شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

مرۆڤی بندەست دەبێت بۆ ڕزگاری خۆی خەبات بکات یا بۆ دیمۆکراتیزە کردنی وڵاتانی داگیرکەر? شێرکۆ پاڵانی

‌شیرکۆ پاڵانی
مرۆڤی بندەست دەبێت بۆ ڕزگاری خۆی خەبات بکات یا بۆ دیمۆکراتیزە کردنی وڵاتانی داگیرکەر?  شێرکۆ پاڵانی

کە ئێمەش پێویستە لەم قۆناخەدا خەباتمان بۆ سەربەخۆیی یەکجاری تەرخان بکەین، پێویستە نەوەی داهاتوومان بۆ خەبات لە پێناو کورستانێکی ئازاد و دیمۆکراتدا پەروەردە بکەین. پێویستە بە خۆمانا بچینەوەو بێژین با ئیتر بە

مرۆڤی بندەست دەبێت بۆ ڕزگاری خۆی خەبات بکات یا بۆ دیمۆکراتیزە کردنی وڵاتانی داگیرکەر? شێرکۆ پاڵانی

ئێمەی کورد لەوەتی هەین و چاو گۆێمان کردوەتەوە، هەمیشە هەناسەی بێ وڵاتی، هەناسەی مەزڵومی هەڵدەکێشین. هەردەم ژیانمان لە مەترسی و نەهامەتی تێپەرکردوە، هەمیشە ئامادەبووین لە پێناو بە دەستهێنانی بچووکترین مافدا گیانی خۆمان فیدا بکەین. لاپەرەکانی مێژوو شاهیدی ئەو هەموو کارەساتانەن، بێگومان خۆێنەرانی ئەم بابەتەش هەر یەکەو بەشی خۆی ئاگاداری ئەو ڕووداوە ناخۆشانەیە کە لە مێژوودا ڕووبەروومان بوونەتەوە. ئیتر پێموایە لەوە مەترسیدارتر نەماوە کە چاوەروانی بکەین. نموونەی نۆێترین و پر مەترسیدارترین کارەسات ئەوەیە کە لاوەکانمان ئاڵودەی مادەی هۆشبەر دەکەن. بۆ نموونە تازەترین ئامار باسی زیاد لە ٥٠  هەزار تووشهاتووی مادەی هۆشبەری کرماشانی مەزن دەکات.
لە قۆناخی ڕزگاری و شێوەی خەباتمان.
خەباتی ئیستای ئێمەی کوردی بێ وڵات و بێ ئازادی، خەباتە بۆ ڕزگاری وڵاتەکەمان لە ژێر ستەمی داگیرکەران. کەوابێت ئێمەیەک کە لە زۆربەی تەمەنی خەباتمان لە پێناو سەرەتایی ترین مافدا بووە، کەچی بە ئاگر و ئاسن وڵام دراوینتەوە، پێویستە شێوەی خەباتمان بگۆرین و ئەزموونێک لەئاکامی خەباتەکانی پێشوومان ودەستکەوتەکانمان چ لە بواری ڕامیاری و چ لە بواری زیان و زەرەر وەرگرین. کە پاش هەموو لێکدانەوەیەک بۆمان ڕوون دەبێتەوە: کە ئێمەش پێویستە لەم قۆناخەدا خەباتمان بۆ سەربەخۆیی یەکجاری تەرخان بکەین، پێویستە نەوەی داهاتوومان بۆ خەبات لە پێناو کورستانێکی ئازاد و دیمۆکراتدا پەروەردە بکەین. پێویستە بە خۆمانا بچینەوەو بێژین با ئیتر بەس بێت خەبات بۆ دیمۆکراتی و ئاوەدانی پایتەختی داگیرکەرو ناوەندی دەسەڵات. یا با چیدکە لە ژێر ناوی خەبات بەس بۆ چینێک کە لە کوردستان و ئێران کە گوایا هەر ئەوانە دەچەوسێنەوە نەکەینە بەهانە، لە کوردستانی بندەست هەموو چێن و تۆێژێک هەر یەکەو بە شێوەیەک دەچەوسێتەوە. ئەو خاک و مێژوو سەروەت و سامانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەرە موڵکی هەموو چین وتۆێژێکی کوردستانە. بەڵام بێگانە دەستی بە سەردا گرتووە، و بە ئارەزووی خۆی یاری پێدەکات.
هەموو نەتەوە بندەسەتەکانی پێشووی مێژووی جیهان، کە تاکە ئامانج و دروشمیان سەربەخۆیی بوو تا سەر ئەنجام بە دەستیان هێنا، کەچی ئێمەش هەر لەو کاتانە تاکە ئامانجمان خودموختاری و چینی کرێکاری بوو پاش هەزاران شەهیدیش هەر بە دەستمان نەهێنا?. یا هەر لەم چەند ساڵەی ئاخرەوە دیتمان ٣ نەتەوەیی جەسور لە سەر مافی سەربەخۆ بوونیان توانیان کیان و دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان بە دەستبێنن، ئەویش نەتەوەکانی وەک مونتینیگرۆ و کۆسۆڤو و باشوری سۆدان بوو. ئیمەش هەر بە بیانووی جۆراو جۆر ویستەکانمان دوا دەخەین و چاوەرێی سۆزی هیندیک فارسی بە ناو دۆستمان کە شەوانە پیری مەیخانەکانی ئوروپاو ئەمریکان. ڕۆژانە دۆست و سیاسەزانی ئێرانن.
هەموو ئەزموونەکان تاقیکرانەوە و سەرەکەوتوو نەبوون.
هەروەک لە بەشێک لە باسەکەی سەرەوە ئاماژەم پێکرد، کە هەموو ئەزموونەکانی زیاد لە ٧٠  ساڵی پێشوومان بە خەبات و خۆێن ودەربەدەری و ئاوارەیی و نەهامەتی تاقیکردەوە، کە چی بچووکترین مافیشمان بە دەست نەهێنا. ئیدی با ئەزمونی نۆێ تاقیکەینەوە. با ڕەوڕەوەی خەباتەکە لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆ بجووڵێنین. با هەموو لە ڕاگەیاندن و میدیاکانمان ئەو ترس و خۆفە بشکێنین. با ئاشکرا باس لە خۆ پێگەیاندن و خۆئامادەکردن بکەین بۆ خەبات لە پێناو دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆمان. با ئەگەر فارسیک پێمان دەڵیت (جیاوازخواز) یەکسەر نەکەوینە پارانەوەو پاکانە بۆ کردنی. با بە ڕوون و ئاشکرا بۆی بنووسین و پێێ بڵێین ئێمە نەتەوەی بندەستی خۆمان لە ژێر ستەمی ئێوەی شۆفینیست و داگیرکەر ڕزگار دەکەین، ئێمە داگیرکەر و دیکتاتۆر لە سەر خاکمان دوور دەخەینەوە. ئەمەش جێگەی شانازیمانە، با پێێان بڵێین ئێمە چیدیکە شانازی بە مێژووی ئێوەی داگیرکەر ناکەین، و خۆمان بە هاوبەشی ئەو وڵات و مێژووە پر لە شەرمەزاری و داگیرکارییەی ئێوە نازانین.

ئاکام و چارەسەری
کەوابێت ئەی لاوانی نیشتیمانپەروەر، با هەموو پێکەوە و لە ژێر ژێر ناوی خەبات لە پێناو کوردستانێکی ئازاد ودیمۆکراتدا درێژە بە تێکۆشان بدەین، کاتێک باوەر بە خەباتی نەتەوەیی وسەربەخۆیی خوازی لای تاک ولایەنەکانی کوردسانی دروست بێت. بێگومان ڕێگاچارەش بە یەکگرتووی بۆ کۆسپەکانی سەر ڕێگامان دەبینرێتەوە. لە کۆتاییشدا ئیمە دەبێت بۆ خۆمان وڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە ئایا مرۆڤی بندەست دەبێت بۆ ڕزگاری خۆی خەبات بکات یا بۆ دیمۆکراتیزە کردنی وڵاتانی داگیرکەر?. ئەوەش پرسیارێکە کە زۆرجار لە لایەن کەسانی غەیرە کوردەوە ڕووبەڕوومان کراوەتەوە. بەڵام وڵامێکی دروستمان پێ نەبووە.

‌شیرکۆ پاڵانی
زاینی٢٤ / ١ / ٢٠ ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٢ی کوردی .
2013-01-25 10:33:49

13 ساڵ و 16 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©