له‌م بۆنه خه‌مناکه‌دا رێز له ژن و کوڕ و کچی ئه‌و که‌سانه ده‌گرین که له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال گیانیان له ده‌ستداوه، هه‌ر بۆیه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له داهاتوودا رێگری بکه‌ین له کارگه‌لێکی دڕندانه‌ی له‌م جۆره، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان له رووی
له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا کۆشکی سپی به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه
ئەم هەواڵە لە سایتی چاودیرنیوس وەرگیراوە
چاودێرنیوز: ئیداره‌ی کۆشکی سپی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵیادی 25ه‌مین ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌و تێدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو "له‌م بۆنه خه‌مناکه‌دا رێز له ژن و کوڕ و کچی ئه‌و که‌سانه ده‌گرین که له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال گیانیان له ده‌ستداوه".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه:"ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له داهاتوودا رێگریی بکه‌ین له کارگه‌لێکی دڕندانه‌ی له‌م جۆره، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان له رووی دڵنیاییکردنه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه".
ده‌قی به‌یاننامه‌که:
ساڵیادی 25 ساڵه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کی مه‌ترسیداره، که له‌لایه‌ن رژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسێنه‌وه ئه‌نجامدرابوو، تێیدا زیاتر له پێنج هه‌زار هاوڵاتی بێتاوانی سڤیل به چه‌کی کیماوی هێرش کرایه سه‌ریان له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عیراق.
به‌لایه‌نی که‌مه‌وه، 10 هه‌زار که‌س کوێرو که‌م ئه‌ندام بوون، ئه‌م تاوانه دڕندانه بوو، به‌ڵام ئه‌مه یه‌کێک بوو له‌و له‌شکرکێشییه‌ی ئه‌نفالی سه‌دام، که ده‌یان هه‌زار بێتاوانی عیراقی به کۆمه‌ڵ کوژران.
له‌م بۆنه خه‌مناکه‌دا رێز له ژن و کوڕ و کچی ئه‌و که‌سانه ده‌گرین که له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال گیانیان له ده‌ستداوه، هه‌ر بۆیه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له داهاتوودا رێگری بکه‌ین له کارگه‌لێکی دڕندانه‌ی له‌م جۆره، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان له رووی دڵنیاییکردنه‌وه‌ی لێپیچنه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه.