شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پەیام و چەند وتەیەکی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی نەورۆزی ٢٧١٣ی کوردی.

عارف باوه‌جانی/ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
پەیام و چەند وتەیەکی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی نەورۆزی ٢٧١٣ی کوردی.

با ئەو وشەو وتانەی کە بۆ سەربەخۆیی دەمانترسێنن خۆمانی لێرزگار بکەین و هەوڵبدەین ڕاستییەکان بدۆزینەوە. با فریوی وتەی دوور لە ڕاستی کە دوورمان دەکاتەوە لە بە ڕاستی گەیشتنی مافەکانمان دوورکەینەوە. با نەوەی داهاتوومان بە نەوەیەکی تەواو کوردستان دوور لە مارکی ئێرانی و ئیراقی و تورکی و سوری پەروەردە بکەین، با بە چاوی وڵاتی دراوسێ خۆمان و نەوەی داهاتوو باربێنین.

پەیام و چەند وتەیەکی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی نەورۆزی ٢٧١٣ی کوردی.


خەڵکی کۆڵنەدەر و ماندوو نەناسی کوردستان.
بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆزی کوردەواری و ساڵی نۆیی کوردی واتە ساڵی٢٧١٣. پیرۆزبایی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاراستەی گشت خەڵکی کوردستان و گشت ئەندامان و هاوبیرانی پ س ک دەکەم. ئاواتەخوازم کە شانبەشانی تواندنەوەی بەفرەکانی زستان هەروا تواندنەوەی دیکتاتۆرەکانی داگیرکەری کوردستانیشی لەگەڵدا بێت. هەروەها ئاواتەخوازین کە بۆ جەژنەکانی داهاتوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕزگارکراوی وڵاتەکەمان، هەموو پێکەوە بەرەو پێشوازی ئەو نەورۆزەوە برۆین. هەروەک نەورۆزی ١٩٩١ی باشوری کوردستان کەلەگەڵ ڕزگاری ئەو بەشەی کوردستان یەکبوو، لە ژێر ناوی نەورۆزی ڕزگاری پێشوازیکرا، هەروا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی دیکەش پێشوازی لە نەورۆزی ڕزگاری بکەین.
وا ئەمساڵیش بە پێشوازی نەورۆزێکی دیکە و بە تێپەرکردنی٢٧١٣ساڵ بەسەر مێژووی ساڵی نۆیی کوردیدا دەرۆین. ئەمەش بۆ ئێمەی کورد مێژوویەکی کەم نییە و دەبینین مێژووەکەمان لە پێش مێژووی زۆر لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستانە، و بەڵام بە وتەی ئەوان وبەگەرمکردنەوەی وتەکەی ئەوان لای هیندێک ڕێکخراوی خۆماڵی، گوایا ئێمە لە نەوەی ئەوانین و ئەوان برا گەورەو خاوەن مێژووەکەی ئێمەن. هەرواش دەبینین مخابن بەردەوام مێژووی ئێرانی کە ئیستا بووەتە ١٣٩٢ ساڵ، لە لایەن هیندێک لایەن و ناوەندی کوردییەوە ئەو ساڵە لە فەرهەنگی کاری ڕۆژانەیان بە کار دەهێنرێت.
ماڵئاوای و پێشوازی هەموو ساڵێک بۆ هەر نەتەوە و مرۆڤێک، لاپەرەیەکی دیکەی بووژانەوەی ژیانی ئەو نەتەوەو مرۆڤانەیە کە لە سەر ئەو خاک و دەڤەرە دەژین. خەڵکی کوردستانیش هەموو ساڵەکانی پرە لە مێژووی هەمەڕەنگە، بەهاتنی بەهارو نەورۆز خۆیان بۆ نۆێکاری و گۆرانکاری و ئاوات وئارەزوە بە دینەهاتوووەکانیان ئامادە دەکەن. ئەوەی کە دەیان نەورۆزە هەر چاوەرێی دەکەین و پێی ناگەین یا وەک پێویست هەوڵی بۆ نادەین، تەنیا سەروەری یەکجاریمان لە چوارچێوەی کوردستانێکی سەربەخۆ و دیمۆکراتدایە.
لە پێشوازی ساڵی نۆێی کوردیدا چیبکەین?
با پێشوازیکردنی ساڵی نۆێمان واتە ساڵی ٢٧١٣ی کوردی بکەین بە ساڵی یەکریزی و لێکتێگەیشتن. ڕێز لە یەکگرتن و گرنگیدان بە یەک لە ئاست بە ئاوات گەیشتنی نەتەوە بندەستەکەمان، باچیدی وەک ئاخرین نەتەوەیی بێ وڵات نەمێنینەوە، تماشای دەورو بەرمان بکەین و خۆمانیش لەو ونبوونە ببینینەوە. با لەم ساڵە نۆییەدا لە هەوڵی بە بەرزکرندەوەی ورەی بەهێزی نەتەوەییدا بین. با ئەو وشەو وتانەی کە بۆ سەربەخۆیی دەمانترسێنن خۆمانی لێرزگار بکەین و هەوڵبدەین ڕاستییەکان بدۆزینەوە. با فریوی وتەی دوور لە ڕاستی کە دوورمان دەکاتەوە لە بە ڕاستی گەیشتنی مافەکانمان دوورکەینەوە. با نەوەی داهاتوومان بە نەوەیەکی تەواو کوردستان دوور لە مارکی ئێرانی و ئیراقی و تورکی و سوری پەروەردە بکەین، با بە چاوی وڵاتی دراوسێ خۆمان و نەوەی داهاتوو باربێنین. با هەر لە ئاهەنگی نەورۆز وئاهەنگەکانی دیکە گرنگی بە جل و بەرگی کوردی نەدەین، با ئێمەش وەک هەموو نەتەوەکان بەردەوام لەگەڵ پۆشینی جل وبەرگی ڕەسەنی خاوەن هەزاران ساڵەی مێژووی وڵاتەکەمان بین، بە پۆشینی جل و بەرگی کوردی بەشێک لە پێناسەی نەتەوەیی بوونی خۆمان بە جیهان دەسەلمێنین. با لە ئاخاوتنەکانمان لە وشەی بێگانەو داگیرکەر دوور کەوینەوە، مێژووی زمانناسانی کوردی بۆیان سەلماندووین کە کورد لە بواری وشەی ڕەسەنی خۆییەوە زۆر لە ئاستێکی باش و دەوڵەمەنددایە. بۆ پاراستنی زیاتری بەڵگەو پێناسەکانی نەتەوەیی بوونمان با ئاگامان لە گشت ئاسەوارە مێژوویەکان بێت، با بە کرینی مقدارێک پارەی زۆری داگیرکەران کە هەمان سەروەتی وڵاتەکەی خۆمانە، فریویان نەخۆین و سەروەتی مێژوویمان نەدەین بەوان ولە دەستخۆمانی نەدەین.
هەڵبژاردنەکانی دەورەی ١١ی سەرۆککۆماری ئێران، لەکۆتایی بەهاری ئەمساڵ.
خەڵکی وە زاڵەهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
وا لەگەڵ هاتنی بەهاری ئەمساڵد، لەگەڵ یانزهەمین سینارێوی بە ناو هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران ڕووبەڕوو دەبنەوە. لە درێژایی مێژووی ٣٤ ساڵەی ئەم ڕێژیمە داگیرکەرەی کوردستاندا. چەندین جار سینارێۆی جۆراوجۆری هەڵبژاردن بەڕێوە چووە، کە بۆ خۆیان پێشتر هەموو ئامادەکاری و ئاسانکارییەکیان بە فرت و فێڵ بۆ سەرکەوتنی کەسانی تایبەت بە خۆیان و مەبەستییان جێبەجێکردوە، دواتریش بە شێوەی سینارێوی و لە ژێر ناوی دەنگی خۆتان بدەن هێناوێتیانە نێۆ خەڵکەوە. هەر لە درێژایی ئەم مێژووەشدا چەندین کەسی تایبەت بە خۆیان پەروەردەکراوە کە بۆ گۆرین دەم و چاوەکان ٨ ساڵ جارێک دەیانگۆرن، وبەڵام تەنیا دەموچاوەکان دەگۆرێن دەنا سیستەم و سیاسەتەکان هەر لە جێی خۆیاندایە. کاتێک دەزانن ٣٤ ساڵ تەمەنی پر لە بەڵێنی بێکردەوە، تەمەنی دیکتاتۆری و خرابکارییان هەیە. لەگەرمەی هەڵبژاردنەکانداو لەڕێگەی کەسانی تایبەت بە خۆیانەوە دەکەونە بەڵێنیدان بە مافەکانی کورد و گەلانی دیکەی بندەستی خۆیان. هەر هەڵبژاردنە و بەڵێنییەکی بێکردەوەیان هەبووە. وا بۆ ئەمساڵیش بە سینارێۆی کاندیدی چەند کەسی جیاوازی نێۆ گروپەکانی خۆیان هێناوەتەوە ئاراوە. کە گوایا وای پێشانبدەن ئەمانە هەر چەند کەس و کاندیدی باڵێکی جیاوازن، و ئەم باڵ خرابکارییەکانی ڕێژیم دەخاتە ئەستۆی ئەوباڵی دیکە،بۆ ئەوەی بەم یارییە نۆیەیان خەڵک بکێشنە ناو هەڵبژاردنەکانەوە، و لە پێشچاوی زۆمی کامیرەکانیان پێشانی جیهان بدەن، کە گوایا خەڵک بە خرۆشەوە بەشداری دەکات. ئیستا کە نێۆی١٢کاندید دەبینرێت، کە هەرکام لەمانە خاوەنی مێژوویەکی پر لە نەفرەتی و خرابکاریدان. نموونەشیان مەحسین ڕەزاییە، کە بەرپرسی پێشووی ئیتلاعاتی ئێران و زۆربەی سەرکوپکارییەکانە، بە تایبەت دژی گەلی کورد لە ڕێگەی نووسین و سایتە تایبەتەکەی خۆی درێغی نەکردوە، کە چی ئیستا لە کارنامەی کاندید بوونی خۆیدا باسی فیدرالیزم دەکات. یا سەعید جەلیلی یەکێکە لە چێهرە ناسراوەکانی ئەم ڕێژیمەیە کە بەردەوام لە دانیشتنەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ٥ لە سەر ١دا ن٠¶ینەرایەتی ئەم ڕێژیمەی کردوە، یەکێکە لە کۆنە پاسدارەکانی ئێران و جارێک لە شەردا بە تووندی پێێ بریندار بووە. سەید موحەممەدی خاتەمی ڕێوی ٨ ساڵەی تا ڕادەیەک دوورخستنەوەی ئێران لە ڕق و کێنەی خەڵک و دونیای دەرەوە. سەید حەسەنی خومەینی نەوەی خومەینی ڕێبەرو دامەزرێنەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئیتر هەموو کەس دەزانێ خومەینی کێیەوە نەوەکەی دەبێت کێ بێت. هەرکام لە مەنووچەری موتەکی و عەلی لاریجانی و عەلی ئەکبەری ویلایەتی لە کەسانی ناسراوی وەزارەتی دەرەوە و ڕاگەیاندنەکانی ئەم ڕێژیمەن. هەروەها موحەممەد ڕەزا عارف، پەرویز فەتتاح، موحەممەدباقر قاڵیباف، عەلی موتەهەری، و موحەممەد عەلی نەجەفی، کەسانی دیکەی کاندیدن، کە هیچیان لە مێژووی خرابکاری ئەم ڕێژیمە دوور نەبوون. بەڵام لەم هەڵبژاردنە کە لە ٢مانگی داهاتوودا پروپاگەندەکان دەستپێدەکەن، زۆربەیان بە مەبەستی فریودانی خەڵک بەرگی فریشتەیی لە بەر دەکەن.
ئەوەی لێرەدا پێویستە لە خزمەت خەڵکی خۆشەویستی کوردستان باسکرێت، کە لە هەر جۆرە بەڵێندانێکی ئەم کاندیدانە بە خەڵکی کوردستان دوورە لە ڕاستی و کردار، و تەنیا مەبەست هێنانە سەر سندووقەکانە، دوایش زۆر بە ئاسانی و بینینەوەی بیانووی پاراستنی ئەمنیەتی وڵات خۆیان دوور دەخەنەوە.
بۆیە بە ب٠¶چوونی من بایکوت کردنی هەڵبژاردن باشترین ڕێگا چارەیە. بایکوت بکرێت یا بەشداریبکرێت ئەوان هەر کەسانی مەبەست و پەیرەوی یاساکانی خۆیان دەبەنە سەرەوە. جا باشترە سندووقەکانیان بۆ چۆڵبکرێت با بۆ خۆیان پری بکەنەوە.
جارێکی دیکە نەورۆز و ساڵی نۆێی کوردی لە هەموو کوردێکی ئەم جیهانە پیرۆز بێت.

عارف باوه‌‌‌جانی/ سه‌‌‌رۆکی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان

نەورۆزی ٢٧١٣ی کوردی.

www.psk2006.org – [email protected]
2013-03-19 13:57:48

12 ساڵ و 11 مانگ و 13 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەرشیف
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©