستان داده‌مه‌زرێت به پێى ده‌ستورى عێراق دیارى ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر پێویستیش کرا ئه‌وا راى گه‌ڵ له رێگاى راپرسیه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
گالبرایت له وه‌ڵامى پرسیارێکى رۆژنامه‌که‌دا که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى کوردستان راگه‌یه‌نراØ› ئایا هیچ به‌شێک له خاکى تورکیا له لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه داوا ده‌کرێت که بخرێته سه‌ر سنورى ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆکهØ› گوتى: نه‌خێر هیچ به‌شێک له خاکى ده‌وڵه‌ته‌کانى دیکه که کوردى به سه‌ردا دابه‌ش کراوه ناخرێته سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌ڵکو ئێمه ته‌نها باسى باکورى عێراق ده‌که‌ین .
2006-11-26 17:10:07
19 ساڵ و 2 مانگ و 10 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان