شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بەشداری خۆپێشاندانی کوردان لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کوردانی تاراوگە لە زۆربەی وڵاتان دەستیان دایە خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربرین. کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆرویژیش، ئەمرۆ ١٢ / ١ / ٢٠ ١٣ بەو مەبەستە لە ئۆسڵۆی پایتەختی
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بەشداری خۆپێشاندانی کوردان لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ کرد

بە مەبەستی شەرمەزرار کردنی ئەو کردەوە تروریستییە، کە ٣ ژنە تێکۆشەری کورد، بە ناوەکانی سهکینه جانسز، فیدان دۆغان و لهیلا شایلهمهز لە ١٠ / ١/ ٢٠ ١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرانسە، بە شێوەیەکی درندانە ترور کران. کوردانی تاراوگە لە زۆربەی وڵاتان دەستیان دایە خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربرین. کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆرویژیش، ئەمرۆ ١٢ / ١ / ٢٠ ١٣ بەو مەبەستە لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ کۆبوونەوە و خۆپێشاندانێکی ئارامیان ڕێکخست، سەرەتا لە بەردەرکی وەزارەتی دەرەوە دەستی پێکرد ، دواتر چوونە بەردەم باڵۆێزخانەی فەرانسە. پاشان ئاپرای خۆپێشاندانەکە بەرەو لای باڵۆزخانەی ئێران گۆێزرایەوە. لە کۆتاییشدا بۆ بەردەم باڵۆێزخانەی تورکیا لە ئۆسڵۆ.
شایانی باسە لەو خۆپێشاندانە شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ڕێبوار ئەحمەدزادە و نیشتیمان فیشاڵ و شێرکۆ پاڵانی ئەندامانی سەرکردایەتی، و چەند ئەندامێکی دیکەی پارتەکەمان لە وڵاتی نۆرویژ بەشداریان هەبوو. پەیامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن ڕێبوار ئەحمەدزادە لەو خۆپێشاندانە خۆێنرایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٢ / ١ / ٢٠ ١٣
2013-01-12 22:50:59
13 ساڵ و 1 مانگ و 4 کاتژمێر و 47 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان