ئەو ڤیستیڤاڵە به به‌شداری زیاتر له 122 میوانی بیانی و عیراقی و ناوخۆیی و ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌دیب و شاعیر و نوسه‌رو روناکبیر، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی
بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ١٦هەمین ڤیستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی.

لە ڕێکەوتی ٢٤ی گڵاڕێزانی ٢٧١٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٥/١١/٢٠ ١٢ی زاینی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، و سمایل ڕەسوڵی ئەندامی سەرکردایەتی و ڕەحمان ئەمینی ڕاوێژکار سەرکردایەتی و چەند کادرێکی دیکەی پێوەندییەکان، کە بە فەرمی بۆ بەشداری لە فیستیڤاڵی گەڵاوێژ بانگهێشتکرابوون، بەشدارییان کرد.
ئەو ڤیستیڤاڵە به به‌شداری زیاتر له 122 میوانی بیانی و عیراقی و ناوخۆیی و ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌دیب و شاعیر و نوسه‌رو روناکبیر، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی باڵای ئاماده‌کاری فێستیڤاڵ، ئازاد جندیانی نوێنه‌ری سه‌رۆک کۆماری عیراق و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاتیژمێر 10 ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی15-11 له‌ژێر دروشمی (جیاوازییه‌کان له تریفه‌ی گه‌لاوێژدا ده‌دره‌وشێنه‌وه)، شانزه‌یه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له شاری سلێمانی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.
لە پەراوێژی بەشداری شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو ڤیستیڤاڵەدا، توانرا لە نزیکەوە چاویان بە بە زۆربەی نۆێنەرانی پارت ولایەنەکانی کوردستانی و سەرۆکوەزیرانی کوردستان، و چەند کەسێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و چەند ڕووناکبیرێکی کوردستانی بکەوێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. ١٥/١١/٢٠ ١٢
بۆ دیتنی وێنەی زیاتر تەماشای ئەم پەیجە لە فایسبووک بکەن
http://www.facebook.com/media/set/?set=a.117623818397277.22153.100004489779436&type=1