به‌ڵێننامه‌ی ئابڕوی (شه‌ره‌فی) ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستانی
هیشام ئاکره‌یی
ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان وه‌ک ڕۆژنامه‌وانانی نه‌ته‌وه‌کان وڵاته‌کانی تر، چاوی کۆمه‌ڵگه‌ن له سه‌ر خودی کۆمه‌ڵگه و حکومه‌ت و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی. ڕۆژنامه‌وانان له کاره‌کانیاندا به‌رگری له ئازادی ده‌که‌ن و بانگه‌شه‌ی دیموکراسی و پێشکه‌وتن ده‌که‌ن, هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و هاوچه‌رخ له‌نێو ده‌زگای فه‌رمی و نافه‌رمیه‌کاندا دروست بکه‌ن. هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی چاکسازی نیشتیمانی، نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌ڵێننامه‌ی ئابڕوی (شه‌ره‌فی) ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستانی
The Kurdistan charter honour Press
پێشه‌کیی:
له‌به‌ر به‌رفراون بوونی ڕوبه‌ری گه‌یاندن و پێداچوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان، زانیاریه‌کان و ڕێمنایه‌کان له ڕاگه‌یاندنی جیهانی، نیشتیمانی و ناوچه‌ییدا، و له‌به‌ر پێویستیه‌کان، ئه‌رکه‌کان و به‌رپرسیاریه‌تی (ڕۆژنامه‌گه‌ری نوێ)، پێویسته بنه‌ما و یاسا بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستانیش دابنرێت، گرنگه مافه‌کان و ئه‌رکه‌کانی ئه‌و ڕۆژنامه‌گه‌ریه ده‌ستنیشان بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانان بتوانن کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆیان به گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه ڕێکبخه‌ن.
له‌وانه‌یه له‌به‌ر بارودووخی تایبه‌تی کوردستان، باسکردن له‌سه‌ر به‌ڵێننامه‌ی ئابڕوی (میثاق شه‌ره‌ف) ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستانی کارێکی ئاسان نه‌بێت، ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێت ببێته بیانۆیه‌ک بۆ سه‌پاندنی (سانسۆر) له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستانی و پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، یان کار به‌شێوه‌یه‌کی گه‌ڕه‌لاوژێ بێ ڕێکخستن (ئه‌نه‌رکشیستانه) بکرێت و سووکایه‌تی به ئنتگرێتی(خودی که‌سایه‌تی) و مافه‌کانی تاکه‌کان بکرێت، یان بیروباوه‌ڕی نه‌ژادپه‌رستانه له ڕاگه‌یاندندا زاڵ‌بن.
ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان وه‌ک ڕۆژنامه‌وانانی نه‌ته‌وه‌کان وڵاته‌کانی تر، چاوی کۆمه‌ڵگه‌ن له سه‌ر خودی کۆمه‌ڵگه و حکومه‌ت و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی. ڕۆژنامه‌وانان له کاره‌کانیاندا به‌رگری له ئازادی ده‌که‌ن و بانگه‌شه‌ی دیموکراسی و پێشکه‌وتن ده‌که‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و هاوچه‌رخ له‌نێو ده‌زگای فه‌رمی و نافه‌رمیه‌کاندا دروست بکه‌ن. هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی چاکسازی نیشتیمانی، نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و سیاسی ده‌که‌ن. پێویسته ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان له ناوه‌رۆکدا ده‌ربڕی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان بن له هه‌موو پارچه‌کانیدا له پێناوی ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی، سه‌روه‌ریی و پیاده‌کردنی دیموکراتیه‌کی زیندو، که مافی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستانی به هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه بۆ ئازادی بێ گوشار وبێ چاودێری ئاسایشی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕه‌سمی ئه‌و وڵاتانه کاره‌کانیان ده‌رپه‌ڕێنن، ته‌نیا ئه‌و یاسایانه نه‌بن که په‌یوه‌ندیان به رێساکانی بڵاوکردنه‌وه و کاری به‌ویژدان و بابه‌تیانه‌وه هه‌یه..
ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه هه‌وڵێکی نووسه‌ره بۆ وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌م که‌ره‌سته‌یه‌ی که له‌و گۆڕه‌پانه‌دا هه‌یه. دیاره که ئه‌م هه‌وڵه بێ که‌موکوڕی نییه و پێویستی به ٠Œڕه‌خنه و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی هه‌یه. ئه‌مه ته‌نیا چه‌ند هێڵی گشتین و ستروکتۆرێکه که پێویستی به به‌هێزکردن هه‌یه له ژێر چاودێری یاساییدا له زۆربه‌ی خاڵه‌کانیدا.
بۆ دانانی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه سوود له به‌ڵێننامه‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی، سویدی، بریتانی، میسری و ئوردنی وه‌رگیراوه
پێناسه‌ی ڕۆژنامه‌نووس:
ڕۆژنامه‌نووس ئه‌و که‌سه‌یه که ڕۆژنامه‌گه‌ری ( بینراو، خوێندرا و یان بیستراو) وه‌ک کارێکی فه‌رمی یان پتری وه‌رگرتووه. زانیاری و زانینێکی ئه‌کادیمی هه‌یه و ئاشنای یاساکانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانییه، که له ئه‌نجامی خوێندنێکی زانستی فه‌رمی یان که‌سایه‌تی به‌ده‌ستخستووه و پابه‌نده به یاساکانی بڵاوکردنه‌وه و به به‌ڵێننامه‌ی شانازی ( میثاق شه‌ره‌ف) ڕۆژنامه‌گه‌ری جیهانی، نیوده‌وڵه‌تی و نیشتیمانی.
نه‌ما گشتیه‌کان:
1- مافی ئازادی کار و ڕاده‌ربڕین مافێکی سروشتی هه‌ر گه‌لێک و تاکێکه له گشت یاسا‌و و داب و نه‌ریته جیهانیه‌کاندا. به‌کارهێنانی ئه‌و مافه به شێوازی دیموکراسی له پێناو جێگیربوونی به‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی و مافی هه‌موو گه‌لان و که‌سانه و به بێ جیاوازی به کارده‌هێنرێت.
2- نابێ کاری ڕۆژنامه‌وانی و ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و ڕاده‌ربڕین ته‌نیا له لایه‌ن به‌شێک له کۆمه‌ڵگه مۆنۆپۆڵ و زه‌وت بکربێت و له به‌شه‌کانی تر بێبه‌ر بکرێت، چونکه مافی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاده‌ربڕین هه‌مووان ده‌گرێته‌وه.
3- له ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و کاری دیموکراسی و جیهانگیریدا، هاوڵاتیان مافی خۆیانه که بگه‌نه زانیاریه‌کان و پێیان ئاشنا بن. و ئه‌مه کرۆکی کاری ڕۆژنامه‌وانی و ئامانجه‌کانیه‌تی. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێویسته گه‌ره‌نتی گه‌یاندنی زانیاریه‌کان بۆ هاوڵاتیان به‌شێوه‌یکی ئازاد ئه‌نجام بدرێت. ده‌بێت کارئاسانی زانیاریه‌کان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بکرێت که به‌بێ هیچ سانسۆرێک بتوانن بگه‌نه سه‌رچاوه‌کانی به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵه‌کان. هه‌ر بۆیه‌ش گه‌یاندنی ڕاستیه‌کان به جه‌ماوه‌ر یه‌کێکه له کاره هه‌ر سه‌ره‌کی و بنچینه‌یه‌کانی ڕۆژنامه‌وانان.
4- ه‌بێ په‌نا بۆ دیالۆگ ببرێت له نێوان بیروڕا جیاجیه‌کاندا. ده‌بێ له زمانی توندوتیرژی و توقاندن دوورکه‌ون، که به‌ردی بناغه‌ی دیموکراسین. به‌ڕێوه‌بردنی دیالۆک یه‌کێته له ئه‌رکه پیرۆزه‌کانی په‌یامی ڕۆژنامه‌گه‌ری. هه‌ر بۆیه‌ش پێویسه ڕۆژنامه‌گه‌ری پابه‌ندبێت به ئه‌ده‌بی دانوستان و ڕێزگرتن له ڕا و ڕای جیاواز له سه‌ر هه‌مان پرنسیپ و ڕوبه‌ری بڵاوکردنه‌وه و ماف.
5- ژیانی که‌سایه‌تی و تایبه‌تی هاوڵاتیان، مولکێکی که‌سایه‌تی خۆیانه و ده‌بێت ڕێزی لێ بگێرێت. ده‌بێت ڕێز له که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی ئه‌وان بگیریت به گوێره‌ی یاسا و به‌ڵێننامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی. نابێت شتی که‌سایه‌تی به بێ خواست و یستی خاوه‌نه‌کانیان بڵاوبکرێته‌وه .
ڕه‌خنه گرتن له ژیانی ئه‌و که‌سانه‌ی له کاری گشتی و حزبی سیاسی‌دا کارده‌که‌ن، ڕه‌خه‌نه‌گرتن له هه‌ڵسووکه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی گشتیی یان ئه‌وانه‌ی پۆستێکی نوێنه‌رایه‌تی گشتیان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی خزمه‌تێکی گشتی ده‌که‌ن، بوارێکی ڕۆژنامه‌گه‌رییه ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت.
6- مافه‌کانی موڵکایه‌تی هزری و یه‌کسانی، و مافه‌کانی ژنان و منداڵان و په‌ککه‌وته و پیر، به‌شێکی گشتی له بیروباوه‌ڕی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراسی و هاوچه‌رخ پێکده‌هێنن. بۆیه ده‌بێ ڕۆژنامه‌وانان له کاره‌کانیاندا پابه‌ند‌ی ئه‌و مافانه بن.
7- کاری ڕۆژنامه‌وانی پڕه له ڕودا و پاراستنی سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کان و هه‌واڵه‌کان. ئه‌و کارانه‌ش په‌پیی یاسا پارێزراون. بۆیه ده‌بێ ڕۆژنامه‌وان ئه‌و یاسایانه بزانێت و کاریان پێ بکات و ده‌بێ ئابڕوی( شه‌ره‌فی) کاری ڕۆژنامه‌وانی بپارێزێت و ئه‌وان ئه‌مانه‌تن له ئه‌سۆتی هه‌ر ڕۆژنامه‌وانێکدا.
ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به گوێره‌ی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی:
- مافی ده‌ر‌چوونی ڕۆژنامه و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیستراو و بینراو، بۆ کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندن.
- ڕه‌خساندنی بوار بۆ هاوڵاتیان که بتوانن بیر و ڕاکانیان بڵاوبکه‌نه‌وه له سه‌ر بنه‌مای تۆلێرانس و به گوێره‌ی چه‌ند بنچینه‌یه‌کی ئاشکرا و دستنیشانکراو، که تیایدا ڕێزبگیرێت له رای جیاواز و پیرۆزیه‌کانی تاکی تیا پێشێل نه‌کرێت.
- مافی ڕۆژنامه‌وانان به گه‌یشتن به زانیاریه‌کان له سه‌رچاوه جیاجیاکانیانه‌وه و شێکردنه‌وه‌یان و ئاڵوگۆڕکردنیان و بڵاوکردنه‌وه‌یان به گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی که له لایه‌ن گه‌له‌و په‌سه‌نکراون.
- مافی پاراستنی نهێنی ڕۆژنامه‌وانانه که سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که بڵاویان ده‌که‌نه‌وه، یان نزیکیان ده‌که‌نه‌وه، بیپارێزن.
- بوونی مافی ئازادی بیر و ڕا ده‌ربڕینی به بێ مه‌رج و ئاسته‌نگ، بێجگه ئه‌و شێوه نایاسایانه‌ی که زیانی ماڵی یان ڕه‌وشتی به که‌سێک یان چه‌ند که‌سانێکی دیاریکراو ده‌گه‌ێنیت یان ئه‌وه‌ی بیروڕای نه‌ژادپه‌رستی و دوژمنایه‌تی له نێوان گه‌لاندا په‌ره پێده‌دات.
- قه‌ده‌غه‌کردنی چاودێری له سه‌ر ڕۆژنامه‌کان، هه‌روه‌ها نابێت ڕۆژنامه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئیداری زه‌وتبکرێن بکرێن، دابخرێن یان ته‌گه‌ره بخرێته ڕێگه‌یان و دوابخرین، به بێ بڕیارێکی دادوه‌ری و کۆتایی و به گوێره‌ی یاسایه‌ک که له لایه‌ن گه‌له‌وه په‌سه‌ندکراوه.
- هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ڕۆژنامه‌یه‌ک یان هه‌ر جۆرێکی تری ڕاگه‌یاندن ده‌ربکات، که پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی هه‌یه، ده‌بێ لایه‌نی ئیداری په‌یوه‌ندیدار به نووسراوێکی فه‌رمی ئاگادرابکاته‌وه، و ده‌بێ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداریش له نێوان 3 هه‌فته‌دا له کاتی گه‌یشتنی داخوازی نامه‌که، وه‌ڵامی ئاگادارنامه‌که بداته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌داریه‌وه ئه‌وه داوه‌تنامه‌که ئۆتماتیکی په‌سه‌ند ده‌کرێت.
پابه‌نده‌کان
1- ده‌بێ ڕۆژنامه‌وان پابه‌ندبێت به‌و شتانه‌ی که بڵاویان ده‌کاته‌وه به گوێره‌ی ئابڕوی ڕۆژنامه‌گه‌ری. ڕاستگۆیی و خۆبه‌ستنه‌وه به بیروباوه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری، بوێری، وێژدان، به‌ڵانس و سه‌ربه‌خۆیی، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیه‌کی تر پێشێل بکات، یان هه‌وڵ بدات له ئازادیه ڕه‌واکانی ئه‌و که‌م بکاته‌وه.
2- هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ڕاستی، به ڕێگای لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تیانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی واقعی و زانستی به به‌کارهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاشکرا. لێ پێویسته ڕۆژنامه‌وان پشکنینی ته‌واو بکات له به‌ڵگه‌نامه‌کانی پێوه‌ندیدار به زانیاریه‌کان و قسه‌کان و ده‌بێ بۆ سه‌رچاوه‌کانیان بگه‌ڕێنته‌وه به‌گوێره‌ی یاساکان و نۆرمه‌کانی پیشه‌که.
3- دوورکه‌وتن له بانگه‌شه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه دژ به گه‌لان، ئاینه‌کان و مامه‌ڵه‌کردن به شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه له گه‌ڵ (هه‌مه‌ڕه‌نگی) و ئه‌و جیاوازیانه‌ی له نێوان گۆمه‌ڵگاکاندا هه‌ن به هه‌موو جنس، کو‌لتوور و بیروباوه‌ڕاکانیانه‌وه.
4- ده‌بێ ڕۆژنامه‌وان ڕێگای ته‌واو بگرێته به‌ر بۆ گه‌یشتن به زانیاریه‌کان، هه‌واڵه‌کان و به‌ڵگه‌نامه‌کان و ده‌بێ ئه‌و زایناریانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه ڕاست بکاته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌واو نه‌بن.
5- پاپه‌ندبوون به ئازادی بڵاوکردنه‌وه و ڕاده‌ربڕین له چواچێوه‌ی یاسادا، به شێوه‌یه‌ک که زانیاریه‌کان بگه‌نه جێگای مه‌به‌ست به ئاسانی و گیانی خۆی لێبووردن که دادوه‌رانه تیایدا مافه ره‌وکانی بڵاوکردنه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌وانان و یژدانی کار بپارێزرێت، دیاربن.
6- نابێ ڕۆژنامه‌وان زانیاریه‌کان به ئاگاوه له هاوڵاتیان بشارێته‌وه. نابێ شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌واڵی گونجاو به کاربهێنرێت له کاری ڕۆژنامه‌وانیدا، که واده‌کات ته‌نیا به‌شێک له زانیاریه‌کان ده‌گه‌نه جه‌ماوه‌ر و ڕێگاگرتن له‌و به‌شه‌ی که له‌گه‌ڵ بیروباروڕای ڕۆژنامه‌واندا ناگونجێن، یان له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی که ڕۆژنامه‌وان بۆی کارده‌کات.
7- ده‌بێ ڕۆژنامه‌وان پابه‌ند بێت به مافی گه‌لان له دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆنووسیندا که ده‌ڕژێته خانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و گه‌لاندا.
9- نابێت ڕۆژنامه‌گه‌ری به بێ به‌ڵگه بۆ دروستکردنی تاوانبارکردنی هاوڵاتیان به کاربهێنرێت. و نابێ بۆ بۆ ناوزڕاندن و شکاندی ژیانی که‌سان به‌کار بهێنرێت یان له پێناو مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تیدا بخرێته گه‌ڕ.
9- نابێت ڕۆژنامه‌وان ئه‌و بابه‌تانه بڵاوبکاته‌وه که سه‌رپێچی له په‌یام و یاساکانی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌که‌ن و ڕاستیه‌کان پێشوێنرێن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تیدا.
10- پابه‌ندبوون به یاساکانی بڵاوکردنه و مافه‌کانی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیاری له کاتی وه‌رگرتنیان.
11- ڕۆژنامه‌وان (ڕۆژنامه‌وانان) به‌ر‌پرسیارن به شێوه‌یه‌کی که‌سایه‌تی یان وه‌ک گرۆپ (ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی) له هه‌ر لادانێکی یاسایی یان یاساکانی بڵاوکردنه‌وه، یان به‌کارهێنانی کاره‌که‌ی و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی نادورستدا. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رپرسیاریه‌تی که‌تنکاری له تاوانه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌دا، به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی که‌سایه‌تییه و به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رنوسه‌ر بێتاوانه، ته‌نیا له کاتی ئاشکرابوونی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه و ئاشکرا نه‌بوونی ڕۆژنامه‌وانی به‌رپرسیار له بابه‌ته‌که.
مافه‌کان:
1- به‌گوێره‌ی یاسا و نورمه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان، ژیانی ڕۆژنامه‌وان پارێزراوه و نابێت ئازار به ڕۆژنامه‌وان بگه‌یه‌نرێت، له‌به‌ر ڕای ئه‌و یان له‌به‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌ک. به گوێره‌ی یاسا نابێت ڕۆژنامه‌وان ناچاربکرێن له‌سه‌ر درکاندن و ئاشکراکردنی سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کان. هه‌روه‌ها نابێت هه‌ڕه‌شه له ڕۆژنامه‌وان بکرێت یان ئیستفزار بکرێن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک، بۆ ئه‌وه‌ی شتێک دژ به ویژدانی پیشه‌که یان له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئامانجێکی تایبه‌ت بۆ لایه‌نێک یان که‌سانێک بکات.
2- مافی ڕۆژنامه‌وانه زانیاریه‌کان و هه‌واڵه‌کان له سه‌رچاوه فه‌رمیه‌کان وه‌ربگرێت و مافی وه‌ڵامدانه‌وی هه‌یه له کاتی داواکردنی زانیاری، ئامار و هه‌واله‌کان که له لای ده‌زگاکانی فه‌رمی هه‌ن. هه‌روه‌ها مافی ڕۆژنامه‌وانه به به‌ڵگه‌نامه‌کاندا بچێت، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن که به یاسا نهێنین.
3- نابێ ڕێگا له‌به‌رده‌م کاری ڕۆژنامه‌وان بگیرێت، یان ڕێگایان پێنه‌درێت بنووسن به هۆی بیروڕا یان هۆی سیاسیی و نابێ له به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ڕۆژنامه‌وان له کار بگوێزریته‌وه.
4- کۆبۆنه‌وه گشتیه‌کان و دانیشتنه کرا‌وه‌کان به شێوه‌یکی یاسایی، جێگای ئاسایی کاری ڕۆژنامه‌وانانن و نابێت قه‌ده‌غه‌بکرێن له پێداچۆنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی یان ته‌عه‌دا کردن و سنوردارکردنی جمۆجۆڵی ڕۆژنانه‌وانان.
5- مافی پاراستنی ڕۆژنامه‌وان له جێگای کاری پێویست بۆ ڕۆژنامه‌وان، تاوه‌کوو بتوانن به کاره‌که‌یان هه‌ڵسن، وه‌ک مه‌یدانه‌کانی جه‌نگ و له کاتی ڕۆداوه سرۆشتیه‌کاندا.
6- ڕۆژنامه‌وانان ئازادن و هیچ ده‌سه‌ڵاتیان له سه‌ر نییه ته‌نیا یاسا و ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی نه‌بێت.
7- هه‌ر که‌سێک یان لایه‌نێک مافی ڕۆژنامه‌وان له گه‌یشتن به زانیاری پێشێل بکات سزاده‌درێت وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له که‌سانێک یان لایه‌نێک بکات بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری به ڕۆژنامه‌وان نه‌دات.
8- مافی ڕه‌خنه و ڕاده‌ربڕین بۆ ڕۆژنامه‌وانان هه‌یه، و تاوان نییه ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌وان به خواستێکی پاک شتێک بڵاوبکاته‌وه که لێی دڵنیایه ڕاسته، له دوای هۆشیاری و بابه‌تیانه کارکردن که پێویسته له‌م حاله‌تانه‌دا. پێویسته هه‌ر که‌سێک گومان دابنێته سه‌ر ڕاستی هه‌واڵێک پێچه‌وانه‌که‌ی ئاشکرابکات و ڕۆژنامه‌نووسه‌که ئاگادار بکاته‌وه.
9- هه‌ر به‌ڵگه‌نامه و که‌رسته‌یه‌ک له به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌واندا هه‌یه و په‌یوه‌ندیان به کاری ڕۆژنانه‌وانه‌وه هه‌یه، به‌ڵگه‌ی تاوانباری له هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یکی یاساییدا ناژمێردرێن و ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان لیستێک به‌ناوی ئه‌و شتانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌دارگرتووه بنووسن و ڕۆژنامه‌وان ئێمزای بکات. ده‌بێ هه‌مووان وه‌ک خۆیان به ڕۆژنامه‌وان بدرێنه‌وه.
هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک له‌م به‌ڵێننامه‌یه لادانه له ئابڕوی( شه‌رفی) کاری ڕۆژنامه‌وانی
2006-11-22 00:53:19
19 ساڵ و 2 مانگ و 2 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان