شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەرەی نیشتیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( لە ناوخۆی وڵات) بەڕێوەچوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەرەی نیشتیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( لە ناوخۆی وڵات) بەڕێوەچوو.

پاش باس و لێکدانەوەیەکی زۆر و هەڵسەنگاندنی کار و تێکۆشانی ئەم بەرەیە و ئامانج و مەبەستەکانی بۆ ئیستا و دوارۆژ. هەروەها باسێکی گشتیش لەسەر پرش و بڵاوی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
پارتی سەربەستیی کوردستان بە ڕەسمی پشتیوانی خۆی لەو بەرەیە پێشاندا و نۆێنەری فەرمی خۆی بۆ بەرەی نیشتیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاریکرد.

کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەرەی نیشتیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( لە ناوخۆی وڵات) بەڕێوەچوو.

بەرەی نیشتیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوخۆی وڵات، بەرەیەکە کە ماوەی نزیک بە ساڵێکە دامەزراوە. بەردەوام لە هەوڵی کۆکردنەوەی لایەنە سیاسی و مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە دەوری ئەو بەرەیە.
لە کۆبوونەوەیەکدا لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٢ی کوردی، بەرامبەر بە ١٤/٣/٢٠ ١٣ی زاینی، لە نێوان سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک و ئامینە فەیزی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی. هەروەها شاندی بەرەی نیشتیمانی بە سەرپەرەستی بەڕیزموحەممەد شاسواری وتەبێژی گشتی بەرەی نیشتیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( لە ناوخۆی وڵات) . پاش باس و لێکدانەوەیەکی زۆر و هەڵسەنگاندنی کار و تێکۆشانی ئەم بەرەیە و ئامانج و مەبەستەکانی بۆ ئیستا و دوارۆژ. هەروەها باسێکی گشتیش لەسەر پرش و بڵاوی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
پارتی سەربەستیی کوردستان بە ڕەسمی پشتیوانی خۆی لەو بەرەیە پێشاندا و نۆێنەری فەرمی خۆی بۆ بەرەی نیشتیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاریکرد.
هەر لەو کۆبوونەوەدا بەڕێز باوەجانی هیوای خۆاست کە گشت لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو بەرەدا بەشداری بکەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە بەشداری هەموو لایەک ئەو بەرە چالاکتر بکرێت. بۆ ئەوەی ماڵی کورد زیاتر ڕێکخرێتەوە و ئامادەکاری بۆ ڕووداوە کان وەک هەڵبژاردنە چاوەروانکراوەکەی داهاتووی ئێران و ئاکامی پاش هەڵبژاردن بکرێت.
بەڕێز موحەممەد شاسواری بە گەرمی پێشوازی لەو هەڵویستەی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٢ی کوردی، ١٤ / ٣ /٢٠ ١٣ی زاینی
www.psk2006.org ---- [email protected]
2013-03-14 11:08:19

12 ساڵ و 11 مانگ و 16 کاتژمێر و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©