لەو دیدارە دۆستانەدا باس لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران، ڕاو بۆچوونەکان لە سەر ئاکامە چاوروانکراوەکان و کەسانی کاندید بۆ سەرۆککۆماری داهاتووی ئێرانکرا. بەشی دیکەی باسەکە تەرخانکرابوو بۆ هەلومەرجی ئیستاو دوارۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دیدارێکی دۆستانەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندێکی ئەمریکی.

ڕێکەوتی ١٢/٢/٢٠ ١٣ بەڕیز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە یاوەری بەڕیزان ڕەحمان ئەمینی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی و فەرحان کەریمی کادیری پێوەندییەکان، لە هۆتیڵ رۆتانای شاری هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان، چاوی کەوت بە شاندێکی ئەمریکی بە سەرپەرەستی بەڕێز تێنهاس کۆلیانگس.
لەو دیدارە دۆستانەدا باس لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران، ڕاو بۆچوونەکان لە سەر ئاکامە چاوروانکراوەکان و کەسانی کاندید بۆ سەرۆککۆماری داهاتووی ئێرانکرا. بەشی دیکەی باسەکە تەرخانکرابوو بۆ هەلومەرجی ئیستاو دوارۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەشی کۆتایی دیدارەکە تایبەت بوو لەسەر کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە شاندی ناوبراو بە گەرمی پێرۆزبایی خۆیانی ئاراستەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، و هیوای کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو پڕ دەستکەوتیان بۆ پارتی سەربەستیی کوردستان خواست.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٢/ ٢ /٢٠ ١٣ هەولێر
www.psk2006.org -
[email protected]
2013-02-16 20:35:22
13 ساڵ و 7 کاتژمێر و پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان