بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە خۆپێشاندانی کوردانی دانیشتووی ئۆسڵۆ.
psk
ە وەڤدێکی پارتیشمان پارتی سەربەستی کوردستان بەسەرپەرستی خوشکە نیشتمان فیشاڵ و کاک ڕێبوار ئەحمەدزادە یەکێک لەو لایەنە
بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە خۆپێشاندانی کوردانی دانیشتووی ئۆسڵۆ.
ڕۆژی هەینی ٩ی ١١ی ساڵی ٢٠ ١٢ی زایینی، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە مانگرتوانی سیاسیی باکوری کوردستان،کوردانی هەر چوار پارچە ڕێپێوان و گردبونەوەیەکی گشتیان لەبەردەم پارلەمانی نۆروێژ بەڕێوەبرد.
شایانی باسە چەندین پارت و لایەن و کەسایەتی سیاسی ومەدەنی هەرچوارپارچەی کوردستان بەشداری ڕێپێوان و گردبونەوەکە بون.
کە وەڤدێکی پارتیشمان پارتی سەربەستی کوردستان بەسەرپەرستی خوشکە نیشتمان فیشاڵ و کاک ڕێبوار ئەحمەدزادە یەکێک لەو لایەنە بەشداربووەی خۆپێشاندانەکە بوون.
خۆپێشاندرەران بە دروشمگەلی جۆراوجۆر وەک زیندانیانی سیاسیی کورد دەبێ ئازاد بکرێن، ئازادی بۆ کوردستان، ئازادی بۆ بەڕێز ئۆجەلان،بەرخۆدان ژیانە،
بەڵێ بۆ ئازادی ودێموکراسی. نۆروێژ دژکردەوەت هەبێ و ساتوسەودا مەکە لەگەڵ رێژیمی تورکیا، و چەند دروشمی دیکە، کە بە دەنگی بەرز و بە هەردو زمانی کوردی و نۆروێژی و دەگووترانەوه. خۆپێشاندهران لهڕێگهی دروشمەکانیان هەستی خۆیان بە نیسبەت مانگرتنی زیندانیانی سیاسی باکوری کوردستان دەربڕی. لە هەمان کاتدا داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان بە گشتی و دەوڵەتی نۆروێژ کرا، که هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئهوەی کە رێژیمی تورکیا دەست لە کوشتنو ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و خەڵکی سڤیلی کورد هەڵگرێ و داخوازیە ڕەواکانیان جێ بە جێ بکات.
سەرچاوەی هەوااڵ: کۆمیتەی نۆروێژی پارتی سەربەستیی کوردستان
2012-11-12 13:20:51
13 ساڵ و 3 مانگ و 14 کاتژمێر و 8 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان