لەو دیدارە دۆستانەدا هەردوولایەن لە سەر چەند خاڵی گرنگ شرۆڤەیان کرد. و باسێکی گشتیان لە سەر هەلومەرجی گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشورو رۆژئاوای کوردستان وباکوری کوردستانیان کر
دیدارێکی دۆستانەی پارتی سەربەستیی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.

لە درێژەی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی نەتەوەیی کوردستانی، لە ڕێکەوتی ٢٠ ی گڵاڕێزانی ٢٧١٢ی کوردی. ١١/١١/٢٠ ١٢ی زاینی شاندێکی پ س ک بە سەرۆکایەتی عارف باوەجانی، کە بە هاوشاندی بەریزان موحەممەد کەریمی و رەحمان ئەمینی ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی وفەرحان کەریمی ئەندامی پێوەندییەکان، سەردانی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستانیان کرد، کە لە لایەن بەڕێز غەفور مەخموری سکرتیری گشتی ی ن د ک و شاندی یاوەری بەڕێزان عەبدوڵا عەدۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاکر هاشم، کارگێری مەکتەبی ناوەندی پێوەندییەکان لە شاری هەولیر بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارە دۆستانەدا هەردوولایەن لە سەر چەند خاڵی گرنگ شرۆڤەیان کرد. و باسێکی گشتیان لە سەر هەلومەرجی گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشورو رۆژئاوای کوردستان وباکوری کوردستانیان کرد. و هەردوو لایەن پێداگریان کرد لە سەر یەکریزی و تەبایی لایەنە کوردستانیەکان کردەوە.
پاش ٢ کاتژمێر لە دیداری دۆستانەی هەردوولایەن، شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن شاندی خانەخۆێوە بەڕێکران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١١/١١/٢٠ ١٢ / ٢٠ ی گڵاڕێزانی ٢٧١٢ی کوردی.
2012-11-13 17:12:10
13 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 24 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان