بۆ دۆزینەی ڕێگە چارەی نەهێشتنی ئەو هەموو زوڵم و زۆر و دواکەوتووییە، تەنیا چارەسەری ئەوەیە کە هەموومان پێکەوە خەبات بکەین بۆ رزگاری وڵاتەکەمان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان. کە لە سایەی وڵاتێکی سەربەخۆ و یمۆکراتدا

ژنانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، هاوڵاتییانی خۆشه‌ویست.
کێشەی ژنان رۆژتارۆژ لە جیهانی پێشکەوتوودا بەرەو کۆتایی دەروات و خەریکە ناوهێنانی ئەو رۆژە لە وڵاتانی پێشکەوتووخواز کەم بایەخ دەبێتەوە، چوون هیچ چەشنە زوڵم و زۆرێکی ڕەگەزی لە لایەن پیاوانەوە وەک ژنێکی لاواز بە بەرامبەر بە ژنان نەماوەو، ئەگەر کێشەیەک هەبێت وەک ٢ مرۆڤ بەرامبەر بە یەک کێشەیان هەیە. نەک وەک پیاوێک بەرامبەر بە ژن بێ، بەڵام بەداخەوە بەهۆی داگیرکراوی کوردستانەکەمان، و زیاد بوونی فەرهەنگی داگیرکەران کە فەهەنگێکە ساڵ بە ساڵ بەرەو دواکەوتووی دەروات. وایکردوە کە کێشەو ئازارەکانی ژنانی کورد ونەتەوە بندەستەکانی دیکەی ئەو دەسەڵات بەردەوام ڕوو لە زیاد بوون دەکات. بۆ دۆزینەی ڕێگە چارەی نەهێشتنی ئەو هەموو زوڵم و زۆر و دواکەوتووییە، تەنیا چارەسەری ئەوەیە کە هەموومان پێکەوە خەبات بکەین بۆ رزگاری وڵاتەکەمان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان. کە لە سایەی وڵاتێکی سەربەخۆ و یمۆکراتدا دەتوانرێت یاسایەکی گونجاو بۆ پاراستنی ماف وکەسایەتی ژنانی وڵاتەکەمان دابین بکرێت.
ئەنجوومەنی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت ژنانی جیهان به گشتیی و ژنانی کوردستان به تایبه‌ت ده‌کات. هەروەها پیرۆبایی ئاراستەی ڕێکخرای ژنانی سەربەستیی کوردستان دەکات، کە ئەمساڵ پێدەنێنە سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنیان.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان به‌ڵێنی خه‌باتی به‌رده‌وام به ژنانی کوردستان ده‌ده‌ین که تا سه‌ربه‌خۆیی وڵات و سه‌ربه‌ستیی وسه‌رفرازی گشت چین وتۆێژهکانی گه‌لمان و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ژنان به گشتی کۆڵناده‌ین. .
به‌و هیوایه له کوردستانێکی ئازاد‌و لیبراڵدیمۆکرات و سیکولاردا ژنانی کوردستانیش وه‌ک گشت ژنانی جیهان ساڵانه به شکۆوه پێشوازی له هه‌شتی مارش بکه‌ن، و له‌و ڕۆژه‌دا پرۆژه‌ی گرنگ بۆ خزمه‌ت به ژنانی کوردستان بخه‌نه گه‌ڕه‌وه.
پیرۆز بێت هه‌شت مارش له گشت ژنانی کوردستان و جیهان
٨ی مارشی ٢٧١٢ ی کوردی ٢٠ ١٣ ی زاینی
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان