دیداری نێوان سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری نێوان سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لەو دانشتنە دۆستانەی هەردوو لایەن کە بۆ ماوەی ١ کاتژمێر درێژەی هەبوو، سەرەتا لە لایەن بەریز ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان، وێرای بە خێرهاتن، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستی کرد.


دیداری نێوان سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

ڕێکەوتی ٦ ی نەورۆزی ٢٧١٣ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٦ / ٣ / ٢٠ ١٣ی زاینی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە هەولێر کە بە کۆشکی ئاشتی ناسراوە کرد.
لە لایەن بەرێز ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پێوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان خالس برادۆستی، ئازاد جۆلا ئەندامانیی مەکتەبی پێوەندییەکان، وریا زەنگنە ئەندامی گشتییەکان، پێشوازی گەرم لە شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان کرا.
لەو دانشتنە دۆستانەی هەردوو لایەن کە بۆ ماوەی ١ کاتژمێر درێژەی هەبوو، سەرەتا لە لایەن بەریز ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان، وێرای بە خێرهاتن، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستی کرد.
پاشان لە لایەن بەریز عارف باوەجانی سوپاس و پێزانینی پارتی سەربەستیی کوردستانی ئاراستەی هەڵویستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد، وهەروەها سوپاس و پێزانینی لەو پێشوازییە گەرمەش کرد.
لە درێژەی دیدارەکەدا، باسێکی گشتی لە سەر زۆر خاڵی گرنگی پێوەندیدار بە چارەنووسی گەلی کورد و پارتە سیاسییەکانەوە دوو لایەنە شرۆڤەی لە سەر کرا.
هاوشاندی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بریتی بوون لە بەڕێزان وریا ساڵح زادە ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، فەرحان کەریمی و مەسعود نەجاتی ئەندامانی پێوەندییەکان.
پاش دیدارەکە لە لایەن خانەخۆییەوە شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێزەوە بەرێکرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٦ / ٣ / ٢٠ ١٣


2013-03-26 12:48:43

11 ساڵ و 18 کاتژمێر و 15 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©