پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو ٢ قووتابیە لە دەست چووەمان دەکات، و هەروەها پشتیوانی بۆ رۆژی ماتەمینی ٢٣ی سەرماوەز دەردەبرێت.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان پشتگیری مانگرتن و خەمباری سەرتاسەری رۆژی ٥ شەممە ٢٣ی سەرماوەز دەکات.

بەداخەوە دوای روودانی کارەساتی قووتابخانەی شێناوی و سووتاندنی پۆلێک لە کچانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها تا ئیستا ٢ قووتابی بە ناوەکانی سەیران یەگانەو ئیلهام ئیسماعیل پور کۆچی دواییان کردوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو ٢ قووتابیە لە دەست چووەمان دەکات، و هەروەها پشتیوانی بۆ رۆژی ماتەمینی ٢٣ی سەرماوەز دەردەبرێت.
داوا لە گشت خەڵکی خۆراگری کوردستان دەکەین کە ئەوانیش لەم رۆژە ماتەمینەدا هاوخەم و پشتیوانی بۆ بنەماڵەی قوربانیان و گیان لە دەستداواندەرببرن و بەشداری بکەن.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢١ی سەرماوەزی ٢٧١٢ی کوردی.
١١/١٢/٢٠ ١٢ ی زاینی
2012-12-11 20:15:34
13 ساڵ و 2 مانگ و 7 کاتژمێر و 22 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان