منیش له‌گه‌ڵم، به‌ڵام.نووسینی: ئه‌تابه‌کی ئه‌سکه‌نده‌ری
نووسینی: ئه‌تابه‌کی ئه‌سکه‌نده‌ری
ئه‌بێ بڵێم منیش له‌گه‌ڵم و زۆر وایه، فیدرالیزم چاره‌سه‌ری هیچ ده‌ردێک ناکا و هیچ له خودموختارییه‌که‌ی پێشوو داوای ئه‌کرا جیاوازی نییه. هه‌رچه‌ند له روانگه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌وه جووت نه‌بوونی
منیش له‌گه‌ڵم، به‌ڵام...
نووسینی: ئه‌تابه‌کی ئه‌سکه‌نده‌ری
وه‌کوو ئه‌زانین ئایدیۆلۆژی بریتیه له کۆی رێنموونیه‌کانی بۆچوونێک له روانگه‌ی هزر و پڕاتیکه‌وه. ره‌فتار و رێنمونیه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ر و له به‌رامبه‌ر بۆچوونه بنه‌ڕه‌تیه‌کان واته جیهانبینی‌دا که‌ڵکی لێوه‌رئه‌گیرێ. ئینجا هه‌مان ئایدۆلۆژی، گوایه هه‌ندێجار، یان به بۆچوونی هه‌ندێک به‌گشتی و له هه‌موو کاتێک‌دا رێگه‌مان لێ ئه‌گرێ راستیه‌کان ببینین. ئه‌گه‌ر وابێ له بواری پراکتیکیسیاسیدا مه‌ترسی گه‌وره له‌و سیاسه‌ته‌وه دێ که که‌پراکتیکییه‌که‌یله‌سه‌ربنه‌مایئایدۆلۆژی دامه‌زراوه.
جا سیاسه‌تێکم بۆ ناو به‌ره وانه‌بێ!
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی ئه‌یانناسین راستی و رۆژه‌ڤ له روانگه‌ی ئایدۆلۆژیای خۆیانه‌وه ئه‌بینن و به‌و شێوه‌یه خۆیان و ته‌نها خۆیان به ڕه‌وا ئه‌زانن و ره‌وایی خۆیان به پیرۆز و پاکیزه دائه‌نێن. ئه‌ندێشه و بیروبۆچونی خۆیان بنه‌مای راستی و راسته‌قینه‌یه. لایه‌نی ئه‌وان راسته و، ئه‌وی دی هه‌ر هه‌مووی ناڕاست و دوژمنکاره. کاتێکیش که خۆی راست بێ و نموونه‌ی پاکی، دوژمنی ئه‌و، نه‌ک هه‌ر دوژمنی ئه‌و، به‌ڵکوو دوژمنی کۆمه‌ڵگایه و دوژمنی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیه.
ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌مه‌دوو حێزبی رۆژهه‌ڵاتی، حزبی دیموکراتی کوردستان و سازمانی زەحمەتکێشان له‌سه‌ر بناغه‌یپلاتفۆرمی "فیدرالیزم" و "ئێرانی فیدرال" رێککه‌وتن و هه‌ندێ لایه‌ن زۆر به توندی دژی ئه‌و یه‌کگرتنه بوونه‌وه و به‌یاننامه‌یان له‌سه‌ر بڵاو کردوه‌و و بۆ نموونه وتیان که ئه‌و جۆره رێککه‌وتنانه چ په‌یوه‌ندی به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و له‌ناوبردنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر گه‌لی کوردستان نییه و، له هه‌مان کات‌دا دژی به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده و ئازادیخوازی کوردستانه. "فیدرالیزم" نەک تەنها ڕێگاچارەی کۆتاییهێنان به ستەمی نه‌ته‌وایه‌تی و چارەسەری کێشه‌ی کورد نییە. بەڵکو هەڵکردنی ئاڵای جەنگ و جیاسازی و پاکسازی نه‌ته‌وه‌ییه. هەروەک ئەو سیناریۆیانەی کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە یوگوسلاڤیا و عیراق بینیمانن...
ئه‌بێ بڵێم منیش له‌گه‌ڵم و زۆر وایه، فیدرالیزم چاره‌سه‌ری هیچ ده‌ردێک ناکا و هیچ له خودموختارییه‌که‌ی پێشوو داوای ئه‌کرا جیاوازی نییه. هه‌رچه‌ند له روانگه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌وه جووت نه‌بوونی لایه‌نی ئایدیۆله‌ژیک وای لێکردوون هێزه‌که‌ی تر به دوژمنکاری خۆیان بزانن و کاتێکه خۆیان به هێزی کرێکاری ئه‌زانن دیاره ئه‌وانی تر ئه‌بێ به پێچه‌وانه بن.
به‌ڵام منیش له‌گه‌ڵم و له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نها خاڵه‌ی که خاڵی سه‌ره‌کی و خاڵی بنچینه‌یی و خاڵی وه‌رگێڕانه ئه‌وه‌یه که فیدرالیزم ، چاره‌سه‌ری هیچکام له کێشه‌کان نییه و... به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی نه‌ک هه‌ر ئازادی نگاتیڤ به‌ڵکوو ئازادی پۆزتیڤیش دابین ئه‌کا. ئه‌گه‌ر ئازادی نگاتیڤ رزگاربوونی مرۆڤه له کۆت و به‌ندی سه‌ر رێگای بزاوتن و ئه‌ندێشه‌ی، له سه‌ربه‌خۆیی‌دا به قۆناغێکی پێشکه‌وتووتر به پله‌یه‌کی باڵاتر ئه‌گات، به‌کرده‌وه له کۆت و به‌ند رزگاری ئه‌بێ، به‌کرده‌وه مافی هه‌ڵبژاردن و مافی چاره‌ی خۆنووسینی ئه‌بێ و بڕیارده‌ری چاره‌ی خۆیه‌تی به‌ده‌ر له گوشار و پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ردا زاڵ کردووه. سه‌ربه‌خۆیی له خودی خۆی‌دا ویستی مرۆڤ و نه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگ و بوونی کورد ئه‌نوێنێته‌وه. هاوسه‌نگی و هاوتایی له قه‌باری جیهانی‌دا، ده‌وڵه‌تی هاوتای ده‌وڵه‌تانه و بۆیه:
ته‌نها چاره و ته‌نها ئاڵترناتیڤ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.چونکه ئه‌و ئاڵترناتیڤه ویست و داوای هه‌ر هه‌مووان دابین ئه‌کا.
¢ لایه‌نی سیاسی نوێنه‌ره‌وه‌ی بورژوازی کورد ئه‌بێ پێی خۆش بێ، چونکه تیایدا ئه‌بێ به ده‌سه‌ڵاتدار، واته بازاڕی ناوخۆی کوردستان تاپۆ ئه‌کا بۆ خۆی و له رێگه‌ی سیسته‌می ئابووری ناوه‌ندییه‌وه داهاتی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی هی خۆی ئه‌بێ.
¢ هێزه‌کانی لایه‌نگری کرێکاران ئه‌بێ پشتگیری بکه‌ن چونکه تیایدا ئه‌بن به خاوانی بازاڕێکی چه‌قبه‌ستووی نه‌ته‌وه‌یی و، کار و سه‌رمایه، چه‌وسانه‌وه و زێده‌بایی، پاتریسیه‌ن و پله‌بیه‌ن له به‌رامبه‌ر یه‌ک‌دا ریز ئه‌بن و هێزی چه‌پ و کریکاری ئه‌توانێ له مه‌یدانێکی راسته‌وخۆ و ناسراو و دیاریکراودا خه‌بات و تێکۆشانی خۆی به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی درێژه پێ بدات.
¢ هێزی سیاسی دیموکرات و ورده‌بورژوازی ئه‌بی داکۆکی له کوردستانی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن، چونکه وه‌کوو لایه‌نی دووه‌م و سێیه‌می لاوه‌کی له رژیمی فیدراڵی، ئه‌بن به هێزی یه‌که‌می لاوه‌کی و له پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی له که‌وشه‌نی کوردستانی سه‌ربه‌ست‌دا خۆیان ساخ ئه‌که‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزی ره‌نجده‌ر و کریکاری یان بورژوازی ئه‌که‌ون.
وا ده‌رئه‌که‌وێ که زۆر لایه‌ن له‌وه ئه‌ترسن یان له‌وه ئه‌پرینگێنه‌وه که دان به ڕاستیه‌کان بنێنن و دان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ک ئاڵترناتیڤی سروشی و رۆژه‌ڤی ناوچه‌که‌دا بنێن. به‌ڵام وه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن و ئه‌یزانن ئه‌وه ئایدیۆلۆژییه به‌ری به به‌ره‌گه‌ی چاویان گرتووه، هه‌رچه‌ند لایه‌نی سیاسی ئایدیۆلۆ‌ژیک، پێچه‌وانه‌ی لایه‌نی سکتاریست و فاندامێنتالیست، به واتای لایه‌نی گه‌شبین و راستگۆ بووه، که‌چی وا پێ ئه‌چێ بایه‌خه‌کان باییان گۆڕاوه. به‌ڵام با هه‌موو لایه‌نێک له روانگه‌ی ئایدیۆلۆژیکی خۆیه‌وه له دیارده‌که بڕوانێ، بۆ نموونه من خۆم هه‌ر شتێک له به‌رژه‌وه‌ندی کورد نه‌بێ و له‌گه‌ڵ ستڕاتیژی به‌رژه‌وه‌ندی کورد یه‌ک نه‌گرێته‌وه پێم هه‌ڵه‌یه... جا بوونی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ، به واتای بوونی کوردستان یان که‌وشه‌نێکی خاوه‌ن بازاڕی چه‌قبه‌ستووی یه‌کگرتووی ناو سنوورێکی سیاسی که هه‌ر دوو لایه‌نی تێز و ئانتی‌تێز به زه‌قی تیا به‌رجه‌سته ئه‌بێته‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی که لایه‌نگری دادی کۆمه‌ڵایه‌تین و یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ری چینایه‌تی و گشتییان لامه‌به‌سته، بورژوازی ده‌سه‌ڵاتداری کورد و هه‌روه‌ها ئه‌و کرێکاره‌ی که ئه‌بێ ببێ به‌ده‌یهێنه‌ری سه‌نتزێکی به‌ره‌نجامی ناکۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ململانێی چینایه‌تی، به ئاشکرا و به سروشتی ترین شێوازی پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رجه‌سته ئه‌بنه‌وهØ›بۆیه:
باشرین ئاڵترناتیڤ، بۆ بنێشته‌تاڵه‌ی خودموختاری و فیدرالیزم و برایه‌تی درۆینی گوێزان و موو، یه‌که‌مین و که‌مترین ماف و هه‌قی نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی، هه‌مان سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی کوردستانی سه‌ربه‌سته.
2012-12-01 20:14:39
13 ساڵ و 2 مانگ و 7 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان