پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان , وڵامی گۆڤاری ڕێژوان له‌سه‌ر به‌ره‌ی کوردستانی.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
وڵام،به بۆچونی ئێمه ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ئیستا خۆیان بهێڵنه‌وه ئاماده‌یه‌کی وایان نی یه بۆ هه‌رچه‌شنه ئاڵۆگۆڕێک له ناوچه‌که‌دا، چون ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێنه‌وه کوردستان هه‌رهه‌مان سیاسه‌تی حیزبایه‌تی له‌وێش په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی بێ سه‌روبه‌ره‌یی ناوچه‌که، له‌وبه‌ینه‌دا چه‌ند حیزب ولایه‌نێک به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، هه‌ژاری وبێکاریش ڕو له‌خه‌ڵکه‌که ده‌کات، ئه‌گه‌ر هه‌ژاری و بێ یاسایی له ناوخه‌ڵکدا هه‌بێت ئه‌وا بێگومان بیری نه‌ته‌وه‌یی کز ده‌بێت وخه‌ڵک خۆزگه به زمانی حوکمداری داگیرکه‌رانی پێشوو ده‌خوازێت،
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان وڵامی گۆڤاری ڕێژوان له‌سه‌ر به‌ره‌ی کوردستانی.
. زه‌روره‌تی پێکهێنانی به‌ره له چیدا ده‌بینن? به بڕوای ئێوه ده‌بێ به‌ره چۆن پێک بێ و ئه‌رک و ئامانجه‌کانی چی بن? پێتان وایه له‌م باره‌یه‌وه حیزبی ئێوه که‌مته‌رخه‌می نه‌کردبێ? به‌ڵگه‌تان بۆکه‌مته‌رخه‌می نه‌کردن چی‌یه? ئایا ئێوه بۆ پێکهێنانی به‌ره هیچ ده‌سپێشخه‌ریه‌کتان کردووه? تکایه ئه‌گه‌ر کردووتانه ئاماژه‌ی پێبکه‌ن.
وڵام: سه‌ره‌تا زۆر ده‌ست خۆشانه له ئێوه ی به‌ڕێز: به‌ڕیوه‌به‌ران و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ڕێژوان ده‌که‌ین، که زۆر دڵسۆزانه خه‌م خۆری پێک هێنانی به‌ره‌ی کوردستانین، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ئه‌و پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه هه‌یه که له مێژساڵه هاواری دروست بوونی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌که‌ن.
له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه زه‌روره‌تی پێک هێنانی به‌ره بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر خاڵی گرنگی هه‌یه. کوردی.
به‌ره ده‌توانێ له‌هه‌رکاتێکدا ئاڵ وگۆڕێک له ئێران ڕووبدا ت وڕێژیمی ئێران بروخێت، وه‌ک حکومه‌تێک ئه‌رکی کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه ببات. به بڕوای ئێمه به‌ره ده‌بێت له نۆێنه‌رانی هه‌م ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌ک له پارت ولایه‌نی هه‌موو چین وتۆێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێت،مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ره ووته بێژی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه له ڕوانگه‌ی دونیای ده‌ره‌وه و لایه‌نه ئێرانی یه‌کانشه‌وه.
به‌ره وه‌زنێکی گه‌وره‌ی کورده به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی کوردستان و زلهێزانی جیهانی پێشان ده‌دا، به‌ره : ده‌توانێ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ و تایفه گه‌ری بپارێزێ، به‌ره ڕێگر ده‌بێت له یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نێکی وو چین و تۆێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێت،
واته ئایدولۆژیا جیاوازه‌کانی تێیدا به‌شداربێت، به‌ره نابێت گرێدراوی یه‌ک ئایدولۆژیای تایبه‌تی بێت، هه‌رکه‌س باوه‌ڕی به‌و خاڵه نه‌بێت نه‌توانێ ببێته ئه‌ندامی به‌ره، نموونه ئه‌گه‌ر حیزب و لایه‌نێک باوه‌ڕیان به فیدراڵی نه‌بێت نابێت له به‌ره دوورخرێنه‌وه، به‌ره پێویسته خاوه‌نی چه‌ند ئامانجی نیشتمانی وکوردستانی بێت که به زۆرینه‌ی ده‌نگی لایه‌نه به‌شدرا بووه‌کان ئامانجه‌کانی په‌سه‌ند بکرێن.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک ئێوه وخۆێنه‌ران ئاگادارن که پارتێکی زۆر تازه‌یه، بۆیه به‌هۆی ته‌مه‌نی که‌می دامه‌زراندنی پارتی یه‌وه، کاری زۆر بۆ به‌ره نه‌کردوه، به‌ڵام له‌یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندراوی دامه‌زراندن و ده‌ست به کار بوونی پارتیدا‌و هه‌روه‌ها له له کۆنفرانسی که‌ی ئین سی له واشنگتۆندا ئاماژه‌مان به گرنگی پێک هێنانی به‌ره بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردوه،له داهاتووشدا زۆر کاری بۆ ده‌که‌ین.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئێمه پارتێکی تازه دامه‌زراوین و ڕێگامان نه‌ده‌ن له به‌ره دا به‌شداری بکه‌ین، یا ئه‌گه‌ر به‌ره دروست بکرێت وئێمه‌شی تێدا نه‌بێت،ئه‌وا به‌و په‌ڕی توانامانه‌وه پشتگیری لێده‌که‌ین وخۆمان ناکه‌یه‌نه کۆسپێک بۆ پێک هێنانی پێویستی یه‌کی گرنگی مێژووی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که دروست بوونی به‌ره‌یه‌کی به په‌له‌یه.
2. باوه‌ڕتان به‌وه‌هه‌یه که له به‌ره دا به‌شی براگه‌وره و برا چکۆله (ده‌توانرێ به‌ڕاده‌ی جه‌ماوه‌ری بوونی حیزبه‌کان بخوێنرێته‌وه) فه‌رقیان هه‌بێ? ئه‌و فه‌رقه ده‌بی تا چ ڕادده‌یه‌ک وچۆن وله‌چیدابێ? ڕۆڵ و کاریگه‌ری حیزبه بچووکه‌کان چۆن ده‌بینن? وڵام : به بۆچوونی ئێمه زۆر پێویسته که هه‌موو تاکێکی کوردی ولایه‌نێکی سیاسی ، ڕێزوپیزانینیان هه‌بێت بۆ ئه‌و پارتانه که له مێژساڵه به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌ران خه‌بات ده‌که‌ن، تێکۆشه‌رانی ئه‌و پارتانه سینگیان کردوه‌ته قه‌ڵغانی داگیرکه‌ران، ئازیزترین وقاره‌مانترین که‌سی نێۆ حیزبه‌که‌یان له‌وپێناوه‌دا له ده‌ست داوه،ده‌توانین وه‌ک نمونه‌یه‌ک ئاماژه به حیزبی دێمۆکرات بکه‌ین،که دێرینترین پارتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی 60 ساڵ خه‌بات وتێکۆشاندا،به هه‌زاران کاره‌سات وحه‌ماسه‌ی جۆراوجۆر له مێژووه‌که‌یدا ده‌بینرێت، خۆ ناکرێت له پێک هێنانی به‌ره یا هه‌ر چه‌شنه هاوکاری یه‌ک ئه‌وبه چاوی حیزبێکی تازه دامه‌زراوحساب بکرێت، پێویسته که‌سایه‌تی و به‌رپرسایه‌تی شیاوی خۆیان به پێێ زه‌حمه‌ت ناسنامه‌ی مێژووی حیزبه‌که‌یان پێ بدرێت،
به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێت به‌و مانایه بێت، که ئه‌و لایه‌نه براگه‌ورانه ده‌سه‌ڵات به سه‌ر به‌ره‌دا بگرن و چیان پێ باش بێت وله‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حیزبی خۆیاندا بگۆنجی به کاری بێنن،زۆر پێویسته ئه‌و لایه‌نه دێرینانه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێت،که به‌ره پێویسته له هه‌موو لایه‌ن وئایدلۆژیایه‌کی نیشتمانی پێک بێت،هه‌روه‌ها پێویسته که چه‌ندین که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و بێلایه‌نی ناوداریش هه‌ن له‌به‌ره‌دا به‌شداریان هه‌بێت و ڕاوێژیان پێ بکرێت. 3.حیزبی ئێوه تا ئێستا بۆ پێکهێنانی به‌ره چ هه‌نگاوێکی ناوه? ئه‌گه‌ر هیچتان نه‌کردووه بۆچی? ئایا پێکهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه به پێویست نازانن یان پێتان وایه ده‌بێ به‌ره پێک بێ و ئێوه بچنه ناوی?
وڵامه‌که ی له پرسیاری یه‌که‌م دراوه‌ته‌وه. وڵام : وه‌ک له‌سه‌ره‌وه وڵامه‌که‌م نووسیوه خزمه‌تان،دووپاتی ده‌کمه‌وه که تا کاتی نووسینی ئه‌م وڵامه مێژووی دامه‌زراندن و ده‌ست به کار بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نزیک به 2 مانگ و چه‌ند ڕۆژێکه دامه‌زراوه، به‌ڵام نزیک به سێ ساڵ کارکراوه بۆ دامه‌زراندنه‌که‌ی، له‌به‌ر ته‌مه‌نی که‌می ده‌ست به کاربوونی پارتی کاری زۆر بۆ به‌ره نه‌کراوه،به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین،له ڕاگه‌یاندراوی دامه‌زراندنمان وله وتوێژه‌کانمان و به‌شداریمان له کۆبوونه‌وه‌و کۆنفرانسه‌کان به ڕاشکاوانه ئاماژه‌مان به پێویستی دروست بوونی به‌ره کردوه، لێشی خافڵ نابین، چوون پێویستی یه‌کی گرنگی کوردستانی یه‌وه، ده‌بێت و هه‌مو لایه‌نێکی نیشتمانی هه‌وڵی بۆ بده‌ن،
4.ڕۆڵی که‌سایه‌تیی‌یه سیاسی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن،له ڕاستای پێکهێنانی به‌ره‌دا? چاوه‌ڕوانی ئێوه له‌وان چی‌یه? وڵام :له ڕاستیدا بێجگه له حیزبه کوردیه‌کان،زۆر که‌سایه‌تی به ناوبانگی کوردی وه‌ک هوونه‌رمه‌ند نووسه‌ر،سیاسه‌ت وانی بێلایه‌ن چه‌ند ساڵه هه‌وڵیان داوه بۆ دروست بوونی به‌ره،چی بو نووسین و چی به وتوێژی ڕادویی،به تایبه‌ت له‌م ساڵه‌ی ئاخردا ڕێزدار کاک دوکتۆر سامان شاڵی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له واشنگتون به گه‌رمی سه‌رقاڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆیه لێره‌دا جێی خۆیه‌تی که زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی ئه‌وانه‌ی پێشوو هه‌روه‌ها کاک دوکتۆر سامان شاڵی به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه وه‌رگیرێت و بۆ مێژوو له یاد نه‌کرێت. له‌هه‌مان کاتدا داواکارین له کاک دوکتۆر سامان ونووسه‌ران وکه‌سانی دیکه‌ی نیشتمانی که هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ له یه‌ک نزیک کردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،نووسه‌ران وهوونه‌رمه‌ندان ده‌توانن وه‌ک چاو‌دێر بێنه ئه‌و به‌ینه‌وه،بزانن کام لایه‌نی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه بووته کۆسپ له پێش پێک هێنانی به‌ره، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێکیان به کۆسپ زانی وه‌ک ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ییان پێویسته که‌بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بکه‌ن وبیانناسێنن،
5.هه‌ڵوێستی ئێوه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ڕۆشنبیرانی نێوخۆی وڵات (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان) چی‌یه? چالاکی‌یه‌کانی ئه‌وان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن به‌تایبه‌تیی که له‌م دوایی‌یانه‌دا به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد ڕاگه‌یه‌نرا?
وڵام : ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، جوڵانه‌وه‌کانی ناو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دووبه‌ش چاو لێ ده‌که‌ین،
به‌شی یه‌که‌میان ،واته زۆربه‌ری هه‌ره زۆری کورده ڕۆشنبیره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن،که زۆر دلسۆزانه هه‌وڵیان داوه بۆ وه‌پێش خستنی زمان و فه‌رهه‌نگ وکولتوری کوردی، زۆر جار به مه‌به‌ستی زیندووکردنه‌وه‌ی هیندێک له فه‌رهه‌نگ و کولتوری دێرینی کورد وهه‌روه‌ها شۆردنه‌وه‌ی هیندێک له کولتوری به زۆر داسه‌پاوی فارسی‌دا چالاکی جۆراوجۆریان له زانکۆ وپێشانگاکانی شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران‌دا کردوه، بۆ فارسه‌کانیان سه‌لماندووه که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوه‌نی هه‌زاران نووسه‌ر و ڕؤشنبیره‌و هه‌روه‌ها خاوه‌نی هه‌زاران فه‌رهه‌نگی جۆراجۆره،که که‌م وڵاتانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م جیهانه هه‌یه‌تی،سه‌ره‌ڕای ده‌یان پلانی قڕکردنی داگیرکه‌ران به‌ڵام هه‌ر زیندووماونه‌ته‌وه. بۆیه پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه ده‌ڕوانێته کار‌و تێکۆشانی ئه‌و به‌شه‌ی ڕۆشنبیران وبه گۆێره‌ی توانا پشتگیریان ده‌کات.
به‌شی دووه‌م، چه‌ند که‌سێکین که ڕێژیم به مه‌به‌ستی خۆی به کاریان دێنێ و له زۆر شۆێن وڕاگه‌یاندنی جیهانی به‌مه‌به‌ستی دانپێنانی ئێران به مافه‌کانی کوردستاندا پێشانیان ده‌دا، دیاره ئه وکه‌سانه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ناسراون، که‌س باوه‌ڕیان پێ ناکات.لای ئێـمه‌ش ناسراون. سه‌باره‌ت به دروست بوونی ئه‌و به‌ره‌یه‌ش له ناوخۆی وڵات ، بۆ ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی جارێ زووه نه‌زه‌ریان له‌سه‌ر بده‌ین، ده‌بێت ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕوان بین و کاره‌کانیان ببینین و هه‌ڵی سه‌نگێنن ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تاچه‌نده له‌خزمه‌ت به‌ره‌ژه‌وه‌ندی یه‌کانی گه‌لی کورد دایه، به‌ڵام ده‌توانین ئه‌وه بڵیین که‌به‌شێک له به‌شدارانی نێو ئه‌وه به‌ره‌یه که‌سانی خۆشناو خۆشه‌ویستن له نێۆ خه‌ڵکدا.
6. ئاڵۆگۆڕه خێراکانی ئێران و ناوچه ئاماژه‌ن به‌گۆڕانکاری له ئێران دا، پێتان وایه حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تا چ ڕادده‌یه‌ک ئاماده‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستان? پێتان وایه کێشه‌کانی نێوان حیزبه‌کان کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر خۆ ئاماده‌کردن بۆ بارودۆخی نوێ و له لایه‌کی دیکه‌وه پێکهێنانی به‌ره ده‌بێ?
وڵام،به بۆچونی ئێمه ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ئیستا خۆیان بهێڵنه‌وه ئاماده‌یه‌کی وایان نی یه بۆ هه‌رچه‌شنه ئاڵۆگۆڕێک له ناوچه‌که‌دا، چون ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێنه‌وه کوردستان هه‌رهه‌مان سیاسه‌تی حیزبایه‌تی له‌وێش په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی بێ سه‌روبه‌ره‌یی ناوچه‌که، له‌وبه‌ینه‌دا چه‌ند حیزب ولایه‌نێک به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، هه‌ژاری وبێکاریش ڕو له‌خه‌ڵکه‌که ده‌کات، ئه‌گه‌ر هه‌ژاری و بێ یاسایی له ناوخه‌ڵکدا هه‌بێت ئه‌وا بێگومان بیری نه‌ته‌وه‌یی کز ده‌بێت وخه‌ڵک خۆزگه به زمانی حوکمداری داگیرکه‌رانی پێشوو ده‌خوازێت، بۆێه ئێمه ده‌توانین به کورتی ئه‌وه بڵێێن که پێویسته پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر به په‌له هه‌وڵ بده‌نه بۆ پێک هێنانی به‌ره‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه، هه‌روه‌ها ئاڵ وگۆڕیش به سه‌ر سیاسه‌تی خۆیان دابێنن و بڕێک پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هه‌مه لایه‌نه بۆ ئاڵ و گؤری چاوه‌ڕوان کراو له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده بکه‌ن.
7. به بڕوای ئێوه هۆکاره‌کانی پێکنه‌هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی تا ئێستا، چین? به بڕوای ئێوه کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای پێکهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه چین? تکایه ڕاشکاوانه باسیان بکه‌ن. وڵام : ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئیستا له هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به به‌ره به‌شداریمان نه‌کردوه، ناتوانین هۆیه‌کی تایبه‌تی باس بکه‌ین. سوپاس بۆ ماندوو بوونتان.
2006-06-21 19:49:04
19 ساڵ و 7 مانگ و 7 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان