دیداری نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
لەو دیدارە دۆستانەدا بەڕێز باوەجانی بە ناوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرۆک وسەرکردایەتی پارتی کرێکاران وڕەنجدەرانی کوردستان کرد
دیداری نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان

لە ڕێکەوتی ٢/٢/ ٢٠ ١٣ بە مەبەستی بەشداری لە هەژدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، لە سەر بانگهێشتنی فەرمی. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد، کە لە لایەن بەڕێز باپیر کامەلا و هەڤاڵانی سەرکردایەتی پ ک ر ک بە گەرمی پێشوازیکران. لەو دیدارە دۆستانەدا بەڕێز باوەجانی بە ناوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرۆک وسەرکردایەتی پارتی کرێکاران وڕەنجدەرانی کوردستان کرد. هەر لەو دیدارە دۆستانەدا پێداگری لە سەر بەردەوامی پێوەندی دۆستانەی چەند ساڵەی هەردوو لایەنکرایەوە. هاوکات باس لە چەندین خاڵی گرنگی سیاسی و دیپلوماتی کوردستانیکرا.
پاش ٢ کاتژمیر لە دیداری دۆستانەی هەردوو لایەن و تاوتۆیکردنی چەند باسی گرنگ، شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن خانەخۆێیەوە بەڕێزەوە بەڕێکران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
هەولێر ٢/٢/ ٢٠ ١٣
2013-02-03 16:16:36
13 ساڵ و 11 کاتژمێر و 16 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان