شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان یادی ٦٧ ساڵەی دامەزرادنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان یادی ٦٧ ساڵەی دامەزرادنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان

کە ئێمە پێشتر خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ بووین. هەر بۆیەش پێویستە خەبات و تێکۆشانمان چر تر کەینەوە لە پێناو دامەزراندنەوەی کۆماریکی دیکەی سەربەخۆیی و سەرفرازی گەلەکەمان لە ژێر ستەمی ئێران و شوینیستی داگیرکەر.

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان یادی ٦٧ ساڵەی دامەزرادنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان.

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو :
خەڵکی تامەزرۆی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان.
هەموو گەل و نەتەوەیەکی ئەم جیهانە! بە هاتنەوەی ساڵیادی سەربەخۆبوونیان ئەو ساڵیادە پیرۆز دەکەن، و بەڵێنی پاراستن و بە هێزتری بۆ نۆێ دەکەنەوە.
بۆ گەلی کوردیش٢ی ڕێبەندان کە رۆژی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانە، لەو ساڵەدا بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی موحەممەد، دەوڵەتی سەربەخۆیی و ڕزگاری یەکجاری لە ژێر دەسەڵات وستەمی شاهانەی ئەو دەمەی ئێران ڕاگەیاندرا. کەچی مخابن تەنیا١١مانگ ئەو دەوڵەتە کوردییە درێژەی هەبوو، بە دوای ئەو هەموو ساڵە هەر لە بندەستی و بێ دەوڵەتی ماوینەتەوە.
هاوڵاتیانی بێدەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانی: ٢ی ڕێبەندان وێرای ئەوەی کە ئەمرۆژە پیرۆزە هەموومان شاد دەکاتەوە، بەڵام هەموو سات و کاتێکش ئەوەمان وەبیر دێنیتەوە کە ئێمە پێشتر خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ بووین. هەر بۆیەش پێویستە خەبات و تێکۆشانمان چر تر کەینەوە لە پێناو دامەزراندنەوەی کۆماریکی دیکەی سەربەخۆیی و سەرفرازی گەلەکەمان لە ژێر ستەمی ئێران و شوینیستی داگیرکەر.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان یادی ٢ی ڕێبەندان لەگشت گەلی کورد لە هەر ٤ پارچەی دابەشکراوی کوردستان پیرۆز دەکات. هەروەها داوا لە گشت پارت و لایەنەکانی کوردستانی دەکەین: کە ئەزموون لە ٦٧ ساڵ پێش وەرگرن و ستراتیژی خەباتیان بۆ سەربەخۆیی یەکجاری بگۆرین.
پارتیمان لە یەکەم رۆژی دامەزراندنیەوە و تا گەیشتن بە سەربەخۆیی یەکجاری خەباتی لە پێناو سەربەستی وڵاتەکەمان کردوەتە هەوێنی تێکۆشانی.
هەر لەم رۆژە پیرۆزەداشدا بەڵێن نۆیدەکەینەوە کە تا گەیشتن بەو ئاواتەش درێژەی دەبیت.

هەر شەکاوە بێت خەباتی نەتەوایەتی لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆ و دیمۆکراتدا.

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٢ ی کوردی. ٢٢ / ١ / ٢٠ ١٣ ی زاینی

کلیکی ئێرا بکەن، بۆ گۆێگرتن لە سرودی ئافەرین قازی موحەممەد
2013-01-26 07:05:34

13 ساڵ و 20 کاتژمێر و 25 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©