شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕاپۆرتی کۆتایی پلۆنۆمی یەکەمی پاش کۆتایی کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاپۆرتی کۆتایی پلۆنۆمی یەکەمی پاش کۆتایی کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.

دیاریکردنی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی( پ س ک)، کە بریتین لە هەر یەک لە بەڕێزان ئیبراهیم جاف، دڵشاد پەروانە، وریا ساڵحزادە. ئەو ئەنجومەنە وەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پ س ک کاری سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە دەبات.

ڕاپۆرتی کۆتایی پلۆنۆمی یەکەمی پاش کۆتایی کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ڕۆژی یەکشەممە٤ی (نەورۆز) خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی بەرامبەر بە ٢٤ / ٣ / ٢٠ ١٣ زاینی، پلۆنۆمی یەکەمی پاش کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە دەبێتە چوارەمین پلۆنۆمی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و جێگران و ڕاوێژکاران بەڕێوە چوو.
پلۆنۆم سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب کرایەوە و پاشان بەم خاڵانەی خوارەوە دەستی بە کارەکانی کرد.
١- باسێکی کورت لەسەر کۆنگرەو دەنگدانەوەی کۆنگرە لە ئاست ڕای گشتی کوردستانی و جیهانی پێشکەشکرا.
٢- دیاریکردنی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی( پ س ک)، کە بریتین لە هەر یەک لە بەڕێزان ئیبراهیم جاف، دڵشاد پەروانە، وریا ساڵحزادە. ئەو ئەنجومەنە وەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پ س ک کاری سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە دەبات.
٣- دابەشکردنی کارەکانی ( پ س ک ) بە سەر هەرێمەکان و دیاریکردنی بەرپرسەکانیان. هەروەها دیاریکردنی پۆستەکانی ئەندامان و جێگرانی دیکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
٤- باسێکی تێرو تەسەل لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران، کە پاش تاوتۆێکردن، بە دەنگی زۆرینەی پلۆنۆم بریاری بایکوتکردنی هەڵبژاردن لە لایەن( پ س ک ) درا.
٥- لێدوانێکی تێرو تەسەل لە سەر پێوەندییەکان کراو بەرپرسی پێوەندییەکان و کارنامەی پێوەندییەکان دیاریکرا.
هەروەها بەرپرسی هەر یەک لەناوەندی پێوەندییەکان، دارایی، ڕاگەیاندن، فێرگە ، بارهێنان، زانیاری و لێکۆڵینەوە دیاریکران.
بەشێکی دیکەی کاری پلۆنۆم تەرخانکرابوو بۆ لێدوان لە سەر هیندێک لایەن و کەسایەتی کوردستانی، کە پێشنیاریان ئاراستەی پارتی سەربەستیی کوردستان کردوە، بۆ ئەوەی کە هەموو پێکەوە بتوانین پێکەوە و بە یەکگرتوویی لە ژێر ناوی پارتی سەربەستیی کوردستان درێژە بە تێکۆشانیان بدەن.
لە کۆی گشتی کارەکان پلۆنۆم و پاشماوەی چەند کارێکی دیکە، پلۆنۆم ئەنجومەنی سەرۆکایەتی راسپارد کە ئەو ئەرکانە بەرێوە ببات.

پاش ٧ کاتژمێر کاری بەردەوامی پلۆنۆم، کۆتایی بە کارەکانی هێنرا.

٤ ی(نەورۆز) خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٤ / ٣ / ٢٠ ١٣ زاینی.

www.psk2006.org [email protected]
2013-03-24 21:14:20

12 ساڵ و 10 مانگ و 6 کاتژمێر و 15 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©