ئه‌و بڕیارنامه‌یه هۆکارى قه‌ده‌خه‌کردنى زمانى کوردى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ پێویستیى په‌ره‌سه‌ندنى زمانى فارسى‌و بره‌ودان به چه‌مک‌و ده‌سته‌واژه فارسییه‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کاندا.
قسه‌کردن بەزمانى کوردى له قوتابخانه‌کانى کرماشان قه‌ده‌خه دەکرێت

مامۆستایانى قوتابخانه‌کانیشی پابه‌ندکردووه
رووداو ـ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی کرماشان، قوتابخانه‌کانى پارێزگاى کرماشانى ئاگادار کردووه‌ته‌وه له‌کاتى وانه‌گوتنه‌وه‌دا نابێت که‌ڵک له زمانى کوردى وه‌ربگیرێت.
به‌پێى راپۆرتى ئاژانسى هه‌واڵى کوردپا، ئیداره‌ى په‌روه‌رده‌و بارهێنانى کرماشان له بڕیارنامه‌یه‌کى نوێ‌دا هۆشداریى به سه‌رجه‌م مامۆستایانى قوتابخانه‌کانى ئه‌و پارێزگایه داوه، له‌کاتى وانه گوتنه‌وه‌دا ده‌بێت به زمانى فارسى بدوێن‌و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زمانی کوردی به‌کار بهێنرێت.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه هۆکارى قه‌ده‌خه‌کردنى زمانى کوردى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ پێویستیى په‌ره‌سه‌ندنى زمانى فارسى‌و بره‌ودان به چه‌مک‌و ده‌سته‌واژه فارسییه‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کاندا.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه سه‌رجه‌م مامۆستایانى قوتابخانه‌کانی ئه‌رکدار کردووه، جگه له زمانى فارسى نابێت هیچ زمانێکى دیکه له قوتابخانه‌کاندا به‌کار بهێنن.
ئه‌م بڕیار نوێیه له حاڵێک دایه که بەپێی ماده‌ى 15ى یاساى بنه‌ڕه‌تى کۆمارى ئیسلامى ئێران، به‌کارهێنانى زمانه‌کانى دیکه‌ى له قوتابخانه‌کان‌و له پڕۆسه‌ى خوێندندا له په‌ناى زمانى فارسى یاساییە.
لە ماڵپەری ڕووداو وەرگیراوە.