من لەو ماوەی کە نزیک بە ٧ ساڵە وەک بەرپرسی پارتی سەەربەستیی کوردستان درێژە بە خەباتی خۆم دەدەم، لەو ماوەدا چەندین جار پلانی جۆراوجۆری دور لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە من کراوە.
ڕوونکردنەوەیەک لە عارف باوەجانی بۆ ڕای گشتی کوردستانیان.

خوشک وبرایانی کوردستانیم.
بەداخەوە هەر کەس بۆ بچووکترین داوای مافی تاکەوە بگرە تا داوای ماف بۆ کۆمەڵەگایەکی چەند ملۆێنی خەبات بکات، ئەویش بەرامبەر بە ڕێژیمێکی درندەی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێژیمێک کە دەزگای سیخوری تێیدا باڵادەستدەبێت، دەبێت چۆن لەگەڵ مافخوازانێک هەڵسوکەوت بکات. لە درێژەی تەمەنی نزیک بە ٣٤ ساڵی ئەم ڕێژیمە زیاد لە ٣٤٠ هەزار جۆر کردەوەی نامرۆڤانە بینراوەو بیسراوە، گەورەترین سەرمایەی ئەم ڕێژیمەش دابینکراوە بۆ سەرکوپکردنی نەیارانی خۆیان.
من لەو ماوەی کە نزیک بە ٧ ساڵە وەک بەرپرسی پارتی سەەربەستیی کوردستان درێژە بە خەباتی خۆم دەدەم، لەو ماوەدا چەندین جار پلانی جۆراوجۆری دور لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە من کراوە.
بە ناوی منەوە ئیمەیلی فریودەرانە و چاتی ناشایستە کراوە. هەر ئەمرۆش لە لایەن ئاشنایەکەمەوە کە زۆر سوپاسی دەکەم، ئاگادارکرامەوە کە بەرامبەر بە کەسێک بە ناوی منەوە قسەی ناجۆر کراوە.
بێجگە لەوەش ٢ مانگ پێش پروپاگەندەیەکی دوور لە ڕاستی لە سەر من گوایا لە باشوری کوردستان دەستبەسەرکراوم، و زۆر پروپاگەندەی دیکەی دوور لە ڕاستی بەرامبەر بە من کراوە. کە کاتێک دەچیتە ڕیشەی ئەم کردەوانەوە ئاشکرا دەبێت کە بەشی زۆری پیاوانی سەربەرێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانن. ئیستاش کە خۆمان بۆ بەستنی کۆنگرەی دووەم ئامادە دەکەین، ئاگاداری زۆر پلانی تایبەتین بۆ تێکدانی کۆنگرە و یا ترساندنی بواری ئەمنی کۆنگرە، و لەکەدار کردنی کەسانی چالاکی ناو پارتەکەمان.
هەروەها چەندین جار وشەی ناشیرین و دوور لە ئەخلاقی سیاسی بەرامبەر بە من لە سایت و ڕایەڵەی کۆمەلایەتی فایسبووک کراوە، دوایش ئاشکرا بووە کە لە لایەن کەسانی ناسراو لە ڕیزی یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بوون. بۆ ئەو کارەش چەندین جار لایەنی بەرپرسمان لێ ئاگادارکردوەتەوە. لە وڵامدا ڕایانگەیاندووە کە گوایا هەنگاوی ڕێکخستنی بۆ هەڵدەگرن و چارەسەری دەکەن. کە چی لە باتی چارەسەرکردن دەبسینەوە ڕۆژانە زیاد دەکات.
من لەم ڕوونکردنەوەدا : هەموو ئاشناو پارت و لایەن و دۆستانم ئاگادار دەکەمەوە، کە تکایە هەر جۆرە ئیمەیل و نووسراوەیەکی ناشایستە بە ناوی منەوە بە دەستیان دەگات، بە منی وەرنەگرن، ئەگەر بشتوانن هاوکاریمان بکەن ڕاستەوخۆ! خۆم یا هاورێیانی نزیکمی لێ ئاگادار کەنەوە.
دەمەوێ ئەوەش بۆ داگیرکەرانی کوردستان و نەیارانی بیروباوەر وپارتەکەشم ڕوونکەمەوە، کە ئەگەر سەدان پروپاگەندەو تۆمەتی لەوە ناخۆشترم بۆ دروستبکرێت، من زیاتر پەرە بە خەبات و تێکۆشانی مافخوازی و سەربەخۆخوازی خۆم دەدەم، و هەرگیز بە و کردەوانە بە چۆکدا نایەم. شانازیش بەوە دەکەم کە بە بەردەوامی و ڕاستگۆیی نەتەوەییم نەیارانم تووشی نگرانی کردوە.
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو کوردستانێکی دیمۆکرات و سەربەخۆدا.
برای هەموو کوردێکی نیشتیمانپەروەر
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٥/ ١٢ / ٢٠ ١٢ ئۆسل٠¶