شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پەیامی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ ی مارش ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان، و یادی ٣ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ژنانەوە.

رێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
پەیامی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ ی مارش ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان، و یادی ٣ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ژنانەوە.

ژنانی چەوساوەو وڵاتداگیرکراوی کوردستان،لە گەڵ ئەوەی ئێوەش وەک باقی ژنانی سەرتاسەری جیهان لە لایەن داگیرکەران و کۆمەڵگا و سیستەمی پیاوسالارییەوە، لە ژێر ستەم و چەوسانەوەی بێوچاندان، ستەمی نەتەوەیش بارێکی قورستری لە سەرشان داناون. بێگومان دەرباز بوون و رزگاری لە هەر دوو ستەم کارێکی یەکجار زۆر دژوارە

پەیامی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ ی مارش ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان، و یادی ٣ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ژنانەوە.

کێژان و ژنانی ستەمدیدەی دەستی داگیرکەران و فەرهەنگی کۆنەپەرەستانە.
رێکخراوی ژنانی سەربەستی کوردستان، کە یەکێکە لە ڕێکخراوانی نەتەوەیی لە پێناو پاراستنی مافەکانی ژنانی کوردستانی داگیرکراومان. بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە گشت ژنانی کوردستان وجیهان، و گشت کەسانی فومۆنیست دەکات.
ژنانی چەوساوەو وڵاتداگیرکراوی کوردستان،لە گەڵ ئەوەی ئێوەش وەک باقی ژنانی سەرتاسەری جیهان لە لایەن داگیرکەران و کۆمەڵگا و سیستەمی پیاوسالارییەوە، لە ژێر ستەم و چەوسانەوەی بێوچاندان، ستەمی نەتەوەیش بارێکی قورستری لە سەرشان داناون. بێگومان دەرباز بوون و رزگاری لە هەر دوو ستەم کارێکی یەکجار زۆر دژوارە. بەڵام ئەگەر ئاورێک لە زۆر لە ژنانی پێشووتری نەتەوە بندەستەکانی جیهانی دەدەنەوە، دەبینن کە چەندین ژن شانازی لە مێژوودا بۆ خۆی تۆمارکردوە. کە لە نێۆ ژنانی کوردیش ئەو کەڵە ژنانە بەدیدەکرێن.
لەم رۆژە دا رێکخراوی ژنانی پارتی سەربەستی کوردستان ئاواتەخوازە کە ژنانی ستەم لێکراوی وڵاتەکەمان، بە هەوڵ و کۆششێکی هەمەلایەنە وشێلگیرانە لەبەرامبەر بە هەردوو شێوازە چەوساندنەوەکە، لە سایەی خەباتی نەتەوەیی بۆ کوردستانێکی ئازادکراودا، رزگارییان بێت و بە ئازادی و سەربەستی تەواو بگەن.
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان کە ٣ ساڵ پێش له‌ ڕێکه‌وتی ٨ / ٣ / ٢٠ ١٠  .وه‌ک ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی و پاریزەری مافەکانی بواری ژنان دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. بە بۆنەی یادی ٣ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی گشت ژنانی ئەندام لەم ڕێکخراوە دەکەین.

رێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
٨ی مارشی ٢٠ ١٣
[email protected] [email protected]
Facebook (rekxrawiJnaniSerbestiKurdistan(
2013-03-07 10:05:00

12 ساڵ و 11 مانگ و 17 کاتژمێر و 25 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©