بەداخەوە لەو کردەوە تروریستییەی ئەمجارەش دەیان شەهید و سەدان برینداری لێکەوتەوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو کردەوە تروریستیانەی لە شارە کوردنشینەکان و دوورخراوەکانی سەر جۆگرافیایی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات. سەرەخۆشی ئاراستەی گشت
پارتی سەربەستیی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکانی شاری کەرکوک و دوزخورماتۆ و بازگەی حەمرین و دوبز دەکات.

بەرەبەیانی ئەمرۆ ١٦ / ١ / ٢٠ ١٣ دیسانەوە نەیارانی ئازادی و ئاشتی و دوژمنانی بەردەوامی گەلی کورد، لە شاری کەرکوک و دوزخورماتۆ و دوبز و بازگەی حەمرینی هەمیشە کوردستان، چەندین ڕۆڵەی گەلی کوردیان کردە ئامانجی مەبەستە گڵاوەکانیان.
کردوە تروریستێەکەی ئەمجارە تایبەت بە بارەگاکانی شۆێنی کار و ڕاگەیاندن و پێشمەرگایەتی و بوارە جیاوازەکانی دیکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشیمانی بوو، کە لە ڕوانگەی دوژمنانی گەلەکەمان بوونی هێزەکانی پارتی دیمۆکرات و یەکێتی نیشتیمانی و هێزو لایەنەکانی دیکەی کوردستانی لە کەرکوکی هەمێشە کوردستان و شاروناوچەکانی دەوروبەر بە تاوان دەزانرێت. نەیارانی کوردستان بە ئاشکرا مەبەستیانە هێزەکانی کوردستانی شاری کەرکوک بۆ ئەوان چ٠¶ڵبکەن، تا لە حکومەتەکەی بەعس زیاتر بیشێوێنن و هیچ ڕەگ و ڕێشەیەکی کوردستانی پێوە نەهێڵن. لە حالێکدا درندەترین ڕێژیمی مێژووی لە ئێراقدا کە ڕێژیمەکەی سەدام بوو، بە سەدان پلانەوە نەیانتوانی کەرکوک لە کورد و کوردستانی بوون دوورخاتەوە.
بەداخەوە لەو کردەوە تروریستییەی ئەمجارەش دەیان شەهید و سەدان برینداری لێکەوتەوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو کردەوە تروریستیانەی لە شارە کوردنشینەکان و دوورخراوەکانی سەر جۆگرافیایی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات. سەرەخۆشی ئاراستەی گشت کوردستانیان و بنەماڵەی گشت شەهیدانی کارەساتەکەی ئەمرۆی کەرکوک دەکەین، هەروەها سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیماینی کوردستان دەکەین، کە لەو کردەوە تروریستییەدا کۆمەڵێک لە کادیرەکانیان لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕامیاری و ئاسایشی گیانیان لە دەستداوە.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوکاری یەکریزی و یەکدەنگی زیاتری لایەنەکانی باشوری کوردستانین، کە لە ئاست ئەم کردەوە تروریستیانەی بە ئاشکرا دژی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان ڕوودەدات. بە تایبەت پێویستە لە ناوچەکانی دوور لە ژێر دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان یەکگرتوویی سیاسی و پێشمەرگایەتی و ئیداری زیاتر دروستبکرێت.
ڕسوایی و سەرشۆری بۆ دوژمنانی گەلەکەمان، شەکاوە بێت ئاڵای ئاشتی و یەکێتی کوردستانی.
پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٦ / ١ / ٢٠ ١٣ www.psk2006.org
[email protected]