سەرپەرەستی بەڕێز تیمە هامیر ڕاوێژکاری پاوەری ئەمریکی، بە مەبەستی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەی دووەمی پ س ک و بە سەرۆک هەڵبژاردنەوەی عارف باوەجانی وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەڕێز تیمە هامیر ڕاوێژکاری پاوەری ئەمریکا، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن: سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەردەکاتەوە.


ڕێکەوتی ٢٤ / ٢ / ٢٠ ١٣ شاندێکی ناوەندی پاوەری ئەمریکی بە سەرپەرەستی بەڕێز تیمە هامیر ڕاوێژکاری پاوەری ئەمریکی، بە مەبەستی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەی دووەمی پ س ک و بە سەرۆک هەڵبژاردنەوەی عارف باوەجانی وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێز باوەجانی و شاندی یاوەیان کرد.
لەو دیدارە دۆستانەدا وێرای پیرۆزباییان لە سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بەڕێز عارف باوەجانی، هاوکات باسێکی کراوەی ٢ لایەنە لە سەر هەلومەرجی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کرد، کە بەشێکیش لەو دیدارە تایبەت بوو بە باسێکی گشتی لەسەر هەڵبژاردنەکەی داهاتوویی ئێران، و پێشبینییەکان لەو بوارەدا.
شایانی وتنە کە لە سەر بریاری کۆنگرەی دووەم: پێوەندییە دیپلوماسییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی پەرەی زیاتری پێدەدرێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٤ / ٢ / ٢٠ ١٣
2013-02-24 14:06:50
12 ساڵ و 11 مانگ و 13 کاتژمێر و 23 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان