ساڵانە بە خۆمانا بچینەوە و ئەو کارو چالاکی و رووداوانەی کە کاریگەری باشوخرابیان لەسەر کۆمەڵگاکەمان هەبووە بەراورد بکەین، و زیان و دەستکەوتەکانی هەڵسەنگێنین.
وەک لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢٠ ١٣ دەبێت چی بکەین?. عارف باوەجانی

کاتێک کە ساڵێک کۆتایی دێت، هەموو جۆڵێنەرانی ژیانی رۆژانەی کۆمەڵگا، وەک ڕێکخراو، ناوەند، بەڕێوەبەرایەتیەکان و هیدیکە، لە ئاخری ساڵەوە پێداچوونەوەیەکی گشتی بەسەر کاری ساڵی ڕابووردویاندا دەکەن. ئامارەکان و لێکدانەوەکان لەگەڵ سالێ ڕابوردو بەراورد دەکەن. ئەگەر ئامارەکان لە ساڵان زیاتر بووبێت هەوڵدەدەن لە ساڵی نۆیدا چارەسەری نۆیی بۆ ببینینەوە.
من پێموایە وەک پارت ولایەنە سیاسییەکانی گشتی کوردستانی و بە تایبەت پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، ساڵانە بە خۆمانا بچینەوە و ئەو کارو چالاکی و رووداوانەی کە کاریگەری باشوخرابیان لەسەر کۆمەڵگاکەمان هەبووە بەراورد بکەین، و زیان و دەستکەوتەکانی هەڵسەنگێنین.
ساڵی ٢٠ ١٢ وەک زۆربەی ساڵەکانی نیوسەدە پێش لە کوردستاندا، بە کۆڵێک خەموپەژارەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەری، بە ئاوات و ئارەزووەیەکی زۆریشەوە چاوەروانی ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠ ١٣ دەکرێت. ئەڵبەت دەبێت بیرد لەوە بکەین کە چۆن بتوانین ساڵی ٢٠ ١٣ بکەین بە ساڵێک بۆ دڵخۆشکردنی خەڵکەکەمان.
ئەوانەی خاڵانەی کە لە ڕوانگەی منەوە پێموایە خەڵکی کوردستان لە ئیستادا زۆر چاوەرێی دەکەن، بریتین لەمانە:
١- تەبایی، دۆستایەتی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانە، کە دەتوانرێت وەک یەکەم هەنگاو لە بارەگای یەکێک لە لایەنە سیاسییەکان، بە کۆبوونەوەیەکی گشتی وئاشتبوونەوەیەکی سەرتاسەری نێۆ لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک دەستکەوتی ساڵی ٢٠ ١٣ وەک مزگێنی ئاراستەی خەڵکی کوردستان بکرێت. ئەگەر ئەو کارە بە لایەنەکانی رۆژهەڵات ناکرێت، با کەسانی بێلایەن و دڵسۆز بەو کارەوە هەستن و دەستپێشخەری بکات، بۆ کۆکردنەوەی گشت لایەنە سیاسییەکان لە یەک گردبوونەوەی هاوبەشدا.
٢- بەیاننامەی هاوبەش و گوتاری هاوبەش، بکەن بە هێزێکی هاوبەش و ئەڵتەرناتیڤ بۆ دوارۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان. دەتوانین لە ٢٠ ١٣وە بەوە دەستپێبکەین کە لە ساڵانەدا چەندین بۆنەو یادکرنەوە لە کوردستاندا هەیە، بە بریارو کاری هاوبەشەوەو ئەو یادانە وەبیر بێنینەوە. یا رووداوی لە ناکاو کە دروست دەبێت، بە پەیامی هاوبەش و یەکدەنگ پشتیوان بین.
٣- هێڵی نەتەوەیی بکەن بە هێڵە گشتیەکانی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. مەبەست لەو هێڵەش لە هەنگاوی یەکەمدا کوردستانی بوون و کوردایەتی بکەین بە هەوێن وهزری ژیانی سیاسی بنکەو بارەگاو کۆمەڵگاکەمان. لە ڕێگەی لێژنەی هاوبەشی لایەنە سیاسیەکانەوە، لەگەڵ نەتەوە غەیرە کوردییەکان دانیشتن و ڕێکەوتننامەی هاوبەشمان هەبێت.
من پێموایە بەم خاڵانە لە دەستپێکی ساڵی ٢٠ ١٣، فێنکاییەک دەخەینە نێۆ گەرمایی ناکۆکی و ناخۆشی ونگرانیان لە کوردستاندا.
/ ١ / ١ / ٢٠ ١٣