داوا لە وڵاتی ئێران دەکەین ئەو مرۆڤانە بە زووترین کات ئازاد بکات. هەروەها ئێمە داوا لە ڕێکخراوی نێۆنەتەوەیی جیهان دەکەین، کە هەوڵبدات بە زووترین کات ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانە ڕزگار بکات و ئەو کردەوەی ڕێژیمی ئێران ئیدانە بکات.
ئالیانسی دیمۆکراتەکانی باشوری ئەفریقا: لە پشتیوانی بە بانگەوازەکەی پ س ک داوای ئازادکردنی کوردە گیراوەکان دەکات.

لە پاش ئەوەی کە پارتی سەربەستیی کوردستان بانگەوازێکی بە پەلەی بە زمانی ئینگلیزی لە پێوەندی بە گیرانی زیاتر لە ٣٠ کوردی رۆژهەڵات نارد بۆ زیاد لە ١٥٠ ڕێکخراوی جیهانی. هەر پاش ٣٠ خولەک بە سەر ناردنی ئەو بانگەوازە، ئالیانسی دیمۆکراتەکانی باشوری ئەفریقا بە شێوەی خوارەوە پشتیوانی خۆیان بۆ بانگەوازەکەی پ س ک پێشاندا، داوای ئازادکردنی کوردە گیراوەکان دەکەن.
دەقی پشتیوانییەکەی ئەوان وەرگێراو بە زمانی کوردی
ئالیانسی دیمۆکراتەکانی باشوری ئەفریقا: لە پشتیوانی بە بانگەوازەکەی پ س ک داوای ئازادکردنی کوردە گیراوەکان دەکات.
بەڕێز پارتی سەربەستیی کوردستان، پ س ک.
ئێمە وەک ئالیانسی دیمۆکراتەکانی باشوری ئەفریقا. پشتیوانی خۆمان لەو بانگەوازەی پارتی سەربەستیی کوردستان کە ئەمرۆ بە دەستمان گەیشتووە دەردەبرین، لە پێوەندی بە گیرانی چەند کوردێکی چالاکی بواری مافی مرۆڤ و رۆژنامە نووس. داوا لە وڵاتی ئێران دەکەین ئەو مرۆڤانە بە زووترین کات ئازاد بکات. هەروەها ئێمە داوا لە ڕێکخراوی نێۆنەتەوەیی جیهان دەکەین، کە هەوڵبدات بە زووترین کات ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانە ڕزگار بکات و ئەو کردەوەی ڕێژیمی ئێران ئیدانە بکات.
لە ڕوانگەی ئێمەوە مرۆڤی ئازاد و لیبراڵ و ئاشتی خواز دەبێت ڕێز لە بۆچوونەکانی لە پێناو ئازادی ڕێکخراوەیی و ئازادی هەڵبژاردن وکێبەرکێی هەڵبژاردن بگیرێت. نەک بەند بکرێن و چاوترسێن بکرێت.
بەڕێزەوە ئێستونس موکگلاپا.
بەرپرسی گشتی پێوەندییە نێۆنەتەوەییەکانی ئالیانسی دیمۆکراتی باشوری ئەفریقا.