شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پەیامی پیرۆزبایی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نۆی ٢٠ ١٣ی زاینیەوە.

عارف باوەجانی
پەیامی پیرۆزبایی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نۆی ٢٠ ١٣ی زاینیەوە.

نەک خۆمان بە هاوبەشی ساڵی ئیمپراتۆری فارسی کە ئیستا لە ١٣٩١ی دایە بزانین. کە لە مێژووی ئەم ١٣٩١ ساڵەی دروستبوونیانەوە تا ئیستاشی لەگەڵ بێت نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی بندەستی خۆیانی پێدەچەوسێنەوە.

پەیامی پیرۆزبایی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نۆی ٢٠ ١٣ی زاینیەوە.

خەڵکی خۆراگر و وڵاتداگیرکراوی کوردستان لە ناوخۆی وڵات و لە تاراوگە.
وا ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابوردو، هەموو لایەکمان خۆمان ئامادەکردوە بۆ تەحویلدانی ساڵی تەواوبوو و چوونە نێۆ ساڵی نۆیوە. بەم بۆنەوە بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو کوردستانیان دەکەم.
هیواخوازم کە لەم ساڵە نۆییەدا، نەتەوەی ئێمە و گشت نەتەوەکانی جیهان پشوویەکی سەربەرزانە و سەربەستییانە بدەن.
جێی خۆیەتی کە لێرەشدا ئاماژە بەوە بکەین، ئێمەی کوردیش بێجگە لە ساڵی تایبەت بە خۆمان کە ئیستا لە زستانی ٢٧١٢ی داین. هاوکات شانبەشانی سەدان نەتەوەو وڵاتانی مەزنی جیهانی، ساڵی زاینی بە گرنگ بگرین و لە مراسمەکەیدا بەشداری بکەین و خۆمان بە هاوبەشی جیهان بزانین، نەک خۆمان بە هاوبەشی ساڵی ئیمپراتۆری فارسی کە ئیستا لە ١٣٩١ی دایە بزانین. کە لە مێژووی ئەم ١٣٩١ ساڵەی دروستبوونیانەوە تا ئیستاشی لەگەڵ بێت نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی بندەستی خۆیانی پێدەچەوسێنەوە.
بەداخەوە کە ئێمەی کورد هەموو ساڵێک بە پێچەوانەی نەتەوەکانی دیکە، کۆمەڵێک ڕووداوی ناخۆش ئاراستەی ساڵی ڕابوردو دەدەین، خۆمان بۆ کۆمەڵێک نەهامەتی چاوەروانکراو بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە دەکەین. ئەمەش هۆکاری نەبوونی کیان و سەروەری خۆمانە.
لە پاش کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان، هەرگیز نەبوو ئێمەی کورد ساڵێک تێپەرکەین کە تێێدا پەیامی سەربەخۆیی و سەربەرزی گەلەکەمانی تێدا بێت.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە وێرای کۆسپەکانی داگیرکەرانی سەر ڕێگای سەربەخۆیی یەکجاری نەتەوەکەمان، بۆ خۆشمان وەک نەتەوەییەکی بندەست ئامادەیی لە خۆمان شک نابەین و ساڵ بە ساڵ بە بیانووی جۆراوجۆر، ویستی سەربەخۆخوازیمان ئاراستەی داهاتوو دەکەین. هەر بە شاخ و باڵی کەسایەتی و حیزب و سازمانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان دەڵێینەوە.
بەو هیوایە لەم ساڵەدا: کە جیهان چەندهەنگاوێکی دیکە لە بوارەکانی مافخوازی وتەکنولۆژیاوە چووەتە پێشەوە، ئێمەی کوردیش هەنگاوی زیاتر بۆ سەربەخۆیی وڵاتەداگیرکراوەکەمان بەرەو پێش بنێێن. هەروەها چەندهەنگاوێک لە داگیرکەران ونەیارانی سەربەخۆیی کوردستان دوورکەوینەوە.
بۆ نەتەوەیەکی سەرەوەی ٥٠  ملۆێنی وەک کورد، بەتایبەت ١٣ ملۆین کوردی بندەستی ئێران، لەماوەی نزیک بە ٧٠  ساڵ پێشەوە کە سەدان نەتەوەی بندەست لەم جیهانە خۆی ڕزگارکردوە. لە پاش سەدان گۆرانکاری سیاسی و تەکنیکی و هەلی لەبار، نەیتوانیوە خۆی لە ژێردەستی داگیرکەران ڕزگار بکات. ئایا دەبێت تاکەی ئەم نەتەوەی ئێمە هەر لەچاوەروانیدا بمێنەوە. ئایا تاکەی بە شۆێن چارەسەرەکەی و چاکسازییەکەیدا نەگەرێین و بیرێک لە خۆمان نەکەینەوە.
بەو هیوایە ساڵی ٢٠ ١٣ بکەین بە ساڵی بە خۆدا چوونەوە بۆ پێکەوە کارکردن لە پێناو کوردستانێکی دیموکرات و سەربەخۆدا.

هەر شادو سەرفرازبن
عارف باوەجانی / ٣٠  / ١٢ / ٢٠ ١٢ی زاینی
2012-12-29 18:31:13

13 ساڵ و 1 مانگ و 10 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەرشیف
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©