راستە ژمارە و ئامار بۆ لایەنێکی سیاسی گرینگە بەلام گرینگ ترلەوش پەیامیکە کە ئەم پارتە ئاراستەی هاوولاتی و جەماوەری دەکات : " هاوڵاتیانی وڵاتداگیرکراو" یا" کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو" خەبات بۆ "سەربەخۆیی ولات" لەپیناو" سەربەستی کوردستان" یا لە یەکەم رۆژی دروستبوونیەوە
چاوەرێێ کۆنگرەیەکی پر دەسکەوتی نەتەوەیی لە کۆنگرەی دووەمی پسک دەکەم
ئامینە فەیزی / بەریتانیا

ساڵی ٢٠ ١٢ زۆری نەماوەبۆسالی تارە دەبی بیر لەوەبکەینەوەکە چی بکەین و بۆ وڵاتەداگیرکراوەکەمان چ مزگینیکی دلخۆشکەرمان هەبێت. ساڵی١٢ کۆمەڵێک ڕووداوی ناخۆش ڕوویدا، کە یەک لە هەمووان ناخۆشتر سووتانی ئەو قووتابخانەیە بوو لە ئاوایی شێناوێی پیرانشار، کە نزیکەی ٣٨ کچە کوردی مناڵ لە پۆلەکانی سەرەتایی خۆیندن سووتان و بەداخەوە تائەم کاتەی ٢ لەو مناڵانەگیانیان لەدەست داوە. هەروەها مانگرتنەکانی ٦٨ رۆژەی مانگرتووانی بەندیخانەکانی باکور، و کێشەکانی مالکی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش، دەچنە نێۆ ڕووداوە ناخۆشەکانی کوردستان لەم ساڵەدا.
هەر لەمساڵەشدا چەندین پارت و لایەنی کوردستانی کۆنگرەی خۆیان بەست. کە کوردە نەتەوەیی و سەربەخۆخوازەکان زۆر بە وردی چاوەریی ئەوەیان دەکرد کە هەنگاوی نۆێتر لە هیلی نەتەوەیی و سیاسی ئەوحیزبانە بێتە ئاراوە. بەڵام لە ئاکامی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی بەشێک لەو حیزبانە، نۆێکارییەکی واکە لە بەرەو پێش بردنی بیرو هەستی نەتەوەیی داکاریگەری بخاتەسەر بەرنامەو پێرەویان نەکەوتە بەرچاو. من پیم وایە دەتوانری ئەوچاوەروانیە لە کۆنگرەی دوهەمی پارتی سەربەستی کوردستان بکریت کە بەرەو کۆنگرەی دووەمی خۆی هەنگاو دەنێت. حەقی خۆیەتی کە چاوەروانی لە ئاکامی کۆنگرەی پارتێک بکەن کە لە سەرەتای دروستبوونیەوە باس لە سەربەخۆیی وپیکهاتنی دەوڵەتی کوردی دەکات. وەلەوەتی کەوتۆتەقۆناغی کاری سیاسی وە هەمیشە لەهەوڵی بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی سەربەخۆخوازیی دابوە.
راستە ژمارە و ئامار بۆ لایەنێکی سیاسی گرینگە بەلام گرینگ ترلەوش پەیامیکە کە ئەم پارتە ئاراستەی هاوولاتی و جەماوەری دەکات : " هاوڵاتیانی وڵاتداگیرکراو" یا" کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو" خەبات بۆ "سەربەخۆیی ولات" لەپیناو" سەربەستی کوردستان" یا لە یەکەم رۆژی دروستبوونیەوە بەردەوام لە سەر نووسراوەو بەیاننامەکانیدا، ڕێکەوت و ساڵی کوردی هاوتای ڕێکەوت و ساڵی میلادی یان هەتاوی نووسیوە. ئەمەش خۆی هاندەر بووە بۆبەکارهینانی هەمو ئەوشتانەی کە وجودی سەربەخۆی نەتەوەکەمانی پیدەناسرێتەوە. ئەدەبیاتی ئەم حزبە دایم وەبیر تاکی کوردی دێننەوە کە ولاتەکەی داگیر کراوە .ئەرکی هەمو کوردیکە کەبۆ سەربەخۆیی خاک وزیدی خۆی حەول بات ولەیەکەم هەنگاوداخۆبە ئێرانی نەزانیت ئێرانی بوونیکی بە زۆر بە سەردا سەپاو،کورد ئەگەر بە وتەی ئێرانیخوازان ئێرانیە ئەدی بۆ خەبات لە دژی دەکەین. پارتی سەربەستی زۆرجار باس لەوە دەکات کە بۆ هەموو فەلەستیینیەک بە خەڵکی ئاسایی و سیاسیەوە شانازیەکە خۆی بە فەلەستینی دەزانێت نەک بە ئیسرائیلی، جیگای داخە زۆر لە حیزبە سیاسیەکانی ئێمەی کورد خۆیان بە ئێرانی دەزانن. چەندجارمان گۆێ لێبووە کە کێشەی فەلەستین بۆ سەربەخۆیی، لە کێشەی کورد زیاتر بە ڕەوا دەبینن و پێێانوایە کورد دەبێت بە شێوەی فیدراڵی یا هەر ناوێکی دیکە لە ژێر دەسەڵاتی مەرکەزی تاراندا بمێنێتەوە.
بەرەو کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.
وەک باس دەکرێت کە لە نێوان ٤٠ تا ٥٠ رۆژی دیکە کۆنگرەی دووەمی ئەم پارتە دەبەسرێت. چاوەروانیکی زۆر هەیە کە پارتی سەربەستی هێڵە نەتەوەییەکانی خەباتی کوردزیاتر بەرجەستە بکاتەوە .
منیش لیرەدا ١٠ خاڵ دەخەمەرو وە ئاراستەی کۆنگرەی دوهەمی دەکەم، هیواداریشم کە هەر تاکێکی کوردی ودلسۆزی نیشتمان پێشنیاری باش بخاتە بەردەم کۆنگرە بۆدەولەمەندکردنی بریارەکانی لەپیناو پێشکەوتنی زیاتری جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.
١- داوکارم کە بەردەوام لە سەر دروشمی کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و سەربەخۆدا ڕاوەستن و لێی پاشگەز نەبنەوە.
٢ - با یەک لە ئەرکاکانی کۆنگر با کۆکردنەوەی سەربەخۆخوازان بێت لە دەوری یەک.
٣ - با کۆنگرەیەک شەری براکوژی لە کوردستان وئەگەری هەرجورە هەلویستی لە شیوەیە بە تەواوی ریسوا بکات، دەبی سیاسەت و کاری پارتی سەربەستیی کوردستان نەفرەت لە شەری براکوژی وشەری کورد لەگەل کورد بێت. داواش بکرێت لە هەموو حیزبەکان لە لایەن خۆیانەوە هەمان بریاری لە سەر بدەن.
٤ - کۆنگرە هەول بدات بۆ دروستکردنی بەرەیەکی نەتەوەیی و ئاشتەوایی تەواو لە کوردستاندا.
٥ - با کونگرە وەک سەروەرییەکی نەتەوەیی: هەر جۆرە دانیشتنێک لەگەڵ فارسە ناشیونالیستەکان کە دان بە مافەکانی گەلی کورددا نانێن ڕەت کاتەوەوبە ئاگاداری گشت لایەنەکانیشی بگەیێنیت.
٦ - بەو هیوایە لە کۆنگرەی دووەمدا ڕێگەی زیاتر بە هاتنە پێشەوەی ژنان بدرێت کە لە خەباتی نەتەوەیی بەشداربن. تا هاوکات بتوانن کاریگەریان لە سەر پێشکەوتنی کۆمەڵگاداهە بێت وبەم جۆرە کۆمەڵگالە بیری پیاو سالاری وەخەبەر بێننەوە.
٧- لەو کۆنگرەیەدا بالاوانی کوردپەروەر بگەنە ئاستی سەرکردایەتی تا بەبەشداری هەمو جین و تویژەکانی کۆمەلگا کار بکەین بۆ نەهێشتنی پیلانە پر لەمەبەستەکانی ئاڵودەکردنی لاوانی وڵاتەکەمان بە مادەی هۆشبەر وە دەیان پیلانی تری دیکەش کە پر مەترسیین لە سەر رۆلەکانی وڵاتەکەمان.
٨ - کۆنگرە با بانگهێشتنی کوردستانیان بکات، بۆ پاراستنی ئاسەوارەکان، کە پێناسە لە مێژوو و شارستانیەتی ئێمەی کورد دەکەن.
٩ - بابریار بدریت کە زمانی کوردی، جلوبەرگی کوردی، نووسراوەکانی حزبی ، دروشمی نێۆ هۆڵ و شۆێنەکان، کاری کۆر و کۆبوونەوە و یادەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان بەکار بهیندری لەپیناو پاراستنی ئەو زمان و فەرهەنگە دێرینەی ئێمەی کورد کە سەدان ساڵە پلانی جۆراوجۆر لە ئارادایە بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوە لە بایخی . با یەکێک لە پەیامەکانی کۆنگرەش بۆ خەڵکی کوردستان ئەوە بێت، کە داوا لە خەڵک بکرێت کە زمان و فەرهەنگەکانی وڵاتەکەمان زیاتر بپارێزن.
١٠ - کۆتلەبازی و جەناحبازی ئەو ڤایرۆسەیە کەژیانی زۆر لە حیزبەکانی گرتووەوتەوە و لە ک٠¶لنابێتەوە. لە نێۆ کۆنگرەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە تەواوی بریاری لەسەر بدرێت و یاسایەکی بۆ دیاری بکرێت لە بەرامبەر بە کاری هێنانی.