پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی کارەساتەکەی هەڵەبجەی شەهید.

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
 بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی کارەساتەکەی هەڵەبجەی شەهید.

ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە کە ئەم ساڵ کاتێک بەرەو یادی ٢٥ ساڵەی هەڵەبجە نزیک دەبووینەوە، لە پەرلەمانی چەندین وڵاتی ناوداری جیهانی دۆزی هەڵەبجەو ئەنفال وەک دۆزێکی جێنوسایدی گەلی کورد تاوتۆیی لە سەر کراو، لە هیندێک لە وڵاتانیش وەک جێنوساید ناسراوە


بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی کارەساتەکەی هەڵەبجەی شەهید.



کوردستانیانی خاوەن مێژوو کارەسات، کۆر و کۆمەڵانی بەشەردۆستی جیهانی.
هەر کام لە رۆژەکانی ساڵ لە کوردستانی وڵاتداگیرکراو خاوەنی مێژوویەکی دڵتەزین و پر کارەساتە. هەمان کاتیش خاوەنی قارەمانێتی و خۆراگری و کۆڵنەدەرییە. له‌ ١٦ مارسی ١٩٨٨ واتە چارەکە سەدەیەک پێش، ڕژێمی فاشیستی به‌عسی سەدامی بە مەبەستی تۆقاندن و سەرکوپکردن و قرکردنی گەلی کوردمان لە باشوری کوردستان گه‌وره‌ترین تاوانی دژی خه‌ڵکی سیڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام دا، و بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیاویی بە سەر شاری هەڵەبجەدا زیاد لە ٥٠ ٠ ٠  هەزار هاووڵاتی کە زۆربەیان ژن و مناڵ و گەورەساڵان و خەڵکی سیڤیل بوون بە بێتاوان شەهیدکران. هەروەها بە هەزاران برینداری ئەو کارەساتە کە تا ئەم ساڵیش وا ٢٥ ساڵی بە سەردا تێپەریوە دەناڵێنن و ساڵانە لەو کەسانە گیان لە دەستدەدەن، ئەوانەشی کە لە ژیاندا ماون برینەکانی کیمیایی ئەو کارەساتە کاریگەری لە سەر مناڵ و نەوەکانیشیان داناوە. هەر لە کاتی ئەو کارەساتەدا وگواستنەوەی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وئێران، بە دەیان مناڵ و کۆرپەی هەڵەبجەیی لەو کاتانەدا بەخشراون بە بنەماڵە ئێرانییەکان و تا ئیستا چەند مناڵێک بە گەورەیی توانیویانە بگەنەوە هەڵەبجە شارەکەی خۆیان، و بە ەزاران مناڵی هەڵەبجەش تا ئیستا ون و بێسەرو شۆێنن، یا لە پاش گەورە بوونیان لەوە ئاگادار نەکراونەتەوە کە کوردن و خەڵکی هەڵەبجەن.
ئەوەی لەو سەردەما بە سەر گەلی کورددا هاوتاو هاوشێوەی کارەساتەکەی هێرۆشیمای ناکازاکی بوو، بەڵام گەلی کورد لەو سەردەمانەدا کرابووە قوربانی بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی نەوت و ئابوری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و وڵاتانی زلهێزی جیهانی. ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە کە ئەم ساڵ کاتێک بەرەو یادی ٢٥ ساڵەی هەڵەبجە نزیک دەبووینەوە، لە پەرلەمانی چەندین وڵاتی ناوداری جیهانی دۆزی هەڵەبجەو ئەنفال وەک دۆزێکی جێنوسایدی گەلی کورد تاوتۆیی لە سەر کراو، لە هیندێک لە وڵاتانیش وەک جێنوساید ناسراوە. هەر ئەو دۆزە بەردەوامە وا چاوەرێش دەکرێت بکرێتە کەیسێکی جیهانی.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەم رۆژە دڵتەزێنەدا وێرای بەرز راگرتنی یادی هەڵەبجەی هەرگیز لە یادنەکراو، هاوکات داوا لە گشت لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکەین کە هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ بە جیهانی کردنی دۆزی کارەساتی هەڵەبجە. هەروەها جێی خۆیەتی کە هەڵەبجە بکرێتە پارێزگایەکی سەربەخۆ، بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە چیدیکە دوا نەخرێت، پارێزگابوونی هەڵەبجە زیاتر شارەکە ناسراوتر دەکات لە نێۆ مێژوو ئەتلەسی جۆگرافیای جیهانیدا. هاوکات ڕێز لێنانێکیشە بۆ مێژوو خەڵکی شاری هەڵەبجە کە ئیستا بووەتە سیمبولی ناساندنی گشت تاوانەکان کە ڕووبەرووی کورد کراونەتەوە.
بەو هیوایە کە بەرهەمی خۆێنی شەهیدانی هەڵەبجەو گشت شەهیدانی کوردستانی مەزن، دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانی لێبێتەوە. مێژوویەکانی پێشووتر و ئیستامان ئەوەمان پێدەڵێن کە تا نەبینە خاوەنی دەوڵەت و سەربەخۆیی خۆمان، مەترسی دروستبوونەوەی کارەساتی هاوتای هەڵەبجە زۆر لە ئارادایە.
با خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال به‌ فیڕۆ نه‌‌ڕوات و ئاواتی شه‌هیدان بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان به‌ یه‌کڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بهێنینه‌دی.
سه‌رفرازی بۆ هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
١٦ / ٣ / ٢٠ ١٣
www.psk2006.org [email protected]
2013-03-15 09:17:09

11 ساڵ و 1 مانگ و 14 کاتژمێر و 5 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©