سه‌ره‌خۆشینامه‌ی عارف باوه‌جانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی کۆچکرددو کاک سه‌باح هه‌ورامی.
عارف باوه‌جانی
برایانی ماته‌مبارم و کورانی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردو کاک سه‌باح هه‌ورامی: کاکه کارزان و کاکه کاروان.
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه رۆژی 5شه‌ممه 29.11.2012 هه‌واڵی دڵته‌زێنی کۆچی له ناکاوی باوکی خۆشه‌ویستانم پێگه‌یشت. ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه ناخی هه‌ژاندم.

کۆچی دوایی کاک سه‌باح ته‌نیا خه‌می نه‌خسته ناخی ئێوه‌و بنه‌ماڵه‌تان، بگره ئه‌م هه‌واڵه هه‌موو ئه‌ویندارانی ده‌نگی و هاوسه‌نگه‌رانی نیگران کردوه. باوکی به‌رێزتان هونه‌رمه‌ندێکی خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو، بێجگه له کاری هونه‌ریش پێشمه‌رگه‌یه‌کی نیشتیمان په‌روه‌رو دیرێنی وڵاته‌که‌مان بوو.
به ناوی خۆم و گشت هه‌ڤاڵانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و بنه‌ماڵه‌که‌م، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه‌و گشت بنه‌ماڵه‌ی به‌ریزتان ده‌که‌م، و خۆم به شه‌ریکی خه‌م و ماته‌مباریتان ده‌زانم.
باوکی به‌ڕێزتان هاورێیه‌کی به وه‌فای پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و شه‌خسی من بوو. زۆر به داخم له‌وه‌ی که به هۆی سه‌فه‌رکردنم نه‌متوانی له نزیکه‌وه له‌و خه‌مه‌تان به‌شداری بکه‌م.
هیوادارم ئاخرین کۆسپ و ناخۆشی بێت بۆ بنه‌ماڵه‌که‌تان.
براو هاوخه‌متان
عارف باوه‌جانی / سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
30/11/2012 ئۆسڵۆ
2012-12-01 11:59:12
13 ساڵ و 2 مانگ و 15 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان