وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داواش له گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی وجیهانی ده‌که‌ین، که زیاتر له‌و کاره‌ساته بکۆڵنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستێکی دوژمنکارانه له نێۆ ئه‌و کاره‌ساته هه‌یه با ئاشکرا بکرێت و جیهانی لێ ئاگادارکرێته‌وه
ڕاگه‌یاندراوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی شێنێاوێی پیرانشار

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه به‌ره‌به‌یانی رۆژی 5 شه‌ممه 15ی سه‌رماوه‌زی 2712ی کوردی، هه‌واڵی دڵته‌زێنی ڕوودانی ئاگر له له قووتابخانه‌ی شیناوێ نزیک شاری پیرانشاری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵابووه. که به پێێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کان 38 خۆێندکار برینداره، که برینی به‌شێکیان جێگه‌ی مه‌ترسییه.
دوای ده‌رکه‌وتنی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان، به‌رپرسانی ڕێژیم له به‌رامبه‌ر ئه‌و قووتابخانه زۆر که‌مته‌ر خه‌میان کرده. هه‌روه‌ها تا ئیستاش ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێگه‌ی به ناوه‌نده‌کانی هه‌واڵ نه‌داوه که ڕوماڵی ڕووداوه‌که بکه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند گه‌نجێکی شاری پیرانشار بانگهێشتی ئیتلاعاتی پیرانشار کراون، به تاوانی ئه‌وه‌ی که به کورته نامه‌ی ته‌له‌فونی نامه‌یان ناردوه بۆ هیندێک میدای کوردی.
ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ڕێژیمی داگیرکه‌ری کوردستان، شک و گومانێکی زۆری دروستکردوه. که وێده‌چێت ده‌ستێک و مه‌به‌ستێک له پشت ئه‌م کرده‌وه هه‌بووبێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، نگرانی خۆی له مه‌ر ئه‌و کاره‌ساته که پۆلێک له کیژانی خۆێندکارو نه‌وه‌ی دوارۆژی وڵاته داگیرکراوه‌که‌مانی تێدا برینداره پێشانده‌دا. له ڕوانگه‌ی پارتیمانه‌وه ئه‌م ڕووداوه به ڕووداوێکی دڵته‌زێن ده‌بێت له مێژووی کوردستاندا تۆمار بکرێت.
وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داواش له گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی وجیهانی ده‌که‌ین، که زیاتر له‌و کاره‌ساته بکۆڵنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستێکی دوژمنکارانه له نێۆ ئه‌و کاره‌ساته هه‌یه با ئاشکرا بکرێت و جیهانی لێ ئاگادارکرێته‌وه.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هیواداره که ئه‌و کیژه خۆێندکارانه‌ی کوردستان به زووترین کات برینه‌کانیان سارێژ کرێته‌وه‌و بگه‌رێنه‌وه قووتابخانه. هه‌روه‌ها جێگه‌ی خۆیه‌تی که تا کاتی چاکبوونه‌وه‌یان مافی خۆێندنی ئه‌مساڵیان لێ زه‌وت نه‌کرێت، و به نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتن خۆێندنی ئه‌مساڵیان بۆ ئه‌ژمار بکرێت.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سڵاو و ڕێز ئاراسته‌ی باوک و دایک و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قووتابیه خۆشه‌ویستانه ده‌کات، ئاماده‌ی ده‌ربرینی هه‌ر جۆره هاوکارییه‌که که له توانادا بێت.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
16ی سه‌رماوه‌زی 2712ی کوردی.
www.psk2006.org