حه‌سه‌ن وه‌یسی ناسراوه به حه‌سه‌نی مامه‌نووره، خه‌لکی سه‌لاسی باوه‌جانی به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵه‌وه له ئۆردوگای باریکه، که ئۆردوگای به‌شێک له په‌نابه‌رانی پێشووی ئۆردوگای ئه‌ڵتاشه، گیانی له ده‌ستدا.
حه‌سه‌نی وه‌یسی (حه‌سه‌نی مامه نوره) ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئۆردوگای باریکه کۆچی دوایی کرد.

به‌داخه‌وه 2 کاتژمێر پێش له لایه‌ن کۆمیته‌ی شاره‌زووری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت که به‌ڕیز حه‌سه‌ن وه‌یسی ناسراوه به حه‌سه‌نی مامه‌نووره، خه‌لکی سه‌لاسی باوه‌جانی به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵه‌وه له ئۆردوگای باریکه، که ئۆردوگای به‌شێک له په‌نابه‌رانی پێشووی ئۆردوگای ئه‌ڵتاشه، گیانی له ده‌ستدا.

به ناوی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و خزمانی کاک حه‌سه‌ن و گشت ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌که‌ین.
له داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یادنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
7ی گڵاڕێزانی 2712ی کوردی . 29/10/2012 ی زاینی.
2012-10-30 22:07:33
13 ساڵ و 3 مانگ و 5 کاتژمێر و 23 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان