پاشان لە سەر داوای ئەندامانی بەشداری کۆنگرە شانازی کردنەوەی کۆنگرەکەدرا بە بەڕێز غەفور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، بە نیشانەی دۆستایەتی و هاوکاری بەردەوامی یندک بۆ گشت بەشەکانی کوردستان.
ڕاگهیاندراوی کۆتایی کاری٣ڕۆژهی کۆنگرهی دووهمی پارتی سهربهستیی کوردستان. بەبەشداری پەیام و بروسکەی سەدان پارت و لایەن و کەسایەتی کوردستان و جیهانی.


هاونیشتیمانانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان
ئهندامان و هاوبیران و لاینگرانی پارتی سهربهستیی کوردستان
گشت ڕێکخراوه کوردستانی و بێانییهکانی دۆستمان
ناوهندهکانی ڕاگهیاندنی کوردستانی و جیهانی
به خۆشحاڵیهوه ههواڵی کۆتایی هاتنی کۆنگرهکهمان له پاش ٣ رۆژ کاری بهردهوام به شێوهی خوارهوه ڕادهگهیهنین.
ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە:
ڕێکهوتی ١٤/٢/٢٠ ١٣ کاتژمیر ١٠ ی بهیانی کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ژیر ناوی ( کۆنگرەی بەرەو کۆکردنەوە ویەکگرتنی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان) به بهشداری٦٣نۆێنهری ئۆرگان و ڕێکخراوهکانی پارتی سهربهستیی کوردستان بەشدار لە هۆڵی کۆنگرە لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. به خۆێندنهوهی سرودی نهتهوایهتی ئهی ڕهقیب و ڕاوهستانی ١خولهک بۆ ڕێزلێنان له شههیدانی ڕیگهی کوردایەتی و سهربهخۆیی دهستی به کارەکانی خۆی کرد. لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری رۆژی یەکەمی کۆنگرەوە، کارنامەی ٣ رۆژەی کاری کۆنگرە ئاشکرا کرا، و بە تێکرای دەنگی گشت بەشداران ڕەوابوون (مەشروعیەت) بە کۆنگرە و کارنامەی کۆنگرە درا.
پاشان لە سەر داوای ئەندامانی بەشداری کۆنگرە شانازی کردنەوەی کۆنگرەکەدرا بە بەڕێز غەفور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، بە نیشانەی دۆستایەتی و هاوکاری بەردەوامی یندک بۆ گشت بەشەکانی کوردستان.
هەر لەبەشی سەرەتای کردنەوەی کۆنگرەدا، خەڵاتی ڕێزلێنانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ هەریەک لەبەڕێزان غەفور مەخموری و هێرش موحەممەد دۆست و یاریدەدەری پارتی سەربەستیی کوردستان پێشکەشکرا . بە پێشکەشکردنی وتارێکی کورتی بەڕێز هێرش موحەممەد، میوانەکان هۆڵی کۆنگرەکەیان بە جێهێشت ودرێژە بە کارەکانی کۆنگرە درا.
بەشی دیکەی کاری کۆنگرە بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی سیاسی و ناوخۆیی پسک لە لایەن عارف باوەجانی سەرۆکی گشتییەوە دەستی پێکرد، کە ئەو ڕاپۆرتە ٣ بەشی بەخۆیەوە گرتبوو، سیاسی، زانستی و ناوخۆیی. ناوەرۆکی ئەو پەیامە ئاماژە بوو بە هەرلومەرجی کوردستان! بەشەکانی، باشور، باکور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، کوردستانی سوور(بەشەکانی یەکێتی سۆڤیەتی کۆن)، کوردە دوورخراوەکانی لای خۆراسان و قەزۆێن و تاران، کوردەکانی هەندەران. هەروەها باسێکی گشتی بوو لەسەر گۆرانکارییەکانی جیهان بە گشتی، وڵاتانی داگیرکەری کوردستان. ڕاپەرینەکانی وڵاتانی عەرەبی لە ژێر ناوی بەهاری عەرەبی. هەڵویست و پێشبینییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو پێوەندییەدا.
بەشی دووەمی ڕاپۆرتەکە، بە شەفافیەتەوە ئاماژەکردن بوو بە ئاماری گشتی کۆبوونەوەو چالاکییەکان، ئاماژەکردن بە ڕووداو وپێشهاتەکانی نێوان کۆنگرەی یەکەم تا کۆنگرەی دووەم.
بەشی سێیەمی ڕاپۆرتەکە وەک خولێکی زانیاری لەسەر شێوەی کاکردن لە ڕێکخراوی سیاسی بە شێوەی زانستی ئاراستەی بەشدارانی کۆنگرەکرا. لە پاش ڕاپۆرتی ناوبراو بۆ ماوەی یەککاتژمێر ڕاوبۆچوونی بەشداران لە سەر ڕاپۆرتەکە شرۆڤەکرا. لە کوتاییدا لە کۆی گشتی بۆچوونەکان بە ڕاپۆرتێکی جێگەی پەسەندی هەموو بەشداران دەنگی متمانەی پێدرا.
لە پاش پشوویەکی یەککاتژمێری بۆ خواردنی نیوەرۆ. کاری رۆژی یەکەمی کۆنگرە، بەباسێکی گشتی شێوەی بەڕێوەبردنی کارەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە زۆربواردا کە زۆربەی ئەندامانی کۆنگرە لەو باسەدا بەشدارییان هەبوو، چەند خاڵێکی گرنگ بۆ کاری داهاتووی پسک پەسەندکرا. وێرای پشوویەک بۆ حەسانەوەی بەشداران، هاوکات لە لایەن چەند ئەندامێکی کۆنگرە بە دەنگە خۆشەکانیان بە وتنەوەی گۆرانی خۆشی کوردەواری فەزایەکی خۆشیان بۆ ساڵۆنی کۆنگرە دروستکردبوو.
بەشی کۆتایی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە تەرخانکرا بوو، بە پێداچوونەوە بە بەرنامەو پرۆگرامی پارتی سەربەستیی کوردستان کە تا کاتژمێر ٩ی شەو درێژەی هەبوو.
رۆژی دووەم ١٥/٢/٢٠ ١٣
کاتژمێر ١٠ بەیانی بە پێشکەشکردنی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، کاری رۆژی دووەمی کۆنگرە دەستی پێکرد، و کە درێژەدان بە پێداچوونەوەی بەرنامەو پرۆگرام تا کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ بەردەوام بوو. شایانی باسە کە چەند خاڵێک لە نێۆ بەرنامەو پرۆگرامی پارتی سەربەستیی کوردستان پەسەندکراوی کۆنگرەی دووەم گۆرانکاری تێداکرا.
بەشێکی دیکەی کاری رۆژی دووەمی کۆنگرە تەرخانکرابوو، بۆ باسێکی گشتی لە سەر هەڵبژاردن و شێوەکانی هەڵبژاردن، کە لە لایەن بەڕێز ئیبراهیم جاف و ڕەهەند مەریوانییەوە پێشکەشکرا، و لە لایەن بەشدارانەوە بە تێبینی و ڕاوبۆچوونەوە باسەکە تێرو تەسەلکرا.
لە درێژەی کاری ڕۆژی دووەمی کۆنگرە بە دەستپێکردنی پرۆسەی خۆناساندنی پاڵێوراوەکان، کە هەر یەکەو بۆ ماوەی ٥ خولەک کاتی پێدرا دەستی پێکرد.
پاشان پرۆسەی دەنگدان بە شێوەیەکی دیموکرات و تەواو ئازاد، بە چاودێری ٣ کەس کە ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان نەبوون، هەروەها ٣ کەس لە خۆێندکارانی ئەندامی پ س ک وەک یاریدەدەری ئەو لێژنەیە دەستیپێکرد، کە توانرا بە ٢ بەشی دەنگدان ئەندامانی ئەسڵی دەنگی تەواو بە دەستبێنن. بۆ هەڵبژاردنی ٩ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردن تەنیا ٤ کەس دەنگی موتمانەی بەدەستهێنا، و پاشان لە خولی دووەمی هەڵبژاردن توانرا ٥ کەسی دیکە لە کاندیداکان دەنگی تەواوی بەشداران بە دەست بێنن، لە پاش جیاکردنەوەی دەنگەکان. ٩کەس وەک ئەندامی ئەسڵی سەرکردایەتی٤ کەس وەک جێگر دەنگی متمانەی کۆنگرەیان بە دەستهێنا.
لە پاش پشوویەکی٣٠ خولەکی و پیرۆزبایی بەشدارانی کۆنگرە لە یەکتر، لە بەشی دووەمی کاری هەڵبژاردنی کۆنگرە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان بوو. کە تێکرای بەشدارانی کۆنگرە ڕوویان لە بەرێز عارف باوەجانی کرد، و داوایان لێکرد خۆی بۆ سەرۆک هەڵبژێرێ. پاشان بەڕێزیان چووە سەر سەکۆی کۆنگرە و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی گشت بەشدارانکرد، ناوبراو بە پێشکەشکردنی چەند وتەیەک ڕایگەیاند کە چیدیکە ئامادە نابێت خۆی بۆ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بپاڵێوێت. چەند هۆکارێکی باسکرد، ناوبراو داوایکرد کە هەر کام لەو بەڕێزانەی کە دەنگی متمانەی کۆنگرەیان بە دەستهێناوە با خۆیان بۆ ئەم پۆستە بپاڵێون. بەڕێزێیان بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێدان. بەڵام هێچکام لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆنگرە، و ئەندامانی بەشدارای کۆنگرە، ئەو داواکارییەی کاک عارف یان قبووڵ نەکرد. کۆی گشتی بەشداربووانی کۆنگرە تکای خۆکاندیدکردنەوەیان لێکرد. لەسەر داواو پێداگری بەردەوامی گشت بەشدارانی کۆنگرە و بە تایبەت ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتی، کاک عارف دیسانەوە بانگکرایەوە سەر سەکۆی کۆنگرە. ناوبراو وێرای پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەموو پێداگری و موتمانەی بەشدارانی کۆنگرە. وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکی گشتی ئاراستەی بەشدارانکرد. کە ئەو هەواڵە بووە مایەی خۆشحاڵی گشت بەشدارانی کۆنگرە و بە چەپڵەڕێزان و فرمێسکی شادی هەموو بۆ ماوەی چەند خولەک بە پێوە ڕاوەستان و پاشان یەک یەکی ئەندامانی کۆنگرە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ناوبراو کرد.
رۆژی سێیەمی کۆنگرە ١٦/ ٢/ ٢٠ ١٣
بەشی سەر لە بەیانی ڕۆژی سێیەمی کۆنگرە، تەرخانکرابوو، بۆ دیاریکردنی ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی، کە ٤ کەس وەک ڕاوێژکاری بوارە جیاوازەکانی سەرۆک و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە ڕەزامەندی گشت ئەندامانی سەرکردایەتی دیاریکران.
هەروەها کۆنگرەی ئەو موڵەتەی بە سەرکردایەتی دا کە لە پلۆنۆمەکان و کۆنفرانسەکانی داهاتووی پسک ئەگەر بە پیویست زانرا ژمارەی ڕاوێژکاران زیاد بکرێن، یا ئاڵوگۆریان بەسەردا بکرێت. هەر لە یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراو، بەرپرسی بەشەکانی کاری ڕێکخراوەیی پارتی سەربەستیی کوردستان دیاریکران.
بەشی کۆتایی کاری کۆنگرە لە کاتژمیر٢ی پاشنیورۆ تا کاتژمێر٣ و نیوی پاشنیوەرۆ، تەرخانکرابوو بۆ پرێس کۆنفرانسێک بۆ رۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنە کوردیی و بێیانیەکان، کە لە پێوەندی بە کۆنگرەو کارەکانی کۆنگرە ڕێکخرا. کە بەریزان عارف باوەجانی و ئیبراهیم جاف و شێرکۆ پاڵانی، وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە. شایانی باسە کە لەو کۆنفرانسەدا چەندین ڕاگەیاندنی کوردستانی و عەرەبی وەک کاناڵی (نالیا ن ئار تی) کەی ئین ئین، زاگرۆز، روداو، ئەلعێراقیە، و چەندین کاناڵی دیکە. هەروەها چەندین رۆژنامەی کوردی وەک روداو میدیا، و چەند رۆژنامەنووسێکی بێلایەن لەو پرێس کۆنفرانسە بەشدار بوون. کە چەندین پرسیار لە سەر کۆنگرەی دووەم، و بریارەکانی کۆنگرە و دوارۆژی ئێران،
شایانی باسە کە لە نێو برگەی کارەکانی رۆژانەی کۆنگرە، بەشێک لە پەیامە گەێشتووەکان کە ژمارەیان لە سەرەوەی ١٥٠ پەیام بوو پێشکەشکران. لە ڕێگەی ماڵپەرەکانی پسک سەرجەم پەیامەکان پێشکەشدەکرێن.
نێوی ئەندامانی هەڵبژیردراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە شێوەی خوارەوە
١ - عارف باوەجانی / سەرۆکی گشتی خەڵکی پارێزگای کرماشان
٢ - ڕەهەند مەریوانی خەڵکی پارێزگای سنە
٣ - ئیبراهیم جاف خەڵکی گەرمیان وهەورامان
٤ - دڵشاد پەروانە / خەڵکی پارێزگای موکریان
٥ - ئامینە فەیزی/ خەڵکی پارێزگای موکریان
٦ - شێرکۆ پاڵانی/ خەڵکی پارێزگای کرماشان.
٧- ڕەحمان ئەمینی / خەڵکی پارێزگای موکریان
٨- وریا ساڵحزادە/ خەڵکی پارێزگای موکریان
٩- کاروخ ئەحمەدی/ خەڵکی پارێزگای کرماشان.
جێگرەکان
١- ئەمیری ڕەحمانی/ خەڵکی پارێزگای کرماشان
٢- سمایل ڕەسووڵی/ خەڵکی پارێزگای سنە
٣ - کەمال کێشوەردوست/ خەڵکی پارێزگای سنە
٤ - ئەڤین موحەممەدی/ خەڵکی پارێزگای سنە
ڕاوێژکارانی بوارە جیاوازەکانی سەرۆکایەتی و سەرکردایەتی
١- ئاهورا هەورامی / خەڵکی پارێزگای هەورامان
٢- ستار ڕەمەزانی / پارێزگای کرماشان
٣- موحەممەد کەریمی / خەڵکی پارێزگای کرماشان
٤ - سەرکەوت ئیلامی/ خەڵکی پارێزگای ئیلام
٥- هەنار موحەممەدی / خەڵکی پارێزگای کرماشان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٢ کوردی. بەرامبەر بە ١٦ / ٢ / ٢٠ ١٣ زاینی. هەولێر
تێبینی:
١- لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕاپۆرتی سیاسی سەرۆکی گشتی پەسەندکراوی کۆنگرەی دووەم، و پەیامەکانی کۆنگرە بۆ خەڵکی کوردستان بڵاو ەکرێتەوە
٢- لەسەر بریاری کۆی گشتی ئەندامانی بەشداری کۆنگرە، ئەو٣ کەسە کە ئامادەنەبوون بێنە ناوکۆنگرەو لە ڕێگەی ڕاگەیاندنە کوردیەکانەوە زۆر ناسیاسییانە دژی پ س ک هەڵسوکەوتیان کردوە و زانیاری هەڵەیان بڵاوکردوە، بۆ ماوەی ٢ساڵ لە پ س ک هەڵپسێردران
٣ - بۆ دیتنی وێنەی زیاتری کۆنگرە: لە ڕێگەی ئەم پەیجەی فایسبووکەوە ببینن.
https://www.facebook.com/media/set/?set=a.146938602132465.30155.100004489779436&type=1#!/media/set/?set=a.146938602132465.30155.100004489779436&type=1¬if_t=like
www.psk2006.org ----
[email protected]